1

بابه‌ت: بۆچی شه‌وی ئاورنگ له‌ گه‌ڵاكانی پایز ناپرسێ

ئه‌بێ ئه‌و لادێ یه‌
كام پردی كردبێته‌ ڕێڕه‌وی
واهه‌ركات
بروانمه‌ شوێنی ڕۆشتنه‌كه‌ی
خوێن جۆگه‌ی به‌ستووه‌و
كه‌سانێ وه‌ك خه‌نه‌
ده‌ستیانی پێ سور ئه‌كه‌ن ؟!؟!

هه‌رچه‌ند ئه‌ڕوانم
سه‌برێكی كه‌م ئه‌بینم
نازانم
دڵێ ئه‌مرێ
با
ڕوانینێ له‌دایك ئه‌بێ ؟؟؟

هێشتاهه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵاشینه‌كان
هه‌ر له‌شین بوونه‌وه‌دان
ده‌ستی خه‌میان گرتووه‌و
نایه‌ڵن دڕك
بونی بسه‌پێنێ ...

ئێستا وا به‌شه‌قامێكی سیقه‌ به‌خۆبووندا
هه‌نگاو هه‌ڵدێنم
ئه‌ڵێ :
گوێ مه‌ده‌ به‌ئه‌و شه‌قامانه‌ی
كه‌نازانن جیاوازی
سیقه‌ به‌خۆبوونوو خۆ به‌گه‌وره‌زانین
له‌كوێدایه‌
وا هه‌ر ئه‌ڵین و ئه‌ڵێنه‌وه‌...

حه‌نایی خۆ هه‌ركه‌سی هه‌ی بێ
ناو له‌پی په‌نجه‌كانی
بریقه‌دار ئه‌كات
به‌ڵام
نا حه‌ناییه‌ك
كه‌له‌بریندارییه‌وه‌
هه‌ڵقووڵابێت.


           نوسینی : ڤیان

2

وه‌ڵام: بۆچی شه‌وی ئاورنگ له‌ گه‌ڵاكانی پایز ناپرسێ

ده‌ست خۆش

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-upea9e2d1bf7.jpg

3

وه‌ڵام: بۆچی شه‌وی ئاورنگ له‌ گه‌ڵاكانی پایز ناپرسێ

زۆر سوپاس