1 (دەستکاری کراوە: safin taha 2010-08-02 06:54:25)

بابه‌ت: گواستنه‌وه‌کانی مایکۆ به‌ره‌و شکست خواردن ده‌روات

[size=24]له‌دوای گفتوگۆیه‌کی درێژ له‌ نێوان هه‌ردوویانه‌ی ڕیال مه‌درید و یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان مایکۆن دۆگلاسی یاریزانی به‌رگری ڕاستی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل وه‌ نزیك بووه‌نه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو له‌ ئیتاڵیاوه‌ به‌ره‌و ئیسپانیا به‌ڵام کۆتا هه‌واڵه‌کان وه‌راده‌گه‌یه‌نن که‌وا گواستنه‌وه‌کانی مایکۆ به‌ره‌و شکس خواردن ده‌روات.http://kurdup.com/up/uploads/picture/ccb5b025c6.jpg

له‌ لێدوانێکیدا  Antonio Caliendo لێپرسراوی کاره‌کانی مایکۆن ووتی ” من زۆر دڵگرانم له‌ لێپرسراوانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید که‌ ئێمه ‌به‌ته‌واوه‌تی نزیك ببوینه‌وه‌ له‌ کۆتایی هاتنی گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ڕیال مه‌درید که‌چی ئه‌وان کێشه‌ی مووچه‌ی یاریزان مایکۆنیان هێنایه‌ ناوه‌وه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پێشبینی ده‌کرێت که‌وا له‌کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گواستنه‌وه‌ی مایکۆن به‌ره‌و پێش بچێت ،  ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه‌ که‌ مایکۆن له‌ ئه‌نته‌ر میلان بمێنێته‌وه‌ “.
یاریگا نێت[/size]