بابه‌ت: كرێمی پاراستنی پێست له تیشكی خۆر، شێرپه‌نجه‌ی به‌دواوه‌یه
[size=24]چارلس شۆمه‌ر سیناتۆری دیموكراتیخوازی ئه‌مریكا داوای له ئیداره‌ی خۆراك و داووده‌رمانه پزیشكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئاشكرا بكات كه‌پێده‌چێت كاریگه‌ربن له‌سه‌ر تووش بوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست و له مادده كیمیاوییه‌كانی ناو زۆربه‌ی كرێمه‌كانی پێستدا هه‌ن.
چارلس شۆمه‌ر بڵاویكرهدهوه، رایگه‌یاند: ” ئیداره‌ی خۆراك و داووده‌رمانه پزیشكییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌یه به‌ئاماری لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری خراپی كرێمه‌كانی پاراستنی پێست له‌تیشكی خۆر له‌سه‌ر تووش بوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست".
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه مادده‌ی " ئیسترات رتینۆڵ پاڵمیتات " كه لهكرێمی پێستدا به‌كاردێن هۆكاری تووش بوون بن به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست، به‌ڵام تائێستا هیچ رێنماییه‌ك له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌ومادده‌یه له‌لایه‌ن لایه‌نه به‌رپرسه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌رنه‌چووه.
له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا چارلس شۆمه‌ر به‌پێویستی زانی "ئیداره‌ی خۆراك و داووده‌رمانه پزیشكییهكاانی ئه‌مریكا رێنمایی بداته به‌كارهێنه‌رانی كرێمی دژه سوتانی به‌رخۆر له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا"، داواشیكرد "ئیداره‌كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌نته‌ری نیشتمانی لێكۆڵینه‌وه لهژههرهكان ئاشكرا بكات، كه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌نێوان كرێمه‌كانی پێست و تووش بوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پێست".
مادده‌ی " ئیسترات رتینۆڵ پاڵمیتات " مادده‌یه‌كه له‌پێكهاته‌كانی ڤیتامین ( A ) له‌زۆربه‌ی كرێمه‌كانی دژه سوتان به‌خۆر به‌كارده‌هێنرێت و شیكارییه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و مادده‌یه ئه‌گه‌ری تووش بوون بهوهرهمهكان زیاتر ده‌كات له‌پێستدا.
[/size]
[center][size=24]rebwar_9[/size][/center]
[size=24]كه له ده ستمابوویت نه م ئه زانی كێم له ده سته.[/size]
[size=24]كه له ده ستم دایت زانیـم كــێم لــه ده سـت داوه.[/size]