تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

دةست خوش زور به سوده

1

[size=24](1): پژمین یان پشمین :: له‌خه‌ودا دووپات کردنه‌وه‌ی کارێکه‌ که‌ گومانی لێ ئه‌کرێت پژمین مانای مردنی نه‌خۆشه‌ یان غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بپژمێ له‌ ته‌نگانه‌دا بێت ڕزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێت خه‌ڵکی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و دوعای خێری بۆ ئه‌که‌ن ، دوور نی یه‌ پژمین هه‌ڵامه‌ت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار به‌توندی بپژمێ باش نی یه‌ .

(2): هه‌نگوین :: پاره‌یه‌کی حه‌ڵاله‌ ، هه‌روه‌ها شیرینی ئایین و قوڕئان خوێندن و کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌نگوین له‌ ئاسمانه‌وه‌ ببارێت مانای ئه‌وه‌یه‌ ئایین له‌ بوارێکی چاك دایه‌ ، ئه‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ هه‌نگوین غه‌م و خه‌فه‌ت و گیروگرفت و حه‌سودی بێت چونکه‌ هه‌نگوین مێش و زه‌رده‌واڵه‌و مێروله‌ کۆ ئه‌کاته‌وه‌ ، هه‌نگوینی پاڵاوتراو له‌سه‌ر ئاگر مانای خێرو خۆشی یه‌ یان پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌و زه‌کاتی له‌سه‌ر دراوه‌ ، یان رێگه‌یه‌کی پاك و ڕاسته‌ ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا هه‌نگوین بخوات چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، خواردنی نان به‌ هه‌نگوین ده‌ست که‌وتێکی به‌رده‌وامه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ هه‌نگوین ماچ کردنی خۆشه‌ویسته‌ .

(3): به‌ندیخانه‌ یان زیندان :: به‌ندیخانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت ئه‌وه‌ پێداویسته‌کانی ئایینه‌ ، به‌ندیخانه‌ی ده‌سه‌ڵات دار بێت غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، زیندانی نه‌ناسراو دونیایه‌ به‌ندیخانه‌ ژنێکی مه‌کر بازه‌ یان مانای بێ ده‌نگی یه‌ یان پیلان گێڕانه‌ بۆ دوژمنان ، به‌ندیخانه‌ گۆڕه‌ یان هه‌ژاری یه‌ یان بینینی دۆست و خۆشه‌ویسته‌ ، ده‌رچون له‌ به‌ندیخانه‌ مانای رزگار بوونه‌ له‌ نه‌خۆشی ، ئه‌ گه‌ر یه‌کێك به‌ڕاستی له‌ به‌ندیخانه‌دا بێت وله‌خه‌ودا ببینێ ده‌رگای زیندانه‌که‌ی کراوه‌ته‌وه‌ و ڕوناکی دێته‌ ژووره‌وه‌ یان ببینێ سه‌ره‌وه‌ی زیندانه‌که‌ی نه‌ماوه‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ رزگاری ئه‌بێت و به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، به‌ندیخانه‌ یان زیندان بۆ نه‌خۆش مردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ زیندانی ده‌سه‌ڵات دار دا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت یان غه‌مباره‌و حه‌ز ئه‌کات غه‌مه‌که‌ی نه‌مێنێ ، له‌ زیندان مانه‌وه‌ مردنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ماڵی خۆی دا ببه‌سترێته‌وه‌ رزقی فره‌وان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ مالێکی نه‌ناسراودا ببه‌سترێته‌وه‌ ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌خوازێ و سوود له‌ پاره‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت و کوڕیشی ئه‌بێ ، له‌وانه‌یه‌ به‌ندیخانه‌ دۆزه‌خ بێت .

(4) : ده‌ریا :: له‌ خه‌ودا ده‌سه‌ڵات دار یان لێپرسراوێکی به‌ هێزو به‌ تواناو ترسناك و دادپه‌روه‌ره‌ و خه‌ڵکی پێویستیان پێ یه‌تی ، ده‌ریا بۆ بازرگان کاڵه‌و شت و مه‌که‌ ،بۆ کرێکاریش خاوه‌ن کاره‌که‌یه‌تی ، بینینی ده‌ریا مانای به‌ دی هاتنی هیواو ئامانج و مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته‌ ناو ده‌ریاوه‌ ئه‌چێته‌ لای ده‌سه‌ڵات دار یان کار به‌ده‌ست ، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریا مانای ده‌ست خستنه‌ ناو کارو باری ده‌سه‌ڵات داره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه‌ ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و دونیای ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی تا توینێتی ئه‌شکێ ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و هه‌ندێ پاره‌شی له‌ ده‌سه‌ڵات داره‌وه‌ پێ ده‌گات ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا مانای فێربوونی ئه‌ده‌به‌ ، هه‌ڵگرتنی ئاوی ده‌ریا به‌ تاس یان به‌ قاب یان به‌ مه‌نجه‌ڵ (.....هتد) زۆر باشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ده‌ریا بپه‌ڕێته‌وه‌ له‌ دوژمنه‌که‌ی پاره‌ وه‌رئه‌گرێت ، ئاوی ده‌ریا بگاته‌ گه‌ڕه‌کێك و زیانی نه‌ بێت بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ کاربه‌ده‌ست یان ده‌سه‌ڵات دار سه‌ردانیان ئه‌کات و پاره‌یان ئه‌داتێ ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا گوناه و غه‌م و خه‌فه‌ت ناهێڵێ ، ئه‌و که‌سه‌ی میز بکاته‌ ناو ده‌ریا به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌ گوناه کردن ، بینینی ده‌ریا له‌ دوره‌وه‌ باش نی یه‌ ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا تا که‌نار مانای زوڵم و زۆرداری کاربه‌ده‌سته‌ و باش نی یه‌ ، که‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا لاواز بوونی کاربه‌ده‌سته‌ ، که‌وتنه‌ ژێر ئاوی ده‌ریا غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ش پاك نه‌بێت ئه‌وه‌ خه‌راپ تره‌ ، مه‌له‌وان کردن له‌ ناو ئاوی ده‌ریا هه‌وڵدانه‌ بۆ ده‌رچون له‌ گیرو گرفت ، وون بوونیش له‌ناو ئاوه‌که‌ و یان مردن و خنکان له‌ناو ده‌ریا شه‌هید بوونه ، چونکه‌ خنکاو شه‌هیده‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته‌ ناو ئاوی ده‌ریاو نه‌خنکێ جار به‌جار سه‌ری ده‌ربهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ کاروباری دونیای زۆر ئه‌بێت ، له‌وانه‌یه‌ پاره‌و ڕزقی ده‌ست که‌وێت له‌ وانه‌شه‌ گوناهی زۆر بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخاته‌ ناو پاپۆڕێك تا پڕ ئه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ کوڕێکی ئه‌بێت زۆر ئه‌ژێ ،ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه‌ یان ده‌ست نوێژی پێ بشوا کاروباری چاك ئه‌بێت و ئه‌ گه‌ر له‌ زیندان دا بێت ده‌ر ئه‌چێ ،بینینی مردوو له‌ ناو ئاوی ده‌ریا مانای ئه‌و مردوه‌ له‌ ناو دۆزه‌خ دا ده‌سوتێ ، چونکه‌ ده‌ریا به‌ مانای دۆزه‌خیش دێت هه‌روه‌ها ده‌ریا سه‌فه‌ر و پاره‌ و جه‌نگه‌ ، ئاوی ده‌ریا ئه‌گه‌ر شیرین بێت ئاده‌میزادێکی به‌ ئیمانه‌ ئه‌گه‌ر سوێر بێت بێ ئیمانه‌ ، خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ والبحر المسجور ، ان عذاب ربك لواقع }} سوڕه‌تی الطور/ 6، لێره‌دا خوای گه‌وره‌ سوێند به‌ ده‌ریا ئه‌خوات ئه‌تونین بڵێین ده‌ریا سوێند خواردنه‌ ،ده‌ریا به‌ مانای پیاو و ئافره‌تی ڕه‌وشت خه‌راپ و فێڵ باز دێت ،له‌وانه‌یه‌ باوك و دایکیش بێت ، هه‌روه‌ها ده‌ریا به‌ندینخانه‌ی ئاژه‌ڵه‌ و پیشه‌سازی فره‌وان و شاری کراوه‌یه‌ ، زیادبوونی ئاوی ده‌ریا مانای باران بارینه‌ و شه‌پۆڵی ده‌ریاش توندو تیژی یه‌و باش نی یه‌ .

(5) : پرسه‌ :: بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه‌ و بۆ هه‌ژاریش قازانجه‌ ، بۆ ئه‌و که‌سه‌ باشه‌ که‌ گیرو گرفتی هه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ئیش و کاریان دا زه‌ره‌ر ئه‌که‌ن پێویستیان به‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خه‌ڵکی هه‌یه‌ ، سه‌ره‌ خۆشی کردن له‌ خه‌ڵکی ئاسایش و هێمنی یه‌ ، پرسه‌ دانانه‌وه‌ بێ ‌هۆ یان بێ کاره‌سات مانای ئه‌وه‌یه‌ ڕووداوێك ڕوو ئه‌دات و پێویستی به‌ پرسه‌ ئه‌بێ .

(6) :بینینی ئافره‌ت وه‌ك پیاو :: ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوله‌ به‌رکات و خۆی وه‌ك پیاو ببینێ باری ژیانی چاك ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگه‌که‌ ڕێك و پێك و پوخته‌ نه‌ بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ به‌ڵام به‌ ترس وله‌رز ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ خه‌ودا شێوه‌ی وه‌ك پیاوی لێ بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی باشه‌ ، یه‌کێك له‌خه‌ودا وه‌ك گاورو جوله‌که‌ ببیندرێ ئه‌و که‌سه‌ حه‌ز له‌ ئاین و جه‌ژن و خۆشی و شادی ئه‌وان و هاوسه‌رایه‌تی کردنیان ئه‌کات .

(7) : باخه‌وان :: له‌ خه‌ودا پیاوێکه‌ خه‌ڵکی بۆ لای ئافره‌تان بانگ ئه‌کات ، باخه‌وان له‌ خه‌ودا هه‌ڵسوڕێنه‌ری کارو‌باری ئۆردووگاو مزگه‌وت و که‌نیسه‌و قوتابخانه‌ ‌یه‌ .

(8) :باوێشك :: له‌ خه‌ودا کرده‌وه‌ی شه‌یتان و خه‌راپه‌ کاری یه‌ ، هه‌روه‌ها بێ تاقه‌تی و ته‌مبه‌ڵی و نوێژ نه‌کردنه‌ ، ئاده‌میزاد له‌ کاتی نوێژ کردن دا نابێ باوێشك بدات چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ شه‌یتان له‌ کاتی باوێشك دان بچێته‌ ناو گیانی ، له‌وانه‌یه‌ باوێشك دان نه‌خۆشی بێت و ئه‌و نه‌خۆشه‌ چاك نابێته‌وه‌ .

(9) : توو :: توو پاره‌یه‌ ، تووی ڕه‌ش پاره‌یه‌کی زۆره‌ و تووی سپی پاره‌یه‌کی که‌مه‌ ، دار توو پیاوێکی پاره‌داره‌و مندالیشی زۆره‌ ، خواردنی توو زۆر باشه‌ .

(10) : پرد :: له‌خه‌ودا زانست و نوێژ و ڕۆژوو ماندو بوونی دونیایه‌ ، هه‌روه‌ها پاره‌و هاوسه‌رو کوڕو دایکه‌ ، پردی گه‌وره‌و له‌ به‌ردو ئاسن درووست کراو
زۆر باشه‌ و پردی بچوك وله‌ خۆڵ دروست کراو ئه‌وه‌نده‌ باش نی یه‌ ، جۆری پرده‌که‌و چۆنی یه‌تی دروست کردنی باش و خه‌راپی ئه‌و خه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێ .

(11) : نامه‌ :: نامه‌ ناردن یان نامه‌ وه‌رگرتن پله‌و پایه‌ی به‌رزه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌نامه‌که‌دا نوسرابوو له‌ خه‌راپه‌ کاری دورکه‌ره‌وه‌ مانای به‌ دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌گه‌ر نامه‌که‌ مژده‌ی تیا بێت پاشه‌ڕۆژێکی باشی ئه‌بێت و پاره‌ی ئه‌بێت و ژن دێنێ و منداڵیشی ئه‌بێت .

(12) : وورچ :: له‌خه‌ودا که‌م ئه‌ندام و فێڵبازو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ئاژاوه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ئافره‌تێکی قه‌ڵه‌وه‌ یان دیل و زیندانی کردنه ، وورچ له‌ خه‌ودا دوژمنێکی بێ ئه‌قڵ ودزێکی فێڵ بازه‌ ، هه‌روه‌ها وتراوه‌ وورچ ئافره‌تێکی له‌ش فرۆشه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا سواری پشتی بێت زینا ئه‌کات .

(13) : باڵ :: له‌خه‌ودا کوڕه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ دوو باڵی هه‌یه‌ دوو کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی بشکێ کوڕه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵی ده‌رچێت و لێ ببێته‌وه‌ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ، فڕین به‌ باڵ سه‌فه‌ره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی هه‌بێت و نه‌فڕێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵه‌که‌ قورس بێت و نه‌توانێ پێ ی بفڕێ ئه‌وه‌ گوناهی هه‌یه‌و سزاشی ئه‌بێت .

(14) : فڕیین :: له‌خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ ، فڕیین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌فه‌رناکه‌ن بێ ئیش و کاری یه‌ ، فڕیین له‌ سه‌ربانێکه‌وه‌ بۆ سه‌ربانێکی تر مانای به‌ جێ هێشتنی پیاوێکی به‌ناوبانگ و چونه‌ لای پیاوێکی تری به‌ناوبانگه‌ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ ماڵی خۆیه‌وه‌ بفڕێت و بچێته‌ مالی پیاوێکی ناسراو ئه‌وه‌ شووی پێ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵێکی ناسراوه‌وه‌ بفڕێت و بچێته‌ ماڵێکی نه‌ناسراو ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ چونکه‌ ماڵی نه‌ناسراو گۆڕه‌ ، به‌ندکراو له‌ خه‌ودا بفڕێ به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، فڕیین به‌ سه‌رکه‌وتویی بێت سه‌فه‌ره‌ ، له‌ خه‌ودا له‌گه‌ڵ باڵنده‌ فڕین هاوڕێیه‌تی کردنی چه‌ند که‌سێکی غه‌ریبه‌ ، ئه‌و که‌سانه‌ی لوت به‌رزن و له‌ خۆیان ڕازین له‌ خه‌ودا بفڕن خه‌وه‌که‌یان قه‌بووڵ نی یه‌ ، پێش بڕکێ له‌ گه‌ڵ یه‌کێك دا بکه‌یت و له‌ کاتی ڕاکردنه‌که‌دا بفڕی زاڵ ئه‌بیت به‌سه‌ری ، فڕین بۆسه‌ر شاخ زۆر باشه‌ و سوودی زۆره‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بفڕێ چی ی له‌ دڵدا بێت بۆی دێته‌ دی ، یه‌کێك له‌ کاتی فڕیین دا بکه‌وێته‌ سه‌ر چی ئه‌ و شته‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، یان له‌ باری ئایین دا هه‌ڵه‌ی هه‌یه‌ ، فڕیین له‌ ئاسمان بێ گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌خۆشی یه‌ بێ چاك بوونه‌وه‌ و ئه‌نجامیشی مردنه‌ ، فڕیین له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ بێ باڵ به‌دی هاتنی هیواو مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ئاستی یه‌ك به‌رزایی بفڕێ بێ ماندوو بوون کاروباری ڕاست ئه‌بێت ، فڕین به‌ باڵ بۆ هه‌مو خه‌ڵکی باشه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك قاچی له‌ سه‌ره‌وه‌ بێت و سه‌ری له‌خواره‌وه‌ بێت و بفڕێ باش نی یه‌ ، نه‌خۆش بفڕێ ئه‌مرێ .

(15): گوڵ : له‌خه‌ودا پیاوێکی شکۆمه‌ندو به ناو بانگ و به‌ شه‌ڕه‌فه‌ ، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یه‌ که‌ دوورن لێت ، گوڵ لێکردنه‌وه‌ له‌ باخچه‌ مانای پایه‌ به‌ رزی و به‌ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی یه‌ ، هه‌روه‌ها گوڵ ئافره‌تێکه‌ یان جیا ئه‌بێته‌وه‌ یان ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ گوڵ بازرگانیه‌ تی یه‌و نامێنێ یان خۆشی و شادی یه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، کوڕو کچی گه‌نج له‌ خه‌ودا گوڵیان له‌ سه‌ر سه‌ربێت زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌ن ،ڕۆنی گوڵ زیره‌کی یه‌ ، بڕینه‌وه‌ی دارو دره‌ختی گوڵ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ،گوڵی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، گوڵی سوریش پاره‌و جوانی یه‌ ، گوڵی سپیش پاره‌یه‌کی که‌مه‌ .

(16): کانی :له‌خه‌ودا ڕزق و خێرو به‌ره‌که‌ته‌و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ته‌قینی یه‌ك کانیاو له‌ناو ماڵ خێرو خۆشی یه‌ به‌ڵام ته‌قینی کانی زۆر له‌ناو ماڵ باش نی یه‌و کاره‌ساته‌ ، هه‌روه‌ها ته‌قینی کانی ئاو له‌ ناو دیواری ماڵه‌که‌ باش نی یه‌ ، ده‌ست نوێژ شوشتن به‌ ئاوی کانی زۆر باشه‌ ، گه‌یشتنی ئاوی کانی بۆ ناو ماڵ خێر و خۆشی و رزقه‌ ئه‌گاته‌ ئه‌و ماڵه‌ .

(17): پێکه‌نین : پێکه‌نین به‌ده‌نگی نزم وه‌ك زه‌رده‌ خه‌نه‌ خؤشی و شادی یه‌ ، پێکه‌نین به‌ ده‌نگی به‌رز گریانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ دڵه‌وه‌ پێ بکه‌نێ مژده‌ی ئه‌وه‌یه‌ کوڕیان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌سه‌ر خۆ وه‌ك زه‌رده‌ خه‌نه‌ پێ بکه‌نێ ئه‌و که‌سه‌ پیاو چاکه‌ ، ئه‌گه‌ر زه‌وی پێ بکه‌نێ ئه‌و ساڵه‌ کشت و کاڵ باش ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه‌ باری زۆر باشه‌ .

(18): ئاو : له‌ خه‌ودا ژیانێکی خۆشه‌ ، بینینی ئاو له‌ناو ماڵ خۆشی و شادی و پاره‌و ماره‌بڕین و زه‌ماوه‌نده‌ ، ئاوه‌که‌ زۆر پاك بێت هه‌رزانی ئه‌بێت ، ئاو خواردنه‌وه‌ زۆر باشه‌ ، ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئاو فیتنه‌و ئاژاوه‌یه‌ له‌ ئایین دا ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌به‌رداغێك دا ئاوی پاك بخواته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌هاوسه‌ره‌که‌ی یان له‌ کوڕه‌که‌ی پاره‌ وه‌رئه‌گرێت ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، شه‌ربه‌یه‌ك ئاو پاره‌ی هه‌ڵگیراوه‌ ، ئاوی مه‌ند زیندانه‌ ، به‌کارهێنانی ئاوی گه‌رم به‌ڕۆژ ئازارو‌ سزایه‌ به‌ شه‌ویش ترسه‌ له‌ جنۆکه‌ ، ئاوی سوێر ماندو بوونه‌ له‌پێناوێ په‌یداکردنی ڕزق دا ، ئاوی پیس پاره‌ی حه‌رامه‌ ، ئاوی ڕه‌ش باش نی یه‌ ئاوی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌م وچاوی خۆی له‌ ناو ئاودا ببینێ ئه‌و که‌سه‌ له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا چاکه‌ ئه‌کات ، ته‌ڕبوونی جل و به‌رگ سه‌فه‌ره‌ یان زیندانه‌ ، یه‌کێك هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بێت به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ و به‌رداغه‌که‌ له‌ ده‌ستی بکه‌وێ و بشکێ ژنه‌که‌ی ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوه‌که‌ی بڕژێ و به‌رداغه‌که‌ نه‌شکێ منداڵه‌که‌ی ئه‌مرێ و ژنه‌که‌ی سه‌لامه‌ت ئه‌بێت، خۆ شۆرین به‌ ئاوی سارد تۆبه‌ و چا‌ بوونه‌وی نه‌خۆشی و به‌ڕه‌ڵڵاکردنی زیندانی و ته‌واو بوونی ترسه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاو له‌بیر ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ فێڵ پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وی .

(19):ئاوده‌ست (توالێت): شوێنی هه‌سانه‌وه‌و پاك و ته‌میزی یه‌ ، هه‌روه‌ها به‌ مانای گیروگرفت و ڕزگار بوون له‌و گیرو گرفته‌ دێت ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که‌ بؤنی نه‌بێت ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌ ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه‌ ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که‌ پاك نه‌بێت و بۆنیشی هه‌بێت ئافره‌ته‌که‌ ڕه‌وشتی باش نی یه‌ و له‌ ڕێ لای داوه‌ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆنی هه‌بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته‌ و به‌سه‌ر مێرده‌کی زاڵه‌و ناو بانگیشی ده‌رکردوه‌ ، قولیی بیری ئاوده‌ست سه‌ختی کاروباری ئه‌و که‌سه‌ ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر بیره‌که‌ پڕ بووبێت هاوسه‌ری ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ دوو گیانه‌ ، ئاوده‌ست ماڵین زه‌ره‌رو زیان و هه‌ژاری یه‌ ، بیری ئاوده‌ست پڕ بێت و لێ ی بڕوا ئه‌وه‌ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته‌ ناو بیری ئاوده‌ست و لێ ی ده‌رنه‌چێ زیندانی ئه‌کرێت ،ئاوده‌ست به‌مانای خزمه‌ت کاری ناو ماڵیش دێت .

(20): ئاوێنه‌ : له‌خه‌ودا خه‌یاڵ و له‌خۆ بایی بوونه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات و ببینێ ڕیشی ڕه‌شه‌ به‌ڵام خۆی به‌م جۆره‌ نه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ڕێزی لێ ئه‌گیرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی لێ ی دوور بێت و سه‌یری ئاوێنه‌ بکات هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر گه‌نج بێت و هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌ری ده‌وڵه‌ت بێت له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لا ئه‌بردرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنه‌که‌ی بشکێ هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ چاکی له‌ئاوێنه‌ ته‌ماشای خۆی بکات و بیر بکاته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ، ئاوێنه‌ی ژه‌نگاوی باری ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ده‌رده‌بڕێ ، ئاوێنه‌ی زێڕین زۆر باشه‌ هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی زۆر ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات خوای گه‌وره‌ لێ ی ڕازی نی یه‌ ، نه‌خۆش ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات ئه‌مرێ ، ئافره‌تی دوو گیان ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات کچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات کوڕی یان ئه‌بێت ، زیندانی کراو ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت.

(21): ته‌ڵاق : بؤ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نه‌بێت مانای گۆڕینی باری ژیانیه‌تی ،بؤ ئه‌وکه‌سه‌ی هاوسه‌ری هه‌بێت مانای ئه‌وه‌یه‌ باری ژیانی باتڵه‌ ، بۆ نه‌خۆشیش مردنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات ده‌وڵامه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات و ده‌رفه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ ‌له‌ ئیش و کاری ئێستای دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ خه‌ودا ته‌ڵاق بدرێت ئه‌مرێ .
[/size]