zor swpas gyana
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » شیعرێکی شاعیر ( ساماڵ ) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
zor swpas gyana
[size=24]خودایه به‌ناوت گه‌وره‌ترین ناوه
تۆ خۆت ئه‌زانی په‌نام هێناوه
یاره‌ب عالمی له ژێر به‌حر به‌ڕ
به‌ده‌ستی خۆته هه‌موو خێر و شهر[/size]
[size=24]ئه‌تۆ زاتێکی عالم و مه‌عبوود
که دونیات له جوود هێنا به وجوود
هه‌ر له جن و ئینس و مۆر و مه‌گه‌س
بێ ئیزنیت هیچ که‌س هیچ ناده‌ن به‌که‌س[/size]
[size=24]یۆنست له ژیان له زك ماسی یا
قودره‌تت نواند له رووی عاسی یا
تۆی پهردوهردگاری هه‌موو گیان له‌به‌ر
تۆی بوورژێنهری هه‌تیو بێ پده‌ر[/size]
[size=24]ده‌رگای که‌رامه‌ت بۆ ههرکهوازه
له هه‌ردوو دونیا ئه‌و که‌یفی سازه
خودایه ڕه‌حمی تۆ بێ نیهایهته
زه‌ڕڕه‌یه‌ك له لوتفی تۆ بی کیفایه‌ته [/size]
[size=24]هه‌موو گیانداران په‌نایان تۆیه
هه‌ر یه‌ك بۆ رجا هه‌ر هه‌وڵی خۆیه
خاڵقی زانا هه‌ر په‌نام ئه‌تۆی
ئه‌گه‌ر بێ و تۆ خۆت گوناحم نه‌شۆی[/size]
[size=24]ئه‌من عه‌بدێکی روو ره‌ش و ره‌نگ زه‌رد
ئه‌بێ چ بکه‌م به هه‌ناسه‌ی سه‌رد
به‌د به‌ختم به هۆی گوناح و ختوور
رێگه ده‌رناکه‌م که بێم بۆ حوزوور[/size]
[size=24]ڕوحمم پێ بکه به‌ڵکو بم رزگار
پارێزگارم به له عه‌زابی نار
(سمایل)یش وه‌كو باقی زێ زوحان
سکاڵایه‌تی له ده‌رگای سوبحان [/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » شیعرێکی شاعیر ( ساماڵ ) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]