بابه‌ت: شه‌هید لاشه‌ی هیچی لێنایه
[size=24]له زه‌مانی حه‌زره‌تی عومه‌ر لاشی ئه‌و منداڵه ( اصحابی اخدود ) دۆزرایه‌وه که به { پاشاکه‌ی وت : تیره‌که‌ی خۆمم تێبگره و بڵێ به‌ناوی خوای ئه‌م منداڵه ، ئینجا ده‌توانی بمکوژی ، ئه‌ویش له تاو ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه بانگخوازه ڕزگاری بێت که به‌هیچ جۆرێك نه‌ده‌کوژرا خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و منداڵه‌که‌ی به‌سته‌وه ، پاشا به تیرکه‌وانی منداڵه‌که تیرێکی گرته منداڵه‌که و وتی : ( بسم الله رب هذا الغلام ) و منداڵه که حه‌وت هه‌شت سالێك بوو شه‌هید بوو ، خه‌ڵکه‌که‌ش که ئه‌مه‌یان له پاشا بیست هه‌موو وتیان بڕوامان هێنا به‌خوای ئه‌و منداڵه .. ئه‌مه‌ش وای کرد له پاشا که چالێکی گه‌وره بکاته‌وه و هه‌رچی په‌شیمان نه بێته‌وه فڕیی بده‌نه ناوی ... هه‌روه‌ك له سوره‌تی ( البروج ) دا باسکراوه ئینجا دوایی ده‌یه‌ها ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید بوونی تێپه‌ریبوو لاشه‌که‌ی هیچی لێ نه‌هاتبوو..
دووه‌م : ئیمام مالیك ده‌لێ : عه‌مری کوڕی جه‌موح و صحابهیهك به‌یه‌که‌وه نێژرابوون ، پاش ئه‌وه‌ی که له غه‌زای ئوحدا شه‌هید کران ، پاش ( 46 ) ساڵ لاشه‌کانیان گواستنه‌وه هیچیان لێنه‌هاتبوو ، ته‌نانه‌ت ده‌ستیان له‌سه‌ر برینه‌کانیان بوو.
سێیه‌م : له زه‌مانی معاویه‌ش دا لاشه‌ی شه‌هیده‌کانی ئوحودیان ده‌رهێنا که نزیکه‌ی 50 ساڵ بوو شه‌هید ببون ، لاشه‌ی حه‌مزه وه‌ك خۆی بوو.
چواره‌م : محمد محمود صواف بۆ دکتۆر طارق سوهیدانی گێراوه‌ته‌وه که : له ئه‌نجامی ده‌رکه‌وتنی قه‌بره‌کانی شه‌هیده‌کانی ئوحود جارێکی تر له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گواسترانه‌وه به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێك زانا و که‌سایه‌تی و منیش بانگکرابووم بۆ ئه‌م مه‌راسیمه ، لاشه‌ی حه‌مزه‌م بینی وه‌ك خۆی بوو ئه‌تووت ئه‌و سهحاته شه‌هید کراوه .
به‌ڵی شه‌هید ئه‌و ده‌ره‌جه گه‌وره‌ی هه‌یه بۆیه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) هانمان ده‌دا له‌سه‌ری ده‌فه‌رموێت : هه‌ر که‌س به‌ڕاستی و له‌ده‌ڵه‌وه داوای شه‌هیدی بکات ، په‌روه‌ردگار پله‌ی شه‌هیدی پێ ده‌دا ئه‌گه‌ر شه‌هیدیش نه‌بێ له‌سه‌ر جێی خۆی بمرێ وه خوایی گه‌وره ده‌فه‌رموێ ( ویتخذ منکم شهداء ) وایه : خوا به‌خۆی شه‌هید هه‌ڵده‌بژیرێت
کاتێ بریاری له سێداره‌دانی ( سید قطب ) ده‌رچوو ، خوشك و براکانی هاتن بۆلای باوه‌شی پیاکردن و وتی : دوعام بۆ کردوون هه‌موو شیهید ببن ، ڕازین؟؟ وتیان به‌ڵێ ڕازین ، ئینجا سه‌ید وتی ( سوپاس بۆخوا پانزه ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌م تا شههادهتم ده‌ست که‌وت )
[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!