تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

دةست خؤش ئافةرين بةلام من كجم لةكةل ريزم بؤ جةنابت ئةكةر من زةواج بكةم ئةبى لة خؤشترين زياندابى
ئةو كةسةى من هةليدةبزيرم.


                                                        هاوريت/كةلا

1

خـه‌نـده‌كـانـی‌ ژیــان
چـه‌نـد نـوكـتـه‌یـه‌كـی‌ خـۆش لـه‌سـه‌ر زه‌واج

عه‌باس ڕه‌حیم شوانی‌
* زه‌واج تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌چه‌ند براده‌رێك ده‌چـنه‌ چێشتخانه‌یه‌ك و هه‌ریه‌كه‌یان داوای‌ جۆره‌ خواردنێك ده‌كات, به‌ڵام دوای‌ هێنانی‌ خواردنه‌كان ئه‌و هاوڕێیانه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ته‌ماشای‌ قاپه‌كه‌ی‌ به‌رده‌می‌ هاوڕێكه‌ی‌ ده‌كات و هیـوا ده‌خوازێت كه‌ئه‌ویش له‌وه‌ی‌ به‌رده‌می‌ ئه‌وی‌ داوا بكردایه‌ !! .

* پیاوێك به‌دكتۆرێك ده‌ڵێت : ئایا ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ مرۆڤ ؟
دكتۆریش ده‌ڵێت : به‌ڵێ‌ ... بڕۆ ژن بهێنه‌ .
پیاوه‌كه‌ ده‌ڵێت : جا ئه‌وه‌ باشه‌ ؟ یارمه‌تیم ده‌دات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌م ؟
دكتۆریش ده‌ڵێت : نه‌خێر ... به‌ڵام وات لێده‌كات هه‌تا ماویت جارێكی‌ تر بیر له‌درێژ كردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌ن نه‌كه‌یته‌وه‌ !! .

* ژن : پیاوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ ساڵیادی‌ یادی‌ هاوسه‌رگیـریمانه‌ ... چی‌ ئه‌كه‌یت بۆ ئه‌و یـاده‌ پیرۆزه‌ ؟
مێرده‌كه‌ی‌ : زۆر باشـه‌ .. هه‌سـته‌ بادوو خوله‌كه‌ك به‌ماته‌میـنی‌ ڕابوه‌ستین !! .

* كاتێك كه‌خه‌ڵكی‌ باس له‌پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌ر گیری‌ , یان دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ ده‌كه‌ن , وه‌ك ئه‌وه‌ وه‌هایه‌ كه‌ كه‌سێك بیر له‌خۆ كوشتـن بكاته‌وه‌, یان كه‌سێكی‌ تر بیكوژێت, كه‌سه‌ره‌نجامی‌ هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك وه‌هایه‌, ئه‌وی تریش هه‌روایه‌ !! .
* به‌ر له‌ژن هێنان : پیاو بیر له‌و ووتانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ژنێك ده‌یانڵێت و له‌مێشكیدا ده‌یانهێنێت و ده‌یانبات و خه‌ویان پێوه‌ ده‌بینێت .
دوای‌ ژن هێنان : كابرا به‌په‌له‌ ده‌خه‌وێت و نایه‌ڵێت ژنـه‌كه‌ی‌ قسه‌كانی‌ ته‌واو بكات !! .

* ژن هێنان خێراترین ڕێگایه‌ بۆ ته‌حویلكردنی‌ پاره‌, ته‌نانه‌ت له‌ته‌واوی‌ بانك و كۆمپانیاكانی‌ صرافه‌ی‌ جیهانیش خێرا تره‌ !! .

* هاوڕێی‌ كچ , وه‌ك شوكولاته‌ وه‌هایه‌ هه‌ركاتێك بیخۆیت خۆشه‌ .
خۆشه‌ویست و دڵدار, وه‌ك پیتزای‌ گه‌رم وه‌هایه‌, كه‌زۆر جار به‌پارچه‌ پارچه‌یی و به‌یناو به‌ین ده‌یخۆیت .
ژنیش وه‌ك برنج شله‌ی‌ بایه‌عی‌ وه‌هایه‌, كه‌به‌زۆر ده‌یخۆیت و به‌قوڕگتدا ده‌چێته‌ خواره‌وه‌ !! .

* پیاوێك له‌سه‌فه‌ردا نامه‌یه‌كی‌ پێده‌كات , كه‌تێیدا نوسراوه‌ : خێزاكه‌ت كۆچی‌ دوایی كردووه‌, ئایا ته‌رمه‌كه‌ی‌ بنێژین, یان بیسوتێنین ؟ .
ئه‌ویش به‌په‌له‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ : نه‌خێر .. نه‌خێر .. تكایه‌ بیسوتێنن و دواییش خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی‌ بنێژن !! .

* پیاوێك چووه‌ كتێبخانه‌ و له‌كارمه‌ندی‌ به‌شی‌ كتێب پێدانی‌ پرسی : ببوره‌ كتێبێكتان هه‌یه‌ له‌بواری‌ ( پـیاوان سه‌رداری‌ ژنـانن ) تان هه‌یه‌ .
كارمه‌نده‌كه‌ : نه‌خێر , به‌ڵام بوه‌سته‌ به‌ڵكو له‌به‌شی خه‌یاڵاتی‌ زانستیدا بۆی‌ بگه‌ڕێم !! .

* ڕاستیه‌كی‌ حاشا هه‌ڵنه‌گری‌ زانستی ...
ئافره‌تێك هه‌یه‌ كه‌به‌ده‌م گریانه‌وه‌ تۆی‌ هێنایه‌ دونیاوه‌ – دایكـت - .
یه‌كێكی‌ تریش هه‌یه‌ كه‌هه‌تا ته‌مه‌نـت مابێت به‌و شێوه‌یه‌ ده‌تهێـڵێـته‌وه‌ و ده‌تگرێنێت – خێزانه‌كه‌ت - !! .

* ده‌ڵێن كـچ به‌ر له‌شـوو كردنی‌ ده‌گـری‌, به‌ڵام كـوڕ دوای‌ ژن هێنانی‌ ده‌گـری‌ !! .

ستانده ر