بابه‌ت: خـه‌نـده‌كـانـی ژیــان
خـه‌نـده‌كـانـی ژیــان
چـه‌نـد نـوكـتـه‌یـه‌كـی خـۆش لـه‌سـه‌ر زه‌واج
عه‌باس ڕه‌حیم شوانی
* زه‌واج تاڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌چه‌ند براده‌رێك ده‌چـنه چێشتخانه‌یه‌ك و هه‌ریه‌كه‌یان داوای جۆره خواردنێك ده‌كات, به‌ڵام دوای هێنانی خواردنه‌كان ئه‌و هاوڕێیانه هه‌ریه‌كه‌یان ته‌ماشای قاپه‌كه‌ی به‌رده‌می هاوڕێكه‌ی ده‌كات و هیـوا ده‌خوازێت كه‌ئه‌ویش له‌وه‌ی به‌رده‌می ئه‌وی داوا بكردایه !! .
* پیاوێك به‌دكتۆرێك ده‌ڵێت : ئایا ڕێگایه‌ك هه‌یه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ ؟
دكتۆریش ده‌ڵێت : به‌ڵێ ... بڕۆ ژن بهێنه .
پیاوه‌كه ده‌ڵێت : جا ئه‌وه باشه ؟ یارمه‌تیم ده‌دات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌م ؟
دكتۆریش ده‌ڵێت : نه‌خێر ... به‌ڵام وات لێده‌كات هه‌تا ماویت جارێكی تر بیر له‌درێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن نه‌كه‌یته‌وه !! .
* ژن : پیاوه‌كه ئه‌مڕۆ ساڵیادی یادی هاوسه‌رگیـریمانه ... چی ئه‌كه‌یت بۆ ئه‌و یـاده پیرۆزه ؟
مێرده‌كه‌ی : زۆر باشـه .. هه‌سـته بادوو خوله‌كه‌ك به‌ماته‌میـنی ڕابوه‌ستین !! .
* كاتێك كه‌خه‌ڵكی باس له‌پڕۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری , یان دروستكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن , وه‌ك ئه‌وه وه‌هایه كه كه‌سێك بیر له‌خۆ كوشتـن بكاته‌وه, یان كه‌سێكی تر بیكوژێت, كه‌سه‌ره‌نجامی هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك وه‌هایه, ئه‌وی تریش هه‌روایه !! .
* به‌ر له‌ژن هێنان : پیاو بیر له‌و ووتانه ده‌كاته‌وه كه‌ژنێك ده‌یانڵێت و له‌مێشكیدا ده‌یانهێنێت و ده‌یانبات و خه‌ویان پێوه ده‌بینێت .
دوای ژن هێنان : كابرا به‌په‌له ده‌خه‌وێت و نایه‌ڵێت ژنـه‌كه‌ی قسه‌كانی ته‌واو بكات !! .
* ژن هێنان خێراترین ڕێگایه بۆ ته‌حویلكردنی پاره, ته‌نانه‌ت له‌ته‌واوی بانك و كۆمپانیاكانی صرافه‌ی جیهانیش خێرا تره !! .
* هاوڕێی كچ , وه‌ك شوكولاته وه‌هایه هه‌ركاتێك بیخۆیت خۆشه .
خۆشه‌ویست و دڵدار, وه‌ك پیتزای گه‌رم وه‌هایه, كه‌زۆر جار به‌پارچه پارچه‌یی و به‌یناو به‌ین ده‌یخۆیت .
ژنیش وه‌ك برنج شله‌ی بایه‌عی وه‌هایه, كه‌به‌زۆر ده‌یخۆیت و به‌قوڕگتدا ده‌چێته خواره‌وه !! .
* پیاوێك له‌سه‌فه‌ردا نامه‌یه‌كی پێده‌كات , كه‌تێیدا نوسراوه : خێزاكه‌ت كۆچی دوایی كردووه, ئایا ته‌رمه‌كه‌ی بنێژین, یان بیسوتێنین ؟ .
ئه‌ویش به‌په‌له وه‌ڵام ده‌داته‌وه : نه‌خێر .. نه‌خێر .. تكایه بیسوتێنن و دواییش خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی بنێژن !! .
* پیاوێك چووه كتێبخانه و له‌كارمه‌ندی به‌شی كتێب پێدانی پرسی : ببوره كتێبێكتان هه‌یه له‌بواری ( پـیاوان سه‌رداری ژنـانن ) تان هه‌یه .
كارمه‌نده‌كه : نه‌خێر , به‌ڵام بوه‌سته به‌ڵكو له‌به‌شی خه‌یاڵاتی زانستیدا بۆی بگه‌ڕێم !! .
* ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گری زانستی ...
ئافره‌تێك هه‌یه كه‌به‌ده‌م گریانه‌وه تۆی هێنایه دونیاوه – دایكـت - .
یه‌كێكی تریش هه‌یه كه‌هه‌تا ته‌مه‌نـت مابێت به‌و شێوه‌یه ده‌تهێـڵێـته‌وه و ده‌تگرێنێت – خێزانه‌كه‌ت - !! .
* ده‌ڵێن كـچ به‌ر له‌شـوو كردنی ده‌گـری, به‌ڵام كـوڕ دوای ژن هێنانی ده‌گـری !! .
ستانده ر