[size=24]له‌دوای گفتوگۆیه‌کی درێژ له نێوان هه‌ردوویانه‌ی ڕیال مه‌درید و یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان مایکۆن دۆگلاسی یاریزانی به‌رگری ڕاستی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل وه نزیك بووه‌نه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو له ئیتاڵیاوه به‌ره‌و ئیسپانیا به‌ڵام کۆتا هه‌واڵه‌کان وه‌راده‌گه‌یه‌نن که‌وا گواستنه‌وه‌کانی مایکۆ به‌ره‌و شکس خواردن ده‌روات.
له لێدوانێکیدا Antonio Caliendo لێپرسراوی کاره‌کانی مایکۆن ووتی ” من زۆر دڵگرانم له لێپرسراوانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید که ئێمه به‌ته‌واوه‌تی نزیك ببوینه‌وه له کۆتایی هاتنی گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ڕیال مه‌درید که‌چی ئه‌وان کێشه‌ی مووچه‌ی یاریزان مایکۆنیان هێنایه ناوه‌وه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پێشبینی ده‌کرێت که‌وا له‌کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گواستنه‌وه‌ی مایکۆن به‌ره‌و پێش بچێت ، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه که مایکۆن له ئه‌نته‌ر میلان بمێنێته‌وه “.
یاریگا نێت[/size]