زۆر سوپاس
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » بۆچی شه‌وی ئاورنگ له گه‌ڵاكانی پایز ناپرسێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش
ئه‌بێ ئه‌و لادێ یه
كام پردی كردبێته ڕێڕه‌وی
واههركات
بروانمه شوێنی ڕۆشتنهكهی
خوێن جۆگه‌ی به‌ستووه‌و
كه‌سانێ وه‌ك خه‌نه
ده‌ستیانی پێ سور ئه‌كه‌ن ؟!؟!
هه‌رچه‌ند ئه‌ڕوانم
سه‌برێكی كه‌م ئه‌بینم
نازانم
دڵێ ئه‌مرێ
با
ڕوانینێ له‌دایك ئه‌بێ ؟؟؟
هێشتاههریهك لهگهڵاشینهكان
هه‌ر له‌شین بوونه‌وه‌دان
ده‌ستی خه‌میان گرتووه‌و
نایه‌ڵن دڕك
بونی بسه‌پێنێ ...
ئێستا وا به‌شه‌قامێكی سیقه به‌خۆبووندا
هه‌نگاو هه‌ڵدێنم
ئه‌ڵێ :
گوێ مه‌ده به‌ئه‌و شه‌قامانه‌ی
كه‌نازانن جیاوازی
سیقه بهخۆبوونوو خۆ به‌گه‌وره‌زانین
له‌كوێدایه
وا هه‌ر ئه‌ڵین و ئه‌ڵێنه‌وه...
حه‌نایی خۆ هه‌ركه‌سی هه‌ی بێ
ناو له‌پی په‌نجه‌كانی
بریقه‌دار ئه‌كات
به‌ڵام
نا حهناییهك
كهلهبریندارییهوه
هه‌ڵقووڵابێت.
نوسینی : ڤیان
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » بۆچی شه‌وی ئاورنگ له گه‌ڵاكانی پایز ناپرسێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]