تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

14

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ، ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت.

13

Dast xosh jwana

12

zor jwana shi3reky dast xosh

11

دةست خؤش كاك سةهة ند...

10

سوپاس کاک بیلال . . .

9

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ( خاتوو زیــن ، کاکه‌ پرێنس ) خۆشحاڵم که‌ به‌ دڵتان بوو .

8

dastt xoshbet chawakam

7

ده سخؤش كاك سه هه ند  زؤرجوانن

6

dast xosh kak sahand jwan bo  sarkawto byt hamisha

5

سوپاس دڵیار هه‌ر بژیــت ، خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو.

4

dastakant xosh bet hontawaki zor xosht halbzhardya
sarkawto bet

3

سوپاس کاک ئاســۆ گیان ، خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو . . .
إن شاءالله‌ به‌رده‌وام ده‌بم.

2

ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌هه‌ند گیان زۆر زۆر جوان بوون
هیوادارین به‌رده‌وام بیت براكه‌م .

1

[center]کووچه‌ی ته‌نهایی ئه‌گرم هه‌رگیز به‌ری نایه‌م
سه‌ری پڕ ئێش له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی بێ هێز لانایه‌م

له‌ پێناوی عیشقی تۆدا نۆشییم ئازار هه‌ی بێ مروه‌ت
که‌چی ئه‌ڕۆی دڵه‌ی گوشراویشم ئه‌که‌ی له‌ت له‌ت

به‌ ئارامی وا ئه‌ڕۆیت و کۆچ ئه‌که‌ی
ئازاری نوێ له‌ دڵه‌ی پڕ سوێم بۆچ ئه‌که‌ی ؟

گوایه‌ ئیتر لێوی عیشقمان بۆ خه‌نده‌
ناجوڵێت و به‌ بار و لاڵ و به‌نده‌ ؟!

بڕۆ ئیتر با به‌س بێ ڕۆژگاری سته‌م
جه‌رگ بڕا له‌ بێزاریی ژینی خه‌م

ده‌ریای فرمێسک بۆ خامۆشی گڕی خه‌م
شه‌پۆلی تووند ئه‌ڕژێنێته‌ سه‌ر جه‌سته‌م

مه‌لی تینووی باڵ شکاوی یادگاریم
نافڕێته‌ ڕووی ئاسمانی دڵداریم

دیاره‌ باکت نییه‌ له‌ په‌یمانی ڕۆژگاران
به‌ڵام فرمێسک له‌ گۆناتا بۆته‌ خه‌زان !

ئه‌گه‌ر شیوه‌ن بۆ نامورادی ساز ئه‌که‌ی
نه‌که‌ی کاتێ یادی عیشق و ڕاز بکه‌ی

چونکه‌ خۆری ئه‌وینداری من و تۆ
له‌ که‌لێنی شه‌رمه‌زارییه ،‌ ڕه‌نجه‌ڕۆ

بڕۆ . . ئیتر با به‌س بێ ڕۆژگاری سته‌م
جه‌رگ بڕا له‌ بێزاریی ژینی خه‌م

نه‌وزاد شێردڵ
1985
[/center]