تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » شیعرێکی عه‌ونی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

ئه‌وه‌ی هۆگر ره‌وشت خووی چاك بوو چاکی لێ‌ زانی
له‌ دوو گێتی به‌ ڕاستی دا به‌ختیار و به‌ختیارێکه‌
مه‌به‌ بایی به‌ دارایی جیهان ئه‌م پیره‌ مه‌کرۆیه‌
ئه‌گه‌ر قه‌نده‌ت له‌ ده‌م بکا بێگومان هه‌ر ژه‌هری مارێکه‌
dastt xosh bet  kak one shi3reki zor jwan baquta
3awni zorbay shi3rkani  taher tofyqy namr krdoyta ba mqam  gorani
am shi3rashy zor pr mana bo dast xosh hamisha aswda byt

3

ده‌سته‌کانت خۆشبێت

2

ده‌ستت خۆش

1

[size=16]به‌ توندی پێ مه‌نێ سه‌ر خاك و ئه‌ندامی نیگارێکه
نه‌که‌ی پێدا برۆی چونکه‌ له‌ جه‌سته‌ی چه‌ند هه‌ژارێکه‌
به‌سووکی تێ مه‌گه‌ ئه‌م خاکه‌ لاتان زۆر به‌ قیمه‌ت بێ
هه‌مووی هه‌ر خاکی ده‌ست و پێ و چاوو لێوو زارێکه‌
ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ڵکه‌نی سا ناو دڵی خاك بۆت به‌ده‌ر بێخی
چ جێگائ ئاوه‌دانی بێ چ جێگای شوێنه‌وارێکه‌
ئه‌گه‌ر بێت به‌ چاوی دڵ سه‌رنجی بگری ده‌زانی تۆ
که‌ شار وێران بووه‌ وێرانه‌یه‌ ئێستا شارێکه‌
هه‌موو جێ شانشینه‌ ئێستا وا خانووی هه‌ژارانه‌
هه‌موو کوختی هه‌ژاره‌ ئێستا قه‌سری شه‌هریارێکه‌
درووستی کردووی وا ئافه‌ریدگار چی ئه‌زانی تۆ
سروشت پادشایه‌ یان گه‌دایه‌ یان هه‌ژارێکه‌
ئه‌وه‌ی هۆگر ره‌وشت خووی چاك بوو چاکی لێ‌ زانی
له‌ دوو گێتی به‌ ڕاستی دا به‌ختیار و به‌ختیارێکه‌
مه‌به‌ بایی به‌ دارایی جیهان ئه‌م پیره‌ مه‌کرۆیه‌
ئه‌گه‌ر قه‌نده‌ت له‌ ده‌م بکا بێگومان هه‌ر ژه‌هری مارێکه‌
به‌ هیوای شادی و خۆشی له‌ گێتی دوور له‌ زانینه‌
ئه‌وه‌ی شادی ده‌بینێ لێ بپرسه‌ چ ده‌ردێکه‌
شه‌و و رۆژ ، مانگ و خۆر ، زه‌وی و ده‌ریا ، چه‌رخ و فه‌له‌ك گشتی
ئه‌تۆ بروا بکه‌ { عه‌ونی } که‌ کاری کرده‌ کارێکه‌‌
[/size]

                      [size=24]عه‌ونی[/size]

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » شیعرێکی عه‌ونی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌