[size=24]سوپاس بۆ ئێوه پێخۆش حاڵ بووم که به‌دڵتان بوو[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » شه‌هید لاشه‌ی هیچی لێنایه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]سوپاس بۆ ئێوه پێخۆش حاڵ بووم که به‌دڵتان بوو[/size]
سڵاو
برایا ئه‌منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وان بام ئاخ .
ئنشالله خوای گه‌وره ده‌یکاته به‌شی هه‌موو خه‌م خۆره‌کانی ئه‌م جۆره مردنه زۆر گه‌وره‌یه به‌ڵام له‌م مردنه‌ش گه‌وره‌تر هه‌یه ئه‌ویش له نوێژ له سوجده بمری
ده‌سته‌کانت خۆش برام به‌رده‌وامیت
له نوێژ له سوجده بمری
ده ست خوش بو ئه م بابه ته هيوا دارم به رده وام بيت
شه‌هید بوون!! ئای كه نعیمهتێكی گه‌وره‌یه، ئینشائه‌ڵا خوای گه‌وره ده‌یكاته چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاواتی بۆ ده‌خوازن، شه‌هید بوونێك به‌پێی شه‌رع و سوننه‌ت. ده‌ستیشت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته، له خوای گه‌وره داواكارم كه سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازی دنیا و قیامه‌تت بكات. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم تۆ تاكه ئه‌ندامی یانه‌یت كه بابه‌ته‌كانت سه‌د ده‌ر سه‌د ئاینین و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆریش سودم لێیان بینیوه. ئینشائه‌ڵا به‌رده‌وام ده‌بیت.
[size=24]له زه‌مانی حه‌زره‌تی عومه‌ر لاشی ئه‌و منداڵه ( اصحابی اخدود ) دۆزرایه‌وه که به { پاشاکه‌ی وت : تیره‌که‌ی خۆمم تێبگره و بڵێ به‌ناوی خوای ئه‌م منداڵه ، ئینجا ده‌توانی بمکوژی ، ئه‌ویش له تاو ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه بانگخوازه ڕزگاری بێت که به‌هیچ جۆرێك نه‌ده‌کوژرا خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و منداڵه‌که‌ی به‌سته‌وه ، پاشا به تیرکه‌وانی منداڵه‌که تیرێکی گرته منداڵه‌که و وتی : ( بسم الله رب هذا الغلام ) و منداڵه که حه‌وت هه‌شت سالێك بوو شه‌هید بوو ، خه‌ڵکه‌که‌ش که ئه‌مه‌یان له پاشا بیست هه‌موو وتیان بڕوامان هێنا به‌خوای ئه‌و منداڵه .. ئه‌مه‌ش وای کرد له پاشا که چالێکی گه‌وره بکاته‌وه و هه‌رچی په‌شیمان نه بێته‌وه فڕیی بده‌نه ناوی ... هه‌روه‌ك له سوره‌تی ( البروج ) دا باسکراوه ئینجا دوایی ده‌یه‌ها ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید بوونی تێپه‌ریبوو لاشه‌که‌ی هیچی لێ نه‌هاتبوو..
دووه‌م : ئیمام مالیك ده‌لێ : عه‌مری کوڕی جه‌موح و صحابهیهك به‌یه‌که‌وه نێژرابوون ، پاش ئه‌وه‌ی که له غه‌زای ئوحدا شه‌هید کران ، پاش ( 46 ) ساڵ لاشه‌کانیان گواستنه‌وه هیچیان لێنه‌هاتبوو ، ته‌نانه‌ت ده‌ستیان له‌سه‌ر برینه‌کانیان بوو.
سێیه‌م : له زه‌مانی معاویه‌ش دا لاشه‌ی شه‌هیده‌کانی ئوحودیان ده‌رهێنا که نزیکه‌ی 50 ساڵ بوو شه‌هید ببون ، لاشه‌ی حه‌مزه وه‌ك خۆی بوو.
چواره‌م : محمد محمود صواف بۆ دکتۆر طارق سوهیدانی گێراوه‌ته‌وه که : له ئه‌نجامی ده‌رکه‌وتنی قه‌بره‌کانی شه‌هیده‌کانی ئوحود جارێکی تر له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گواسترانه‌وه به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێك زانا و که‌سایه‌تی و منیش بانگکرابووم بۆ ئه‌م مه‌راسیمه ، لاشه‌ی حه‌مزه‌م بینی وه‌ك خۆی بوو ئه‌تووت ئه‌و سهحاته شه‌هید کراوه .
به‌ڵی شه‌هید ئه‌و ده‌ره‌جه گه‌وره‌ی هه‌یه بۆیه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) هانمان ده‌دا له‌سه‌ری ده‌فه‌رموێت : هه‌ر که‌س به‌ڕاستی و له‌ده‌ڵه‌وه داوای شه‌هیدی بکات ، په‌روه‌ردگار پله‌ی شه‌هیدی پێ ده‌دا ئه‌گه‌ر شه‌هیدیش نه‌بێ له‌سه‌ر جێی خۆی بمرێ وه خوایی گه‌وره ده‌فه‌رموێ ( ویتخذ منکم شهداء ) وایه : خوا به‌خۆی شه‌هید هه‌ڵده‌بژیرێت
کاتێ بریاری له سێداره‌دانی ( سید قطب ) ده‌رچوو ، خوشك و براکانی هاتن بۆلای باوه‌شی پیاکردن و وتی : دوعام بۆ کردوون هه‌موو شیهید ببن ، ڕازین؟؟ وتیان به‌ڵێ ڕازین ، ئینجا سه‌ید وتی ( سوپاس بۆخوا پانزه ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌م تا شههادهتم ده‌ست که‌وت )
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » شه‌هید لاشه‌ی هیچی لێنایه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]