1

بابه‌ت: شیعرێکی شاعیر ( ساماڵ )

[size=24]خودایه‌ به‌ناوت گه‌و‌ره‌ترین ناوه‌
تۆ خۆت ئه‌زانی په‌نام هێناوه‌
یاره‌ب عالمی له‌ ژێر به‌حر به‌ڕ
به‌ده‌ستی خۆته‌ هه‌موو خێر و شه‌ر
[/size]
[size=24]ئه‌تۆ زاتێکی عالم و مه‌عبوود
که‌ دونیات له‌ جوود هێنا به‌‌ وجوود
هه‌ر له‌ جن و ئینس و مۆر و مه‌گه‌س
بێ ئیزنیت هیچ که‌س هیچ ناده‌ن به‌که‌س[/size]
[size=24]یۆنست له‌ ژیان له‌ زك ماسی یا
قودره‌تت نواند له‌ رووی عاسی یا
تۆی په‌ردوه‌ردگاری هه‌موو گیان له‌به‌ر
تۆی بوورژێنه‌ری هه‌تیو بێ پده‌ر
[/size]
[size=24]ده‌رگای که‌رامه‌ت بۆ هه‌رکه‌وازه‌
له‌ هه‌ردوو دونیا ئه‌و که‌یفی سازه‌
خودایه‌ ڕه‌حمی تۆ بێ نیهایه‌ته‌
زه‌ڕڕه‌یه‌ك له‌ لوتفی تۆ بی کیفایه‌ته‌
[/size]
[size=24]هه‌موو گیانداران په‌نایان تۆیه‌
هه‌ر یه‌ك بۆ رجا هه‌ر هه‌وڵی خۆیه‌
خاڵقی زانا هه‌ر په‌نام ئه‌تۆی
ئه‌گه‌ر بێ و تۆ خۆت گوناحم نه‌شۆی
[/size]
[size=24]ئه‌من عه‌بدێکی روو ره‌ش و ره‌نگ زه‌رد
ئه‌بێ چ بکه‌م به‌ هه‌ناسه‌ی سه‌رد
به‌د به‌ختم به‌ هۆی گوناح و ختوور
رێگه‌ ده‌رناکه‌م که‌ بێم بۆ حوزوور
[/size]
[size=24]ڕوحمم پێ بکه‌ به‌ڵکو بم رزگار
پارێزگارم به‌ له‌ عه‌زابی نار
(سمایل)یش وه‌كو باقی زێ زوحان
سکاڵایه‌تی له‌ ده‌رگای سوبحان 
[/size]

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: شیعرێکی شاعیر ( ساماڵ )

zor swpas gyana