تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

زۆر سوپاس ڤینۆس گیان ..
حۆشحاڵم به‌ دڵت بوو ..

9

واووووو هؤنراويكى تا بليت جوان و بر واتاية ,,

كاك سيروان لاى خوم ئةو هنراوةم هةلكرت

دةستةكانت خؤش بيت كولةكةم بؤ دادانى ئةو هؤنراوة جوانة

هيوام سةركةوتنى تؤية دلةكةم

زۆر سوپاس كاكه‌ لێدوان .. خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو
بژیت ..

8

D I L M A N نووسی:

[size=16]ته‌نیا هه‌ر دڵمه‌ ئه‌ویش هی ئه‌وه‌
چۆن من شتی خۆی، به‌ خۆی به‌مه‌وه‌؟[/size]

[size=16]

ماشالله‌ ! جوانی لێ ئه‌تكێ
ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه‌ ســـیروان گیان ،بژیت برای ئه‌زیزم [/size]

7

سوپاس كاكه‌ دیلمان گیان ... خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو

*
زۆر سوپاس زین خان.. خۆشحاڵ بووم

6

[size=16]واووووو هؤنراويكى تا بليت جوان و بر واتاية ,,

كاك سيروان لاى خوم ئةو هنراوةم هةلكرت

دةستةكانت خؤش بيت كولةكةم بؤ دادانى ئةو هؤنراوة جوانة

هيوام سةركةوتنى تؤية دلةكةم [/size]

5

گوڵ به‌ پێشكه‌شی شه‌رمه‌زار ئه‌بێ
ڕووی ئه‌و ده‌ركه‌وێ كه‌ی گوڵ دیار ئه‌بێ؟
گه‌ر بڵێم فه‌رموو ئه‌وه‌ چاوانم
بێ چاوبم به‌چی له‌ ڕووی بڕوانم؟!
*
dastt xosh bet sirwan zor jwan bo   hiwam waya hamisha shaduman byt

4

[size=16]ته‌نیا هه‌ر دڵمه‌ ئه‌ویش هی ئه‌وه‌
چۆن من شتی خۆی، به‌ خۆی به‌مه‌وه‌؟[/size]

[size=16]

ماشالله‌ ! جوانی لێ ئه‌تكێ
ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه‌ ســـیروان گیان ،بژیت برای ئه‌زیزم [/size]

3

زۆر سوپاس كاك احمد ..
خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو ..

2

ده‌سته‌كانت خۆش سیروان گیان هۆنراوه‌یه‌کی خۆش بوو

1

[size=16]خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌گه‌رێته‌وه‌
هه‌ر له‌ ئیستاوه‌ به‌خێر بێته‌وه‌..
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ ئه‌و رۆیشتوه‌
خه‌و له‌م دوو چاوه‌ی من نه‌كه‌وتووه‌
*
خوایه‌ تۆ بیكه‌ی دنیا خۆشین بێ
نه‌ خۆڵ ببارێ و نه‌ با و باران بێ
له‌ چه‌می سیروان ئاو هه‌ڵنه‌سابێ
لافاو ڕێگه‌كه‌ی لێ تێك نه‌دابێ
*
ئۆتۆمبێل له‌ ڕێ لێكی نه‌دابێ
پرد نه‌ڕووخابێ، ڕێ نه‌گیرابێ
په‌نچه‌ریان نه‌بێ دواكه‌وێ له‌ ڕێ
برسی و تینوی بێ تا ئه‌گاته‌ جێ
*
پیاوی چه‌نه‌باز نه‌بێ به‌ هاوڕێی
نه‌ك سه‌ری بێشێ و دڵی په‌ست بێ پێی
له‌ كه‌س و كاری دڵگیر نه‌بوبێ
پشوی ئه‌م به‌ینه‌ی لێ تێك نه‌چوبێ
*
بڵێی به‌ حاڵی ده‌ردم نه‌زانێ
به‌بێ په‌یمان و به‌ڵێنم دانێ؟
كۆڵێ گله‌یی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێ
به‌ درۆ و به‌ناز خۆی بتۆرێنێ!
*
خۆشم ئه‌زانم فێره‌ ناز نییه‌
وه‌كو گه‌لێ كچ قومار  باز نییه‌
نازانم كاتێ ئه‌چمه‌ پێشوازی
به‌ كام دیاری جوان بكێشم نازی
*
گوڵ به‌ پێشكه‌شی شه‌رمه‌زار ئه‌بێ
ڕووی ئه‌و ده‌ركه‌وێ كه‌ی گوڵ دیار ئه‌بێ؟
گه‌ر بڵێم فه‌رموو ئه‌وه‌ چاوانم
بێ چاوبم به‌چی له‌ ڕووی بڕوانم؟!
*
ته‌نیا هه‌ر دڵمه‌ ئه‌ویش هی ئه‌وه‌
چۆن من شتی خۆی، به‌ خۆی به‌مه‌وه‌؟
ئه‌وا چاو له‌ ڕێم بگه‌رێته‌وه‌
به‌خێربێته‌وه‌..به‌خێربێته‌وه‌..[/size]

حه‌مه‌ عه‌لی "مه‌دهۆش"