تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

14

زۆرم پێ خۆشبوو بۆ گۆلچیه‌که‌ .....
من ناوی هه‌ندێ یاریزانم زانیوه‌ که‌ به‌ته‌مان ببنه‌ یاریزانی نوێی هه‌ولێر وه‌ك( ئه‌وس ئیبراهیم و یونس شکور و محه‌مه‌د گاسد)
ده‌ست خۆش هه‌واڵێکی خۆش بوو

13

به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێرم.

12

[size=16]ویسام یاریزانێکی زۆر باشبوو هه‌ق نه‌بوو ده‌ریبکات.[/size]

11

[mono][/mono][mono][/mono][mono][/mono][mono][/mono][mono][/mono][right][size=16]من لاى خومةوة زور بيم خوش بوو حةزم دةكرد11 ياريزانى بفروشيت  هةراجيان بكات بةراستى ئةوان بوون نةيان دةتوانى يارى بكةن حةز ناكةم ناوى كةسيان بينم بةلام هةنديكان لةو 8 ياريزانةن .وة لةو كورانكاريانةدا حةزم دةكرد  دةستةى ئيدارى و هةمووى  بكرتايةتةوة 3سالة دةبنة بالةوان  باشة باكورانكارى بكةن.
           جونكة تا نةدورين قةدرى بردنةوة نازانن .[/size]
[/right]

10

[size=24]ويسام زةكي yikes
دةبا ئةويان دةرنةكردبا
[/size]

9

خوای ده‌کرد 24 ياريزانيان دروور ده‌خسته‌وه‌..!
ده‌ست خۆش بێت.

8

منیش احمه‌دسه‌لاحم زۆر زۆر پئ ناخۆش بووكه‌ده‌روات

7

ahmad saleh ba daxawa ahmad ali
hiwai sarkautn bo yanai hawler
jegai aw yarizanana prkatawa

6

منیش بۆ ویسام زۆرم پێ ناخۆشه‌

5

ده‌ستت خۆش منیش یاریزان ( ویسام زكی ) زۆر زۆرم پێ ناخۆش بوو .

4

destt xosh bet

3

big_smileسوپاس خاتوو ئایه‌ ..
به‌ڵام من زۆرم پێخۆشه‌

2

[size=16]احمد سڵاحم زۆر پێ ناخۆشه‌ sad:(:(:(:(

ده‌ست خۆش کاک سه‌فین ، بژی......

[/size]

1


ئاكانیوز:سەرچاوەیەك لە یانەى هەولێرەوە ئاشكرای كرد كارگێڕیی یانەكە بڕیاری داوە گرێبەستی 8 یاریزانی تۆپی پێ نوێ نەكاتەوە و دەستبەرداری ئەو یاریزانانە بێت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە لە دوای كۆتا هاتنی وەرزی رابردووی خولی نایابی عێراق گرێبەستی ئەو یاریزانانە كۆتای هاتووە و یانەكە ئامادەنەبووە گرێبەستەكانیان نوێ بكاتەوە.

سامان بریفكانى بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەى هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند گرێبەستی 8 یاریزانى یانەكەمان نوێ نەكردەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی راهێنەری یانەكە هەستی دەكرد ئەو یاریزانانە سوودیان نەماوە و لە وەرزی داهاتوودا ئاستیان وەك پێویست نابێت.

بریفكانی گوتی ماوەی گرێبەستی ئەو یاریزانانە لەگەڵ كۆتای هاتنی خولی عێراقدا تەواودەبوو، یانەكە بڕیاری دا گرێبەستەكانیان نوێ نەكاتەوە.

هەروەها روونی كردەوە كە لە دوای رۆیشتنی ئەو یاریزانانە یانەكە دەیەوێ ریزەكانی خۆی بەچەند یاریزانێكی تر نوێ بكاتەوە و بەدواى یاریزانى باشدا دەگەڕێت و گفتوگۆ لەگەڵ كۆمەڵێك یاریزانانى عێراقیدا دەكات.

بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر ئاشكرای نەكرد ئەو یاریزانە نوێیانەی هەولێر دانووستاندنیان لەگەڵدا دەكات كێن و گوتی دانووستاندنەكان نهێنین و ئەوەى لە ڕاگەیاندنەكاندا باس دەكرێت دوورە لە ڕاستی و لە چەند ڕۆژى داهاتوودا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی هەمووى ڕادەگەیەنین.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەری یانەكە بەئازادییەكی تەواوەوە سەرپشكە لە دوورخستنەوە و هێنانى یاریزانان و دەستەى كارگێڕی دەست لە كاروبارەكانى وەرنادات.

ئەو 8 یاریزانەی دوورخراونەتەوە برێتین لە ئەحمەد سەڵاح، ویسام زەكی، ئیسماعیل بانگۆرا، ئەحمەد عەلی، ئەحمەد عەبد عەلی كوبی، سەهل نەعیم، هەردى نورەدین و دارا محەمەد.

هەژى گۆتنە هەریەك لە ئەحمەد سەڵاح، ویسام زەكی و ئەحمەد عەبد عەلی كوبی توانیوویانە سێ جار لەگەڵ یانەى هەولێردا نازناوى خولی نایابی عێراق بەدەست بێنن، هەروەها ئەحمەد عەلی و دارا محەمەد و هەردی نورەدین دوو وەرزە لەگەڵ یانەى هەولێر یارییان كردووە و سەهل نەعیم و ئیسماعیل بانگۆرا یەك وەرز بۆ یانەكە یارییان كردووە.

یانەی هەولێر لە وەرزی ئەمساڵی خولی بژاردەی عێراقدا پلەی چوارەمی بەدەست هێنا دوای ئەوەی لە یاری دەستنیشانكردنی پلەی سێیەم و چوارەمدا 2-1 بەیانەی زەورا دۆڕا.

دوای سەرنەكەوتنی بۆ یاری كۆتای خولی عێراق و بێبەش بوون لە بردنەوەی چوارەم نازناوی لەسەر یەكی خولەكە، بەرپرسانی یانەی هەولێر ئاشكرایان كرد گۆڕانكاریی لە ریزی یانەكەدا دەكەن و چەند یاریزانێك دوور دەخەنەوە.http://www.aknews.com/images/cms-image-000060630.jpg


نازناوی خولی ئەمساڵی بژاردەی عێراق بۆ یانەی دهۆك بوو دوای ئەوەی لە یاری كۆتای خولەكەدا 1-0 لە یانەی تەڵەبەی بردەوە.ئاكا نیوز : یاریگا نێت