بابه‌ت: کـووچـهی تـهنـهـایــی. . . (نه‌وزاد شێردڵ)
[center]کووچه‌ی ته‌نهایی ئه‌گرم هه‌رگیز به‌ری نایه‌م
سه‌ری پڕ ئێش له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی بێ هێز لانایهم
له پێناوی عیشقی تۆدا نۆشییم ئازار هه‌ی بێ مروه‌ت
که‌چی ئه‌ڕۆی دڵه‌ی گوشراویشم ئه‌که‌ی له‌ت له‌ت
به ئارامی وا ئه‌ڕۆیت و کۆچ ئه‌که‌ی
ئازاری نوێ له دڵه‌ی پڕ سوێم بۆچ ئه‌که‌ی ؟
گوایه ئیتر لێوی عیشقمان بۆ خه‌نده
ناجوڵێت و به بار و لاڵ و به‌نده ؟!
بڕۆ ئیتر با به‌س بێ ڕۆژگاری سته‌م
جه‌رگ بڕا له بێزاریی ژینی خه‌م
ده‌ریای فرمێسک بۆ خامۆشی گڕی خه‌م
شه‌پۆلی تووند ئهڕژێنێته سه‌ر جه‌سته‌م
مه‌لی تینووی باڵ شکاوی یادگاریم
نافڕێته ڕووی ئاسمانی دڵداریم
دیاره باکت نییه له په‌یمانی ڕۆژگاران
به‌ڵام فرمێسک له گۆناتا بۆته خه‌زان !
ئه‌گه‌ر شیوه‌ن بۆ نامورادی ساز ئه‌که‌ی
نه‌که‌ی کاتێ یادی عیشق و ڕاز بکه‌ی
چونکه خۆری ئه‌وینداری من و تۆ
له که‌لێنی شه‌رمه‌زارییه ، ڕه‌نجه‌ڕۆ
بڕۆ . . ئیتر با به‌س بێ ڕۆژگاری سته‌م
جه‌رگ بڕا له بێزاریی ژینی خه‌م
نه‌وزاد شێردڵ
1985[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !