بابه‌ت: شیعرێکی عه‌ونی
[size=16]به توندی پێ مه‌نێ سه‌ر خاك و ئه‌ندامی نیگارێکه
نه‌که‌ی پێدا برۆی چونکه له جه‌سته‌ی چه‌ند هه‌ژارێکه
به‌سووکی تێ مه‌گه ئه‌م خاکه لاتان زۆر به قیمه‌ت بێ
هه‌مووی هه‌ر خاکی ده‌ست و پێ و چاوو لێوو زارێکه
ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ڵکه‌نی سا ناو دڵی خاك بۆت به‌ده‌ر بێخی
چ جێگائ ئاوه‌دانی بێ چ جێگای شوێنه‌وارێکه
ئه‌گه‌ر بێت به چاوی دڵ سه‌رنجی بگری ده‌زانی تۆ
که شار وێران بووه وێرانه‌یه ئێستا شارێکه
هه‌موو جێ شانشینه ئێستا وا خانووی هه‌ژارانه
هه‌موو کوختی هه‌ژاره ئێستا قه‌سری شههریارێکه
درووستی کردووی وا ئافه‌ریدگار چی ئه‌زانی تۆ
سروشت پادشایه یان گه‌دایه یان هه‌ژارێکه
ئه‌وه‌ی هۆگر ره‌وشت خووی چاك بوو چاکی لێ زانی
له دوو گێتی به ڕاستی دا به‌ختیار و بهختیارێکه
مه‌به بایی به دارایی جیهان ئه‌م پیره مهکرۆیه
ئه‌گه‌ر قهندهت له ده‌م بکا بێگومان هه‌ر ژه‌هری مارێکه
به هیوای شادی و خۆشی له گێتی دوور له زانینه
ئه‌وه‌ی شادی ده‌بینێ لێ بپرسه چ ده‌ردێکه
شه‌و و رۆژ ، مانگ و خۆر ، زه‌وی و ده‌ریا ، چه‌رخ و فه‌له‌ك گشتی
ئه‌تۆ بروا بکه { عه‌ونی } که کاری کرده کارێکه[/size]
[size=24]عه‌ونی[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!