بابه‌ت: بهخێربێـــــــــتهوه..
[size=16]خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌گه‌رێته‌وه
هه‌ر له ئیستاوه به‌خێر بێته‌وه..
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه ئه‌و رۆیشتوه
خه‌و له‌م دوو چاوه‌ی من نه‌كه‌وتووه
*
خوایه تۆ بیكه‌ی دنیا خۆشین بێ
نه خۆڵ ببارێ و نه با و باران بێ
له چه‌می سیروان ئاو ههڵنهسابێ
لافاو ڕێگه‌كه‌ی لێ تێك نه‌دابێ
*
ئۆتۆمبێل له ڕێ لێكی نه‌دابێ
پرد نهڕووخابێ، ڕێ نه‌گیرابێ
پهنچهریان نه‌بێ دواكه‌وێ له ڕێ
برسی و تینوی بێ تا ئه‌گاته جێ
*
پیاوی چه‌نه‌باز نه‌بێ به هاوڕێی
نه‌ك سه‌ری بێشێ و دڵی په‌ست بێ پێی
له كه‌س و كاری دڵگیر نه‌بوبێ
پشوی ئه‌م به‌ینه‌ی لێ تێك نه‌چوبێ
*
بڵێی به حاڵی ده‌ردم نه‌زانێ
به‌بێ په‌یمان و به‌ڵێنم دانێ؟
كۆڵێ گله‌یی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێ
به درۆ و به‌ناز خۆی بتۆرێنێ!
*
خۆشم ئه‌زانم فێره ناز نییه
وه‌كو گه‌لێ كچ قومار باز نییه
نازانم كاتێ ئه‌چمه پێشوازی
به كام دیاری جوان بكێشم نازی
*
گوڵ به پێشكه‌شی شه‌رمه‌زار ئه‌بێ
ڕووی ئه‌و ده‌ركه‌وێ كه‌ی گوڵ دیار ئه‌بێ؟
گه‌ر بڵێم فه‌رموو ئه‌وه چاوانم
بێ چاوبم به‌چی له ڕووی بڕوانم؟!
*
ته‌نیا هه‌ر دڵمه ئه‌ویش هی ئه‌وه
چۆن من شتی خۆی، به خۆی به‌مه‌وه؟
ئه‌وا چاو له ڕێم بگه‌رێته‌وه
به‌خێربێته‌وه..به‌خێربێته‌وه..[/size]
حه‌مه عه‌لی "مه‌دهۆش"
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم