بابه‌ت: خه‌ونامه کوردی به‌شی (6)
[size=24](1): پژمین یان پشمین :: له‌خه‌ودا دووپات کردنه‌وه‌ی کارێکه که گومانی لێ ئه‌کرێت پژمین مانای مردنی نه‌خۆشه یان غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا بپژمێ له ته‌نگانه‌دا بێت ڕزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێت خه‌ڵکی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و دوعای خێری بۆ ئه‌که‌ن ، دوور نی یه پژمین هه‌ڵامه‌ت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار به‌توندی بپژمێ باش نی یه .
(2): هه‌نگوین :: پاره‌یه‌کی حه‌ڵاله ، هه‌روه‌ها شیرینی ئایین و قوڕئان خوێندن و کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌نگوین له ئاسمانه‌وه ببارێت مانای ئه‌وه‌یه ئایین له بوارێکی چاك دایه ، ئه‌ڵێن له‌وانه‌یه هه‌نگوین غه‌م و خه‌فه‌ت و گیروگرفت و حه‌سودی بێت چونکه هه‌نگوین مێش و زه‌رده‌واڵه‌و مێروله کۆ ئه‌کاته‌وه ، هه‌نگوینی پاڵاوتراو له‌سه‌ر ئاگر مانای خێر‌و خۆشی یه یان پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌و زه‌کاتی له‌سه‌ر دراوه ، یان رێگه‌یه‌کی پاك و ڕاسته ، نه‌خۆش له خه‌ودا هه‌نگوین بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، خواردنی نان به هه‌نگوین ده‌ست که‌وتێکی به‌رده‌وامه ، هه‌روه‌ها ووتراوه هه‌نگوین ماچ کردنی خۆشه‌ویسته .
(3): به‌ندیخانه یان زیندان :: به‌ندیخانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت ئه‌وه پێداویسته‌کانی ئایینه ، به‌ندیخانه‌ی ده‌سه‌ڵات دار بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ، زیندانی نه‌ناسراو دونیایه به‌ندیخانه ژنێکی مه‌کر بازه یان مانای بێ ده‌نگی یه یان پیلان گێڕانه بۆ دوژمنان ، به‌ندیخانه گۆڕه یان هه‌ژاری یه یان بینینی دۆست و خۆشه‌ویسته ، ده‌رچون له به‌ندیخانه مانای رزگار بوونه له نه‌خۆشی ، ئه گه‌ر یه‌کێك به‌ڕاستی له به‌ندیخانه‌دا بێت وله‌خه‌ودا ببینێ ده‌رگای زیندانه‌که‌ی کراوه‌ته‌وه و ڕوناکی دێته ژووره‌وه یان ببینێ سه‌ره‌وه‌ی زیندانه‌که‌ی نه‌ماوه ئه‌و که‌سه له به‌ندیخانه رزگاری ئه‌بێت و به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، به‌ندیخانه یان زیندان بۆ نه‌خۆش مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له زیندانی ده‌سه‌ڵات دار دا به‌ستراوه‌ته‌وه کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت یان غه‌مباره‌و حه‌ز ئه‌کات غه‌مه‌که‌ی نه‌مێنێ ، له زیندان مانه‌وه مردنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ماڵی خۆی دا ببه‌سترێته‌وه رزقی فره‌وان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له مالێکی نه‌ناسراودا ببه‌سترێته‌وه ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌خوازێ و سوود له پاره‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت و کوڕیشی ئه‌بێ ، له‌وانه‌یه به‌ندیخانه دۆزه‌خ بێت .
(4) : ده‌ریا :: له خه‌ودا ده‌سه‌ڵات دار یان لێپرسراوێکی به هێزو به توانا‌و ترسناك و دادپه‌روه‌ره و خه‌ڵکی پێویستیان پێ یه‌تی ، ده‌ریا بۆ بازرگان کاڵه‌و شت و مه‌که ،بۆ کرێکاریش خاوه‌ن کاره‌که‌یه‌تی ، بینینی ده‌ریا مانای به دی هاتنی هیواو ئامانج و مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته ناو ده‌ریاوه ئه‌چێته لای ده‌سه‌ڵات دار یان کار به‌ده‌ست ، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریا مانای ده‌ست خستنه ناو کار‌و باری ده‌سه‌ڵات داره ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و دونیای ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی تا توینێتی ئه‌شکێ ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و هه‌ندێ پاره‌شی له ده‌سه‌ڵات داره‌وه پێ ده‌گات ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا مانای فێربوونی ئه‌ده‌به ، هه‌ڵگرتنی ئاوی ده‌ریا به تاس یان به قاب یان به مه‌نجه‌ڵ (.....هتد) زۆر باشه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌ریا بپه‌ڕێته‌وه له دوژمنه‌که‌ی پاره وه‌رئه‌گرێت ، ئاوی ده‌ریا بگاته گه‌ڕه‌کێك و زیانی نه بێت بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که مانای ئه‌وه‌یه کاربه‌ده‌ست یان ده‌سه‌ڵات دار سه‌ردانیان ئه‌کات و پاره‌یان ئه‌داتێ ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا گوناه و غه‌م و خه‌فه‌ت ناهێڵێ ، ئه‌و که‌سه‌ی میز بکاته ناو ده‌ریا به‌رده‌وام ئه‌بێت له گوناه کردن ، بینینی ده‌ریا له دوره‌وه باش نی یه ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا تا که‌نار مانای زوڵم و زۆرداری کاربه‌ده‌سته و باش نی یه ، که‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا لاواز بوونی کاربه‌ده‌سته ، که‌وتنه ژێر ئاوی ده‌ریا غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ش پاك نه‌بێت ئه‌وه خه‌راپ تره ، مه‌له‌وان کردن له ناو ئاوی ده‌ریا هه‌وڵدانه بۆ ده‌رچون له گیر‌و گرفت ، وون بوونیش له‌ناو ئاوه‌که و یان مردن و خنکان له‌ناو ده‌ریا شه‌هید بوونه ، چونکه خنکاو شه‌هیده ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته ناو ئاوی ده‌ریاو نه‌خنکێ جار به‌جار سه‌ری ده‌ربهێنێته ده‌ره‌وه کاروباری دونیای زۆر ئه‌بێت ، له‌وانه‌یه پاره‌و ڕزقی ده‌ست که‌وێت له وانه‌شه گوناهی زۆر بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخاته ناو پاپۆڕێك تا پڕ ئه‌بێت ئه‌و که‌سه کوڕێکی ئه‌بێت زۆر ئه‌ژێ ،ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه یان ده‌ست نوێژی پێ بشوا کاروباری چاك ئه‌بێت و ئه گه‌ر له زیندان دا بێت ده‌ر ئه‌چێ ،بینینی مردوو له ناو ئاوی ده‌ریا مانای ئه‌و مردوه له ناو دۆزه‌خ دا ده‌سوتێ ، چونکه ده‌ریا به مانای دۆزه‌خیش دێت هه‌روه‌ها ده‌ریا سه‌فه‌ر و پاره و جه‌نگه ، ئاوی ده‌ریا ئه‌گه‌ر شیرین بێت ئاده‌میزادێکی به ئیمانه ئه‌گه‌ر سوێر بێت بێ ئیمانه ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ والبحر المسجور ، ان عذاب ربك لواقع }} سوڕه‌تی الطور/ 6، لێره‌دا خوای گه‌وره سوێند به ده‌ریا ئه‌خوات ئه‌تونین بڵێین ده‌ریا سوێند خواردنه ،ده‌ریا به مانای پیاو و ئافره‌تی ڕه‌وشت خه‌راپ و فێڵ باز دێت ،له‌وانه‌یه باوك و دایکیش بێت ، هه‌روه‌ها ده‌ریا به‌ندینخانه‌ی ئاژه‌ڵه و پیشه‌سازی فره‌وان و شاری کراوه‌یه ، زیادبوونی ئاوی ده‌ریا مانای باران بارینه و شه‌پۆڵی ده‌ریاش توند‌و تیژی یه‌و باش نی یه .
(5) : پرسه :: بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه و بۆ هه‌ژاریش قازانجه ، بۆ ئه‌و که‌سه باشه که گیر‌و گرفتی هه‌یه ، ئه‌و که‌سانه‌ی له ئیش و کاریان دا زه‌ره‌ر ئه‌که‌ن پێویستیان به پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خه‌ڵکی هه‌یه ، سه‌ره خۆشی کردن له خه‌ڵکی ئاسایش و هێمنی یه ، پرسه دانانه‌وه بێ هۆ یان بێ کاره‌سات مانای ئه‌وه‌یه ڕووداوێك ڕوو ئه‌دات و پێویستی به پرسه ئه‌بێ .
(6) :بینینی ئافره‌ت وه‌ك پیاو :: ئافره‌تێك له خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوله به‌رکات و خۆی وه‌ك پیاو ببینێ باری ژیانی چاك ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگه‌که ڕێك و پێك و پوخته نه بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ به‌ڵام به ترس وله‌رز ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له خه‌ودا شێوه‌ی وه‌ك پیاوی لێ بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی باشه ، یه‌کێك له‌خه‌ودا وه‌ك گاور‌و جوله‌که ببیندرێ ئه‌و که‌سه حه‌ز له ئاین و جه‌ژن و خۆشی و شادی ئه‌وان و هاوسه‌رایه‌تی کردنیان ئه‌کات .
(7) : باخه‌وان :: له خه‌ودا پیاوێکه خه‌ڵکی بۆ لای ئافره‌تان بانگ ئه‌کات ، باخه‌وان له خه‌ودا هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری ئۆردووگاو مزگه‌وت و که‌نیسه‌و قوتابخانه یه .
(8) :باوێشك :: له خه‌ودا کرده‌وه‌ی شه‌یتان و خه‌راپه کاری یه ، هه‌روه‌ها بێ تاقه‌تی و ته‌مبه‌ڵی و نوێژ نه‌کردنه ، ئاده‌میزاد له کاتی نوێژ کردن دا نابێ باوێشك بدات چونکه له‌وانه‌یه شه‌یتان له کاتی باوێشك دان بچێته ناو گیانی ، له‌وانه‌یه باوێشك دان نه‌خۆشی بێت و ئه‌و نه‌خۆشه چاك نابێته‌وه .
(9) : توو :: توو پاره‌یه ، تووی ڕه‌ش پاره‌یه‌کی زۆره و تووی سپی پاره‌یه‌کی که‌مه ، دار توو پیاوێکی پاره‌داره‌و مندالیشی زۆره ، خواردنی توو زۆر باشه .
(10) : پرد :: له‌خه‌ودا زانست و نوێژ و ڕۆژوو ماندو بوونی دونیایه ، هه‌روه‌ها پاره‌و هاوسه‌رو کوڕ‌و دایکه ، پردی گه‌وره‌و له به‌ردو ئاسن درووست کراو
زۆر باشه و پردی بچوك وله خۆڵ دروست کراو ئه‌وه‌نده باش نی یه ، جۆری پرده‌که‌و چۆنی یه‌تی دروست کردنی باش و خه‌راپی ئه‌و خه‌وه ده‌رده‌بڕێ .
(11) : نامه :: نامه ناردن یان نامه وه‌رگرتن پله‌و پایه‌ی به‌رزه ، ئه‌گه‌ر له‌نامه‌که‌دا نوسرابوو له خه‌راپه کاری دورکه‌ره‌وه مانای به دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته ، ئه‌گه‌ر نامه‌که مژده‌ی تیا بێت پاشه‌ڕۆژێکی باشی ئه‌بێت و پاره‌ی ئه‌بێت و ژن دێنێ و منداڵیشی ئه‌بێت .
(12) : وورچ :: له‌خه‌ودا که‌م ئه‌ندام و فێڵبازو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ئاژاوه‌یه ، هه‌روه‌ها ئافره‌تێکی قه‌ڵه‌وه یان دیل و زیندانی کردنه ، وورچ له خه‌ودا دوژمنێکی بێ ئه‌قڵ ودزێکی فێڵ بازه ، هه‌روه‌ها وتراوه وورچ ئافره‌تێکی له‌ش فرۆشه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا سواری پشتی بێت زینا ئه‌کات .
(13) : باڵ :: له‌خه‌ودا کوڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ دوو باڵی هه‌یه دوو کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی بشکێ کوڕه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵی ده‌رچێت و لێ ببێته‌وه کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ، فڕین به باڵ سه‌فه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی هه‌بێت و نه‌فڕێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵه‌که قورس بێت و نه‌توانێ پێ ی بفڕێ ئه‌وه گوناهی هه‌یه‌و سزاشی ئه‌بێت .
(14) : فڕیین :: له‌خه‌ودا سه‌فه‌ره ، فڕیین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌فه‌رناکه‌ن بێ ئیش و کاری یه ، فڕیین له سه‌ربانێکه‌وه بۆ سه‌ربانێکی تر مانای به جێ هێشتنی پیاوێکی به‌ناوبانگ و چونه لای پیاوێکی تری به‌ناوبانگه ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له ماڵی خۆیه‌وه بفڕێت و بچێته مالی پیاوێکی ناسراو ئه‌وه شووی پێ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵێکی ناسراوه‌وه بفڕێت و بچێته ماڵێکی نه‌ناسراو ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ چونکه ماڵی نه‌ناسراو گۆڕه ، به‌ندکراو له خه‌ودا بفڕێ به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، فڕیین به سه‌رکه‌وتویی بێت سه‌فه‌ره ، له خه‌ودا له‌گه‌ڵ باڵنده فڕین هاوڕێیه‌تی کردنی چه‌ند که‌سێکی غه‌ریبه ، ئه‌و که‌سانه‌ی لوت به‌رزن و له خۆیان ڕازین له خه‌ودا بفڕن خه‌وه‌که‌یان قه‌بووڵ نی یه ، پێش بڕکێ له گه‌ڵ یه‌کێك دا بکه‌یت و له کاتی ڕاکردنه‌که‌دا بفڕی زاڵ ئه‌بیت به‌سه‌ری ، فڕین بۆسه‌ر شاخ زۆر باشه و سوودی زۆره ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا بفڕێ چی ی له دڵدا بێت بۆی دێته دی ، یه‌کێك له کاتی فڕیین دا بکه‌وێته سه‌ر چی ئه و شته‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، یان له باری ئایین دا هه‌ڵه‌ی هه‌یه ، فڕیین له ئاسمان بێ گه‌ڕانه‌وه نه‌خۆشی یه بێ چاك بوونه‌وه و ئه‌نجامیشی مردنه ، فڕیین له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێ باڵ به‌دی هاتنی هیواو مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی له ئاستی یه‌ك به‌رزایی بفڕێ بێ ماندوو بوون کاروباری ڕاست ئه‌بێت ، فڕین به باڵ بۆ هه‌مو خه‌ڵکی باشه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك قاچی له سه‌ره‌وه بێت و سه‌ری له‌خواره‌وه بێت و بفڕێ باش نی یه ، نه‌خۆش بفڕێ ئه‌مرێ .
(15): گوڵ : له‌خه‌ودا پیاوێکی شکۆمه‌ندو به ناو بانگ و به شه‌ڕه‌فه ، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یه که دوورن لێت ، گوڵ لێکردنه‌وه له باخچه مانای پایه به رزی و به‌ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی یه ، هه‌روه‌ها گوڵ ئافره‌تێکه یان جیا ئه‌بێته‌وه یان ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ووتراوه گوڵ بازرگانیه تی یه‌و نامێنێ یان خۆشی و شادی یه بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، کوڕ‌و کچی گه‌نج له خه‌ودا گوڵیان له سه‌ر سه‌ربێت زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌ن ،ڕۆنی گوڵ زیره‌کی یه ، بڕینه‌وه‌ی دار‌و دره‌ختی گوڵ غه‌م و خه‌فه‌ته ،گوڵی زه‌رد نه‌خۆشی یه ، گوڵی سوریش پاره‌و جوانی یه ، گوڵی سپیش پاره‌یه‌کی که‌مه .
(16): کانی :له‌خه‌ودا ڕزق و خێر‌و به‌ره‌که‌ته‌و به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته ، ته‌قینی یه‌ك کانیاو له‌ناو ماڵ خێر‌و خۆشی یه به‌ڵام ته‌قینی کانی زۆر له‌ناو ماڵ باش نی یه‌و کاره‌ساته ، هه‌روه‌ها ته‌قینی کانی ئاو له ناو دیواری ماڵه‌که باش نی یه ، ده‌ست نوێژ شوشتن به ئاوی کانی زۆر باشه ، گه‌یشتنی ئاوی کانی بۆ ناو ماڵ خێر و خۆشی و رزقه ئه‌گاته ئه‌و ماڵه .
(17): پێکه‌نین : پێکه‌نین به‌ده‌نگی نزم وه‌ك زه‌رده خه‌نه خؤشی و شادی یه ، پێکه‌نین به ده‌نگی به‌رز گریانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به دڵه‌وه پێ بکه‌نێ مژده‌ی ئه‌وه‌یه کوڕیان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌سه‌ر خۆ وه‌ك زه‌رده خه‌نه پێ بکه‌نێ ئه‌و که‌سه پیاو چاکه ، ئه‌گه‌ر زه‌وی پێ بکه‌نێ ئه‌و ساڵه کشت و کاڵ باش ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه باری زۆر باشه .
(18): ئاو : له خه‌ودا ژیانێکی خۆشه ، بینینی ئاو له‌ناو ماڵ خۆشی و شادی و پاره‌و ماره‌بڕین و زه‌ماوه‌نده ، ئاوه‌که زۆر پاك بێت هه‌رزانی ئه‌بێت ، ئاو خواردنه‌وه زۆر باشه ، ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر ته‌مه‌ن درێژی یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئاو فیتنه‌و ئاژاوه‌یه له ئایین دا ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی لهبهرداغێك دا ئاوی پاك بخواته‌وه ئه‌و که‌سه له‌هاوسه‌ره‌که‌ی یان له کوڕه‌که‌ی پاره وه‌رئه‌گرێت ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم غه‌م و خه‌فه‌ته ، شه‌ربه‌یه‌ك ئاو پاره‌ی هه‌ڵگیراوه ، ئاوی مه‌ند زیندانه ، به‌کارهێنانی ئاوی گه‌رم به‌ڕۆژ ئازار‌و سزایه به شه‌ویش ترسه له جنۆکه ، ئاوی سوێر ماندو بوونه لهپێناوێ په‌یداکردنی ڕزق دا ، ئاوی پیس پاره‌ی حه‌رامه ، ئاوی ڕه‌ش باش نی یه ئاوی زه‌رد نه‌خۆشی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌م وچاوی خۆی له ناو ئاودا ببینێ ئه‌و که‌سه له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا چاکه ئه‌کات ، ته‌ڕبوونی جل و به‌رگ سه‌فه‌ره یان زیندانه ، یه‌کێك هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بێت به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ و به‌رداغه‌که له ده‌ستی بکه‌وێ و بشکێ ژنه‌که‌ی ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوه‌که‌ی بڕژێ و به‌رداغه‌که نه‌شکێ منداڵه‌که‌ی ئه‌مرێ و ژنه‌که‌ی سه‌لامه‌ت ئه‌بێت، خۆ شۆرین به ئاوی سارد تۆبه و چا بوونه‌وی نه‌خۆشی و بهڕهڵڵاکردنی زیندانی و ته‌واو بوونی ترسه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاو له‌بیر ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه به فێڵ پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وی .
(19):ئاوده‌ست (توالێت): شوێنی هه‌سانه‌وه‌و پاك و ته‌میزی یه ، هه‌روه‌ها به مانای گیروگرفت و ڕزگار بوون له‌و گیر‌و گرفته دێت ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که بؤنی نه‌بێت ئافره‌تی ئه‌و ماڵه ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که پاك نه‌بێت و بۆنیشی هه‌بێت ئافره‌ته‌که ڕه‌وشتی باش نی یه و له ڕێ لای داوه ، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆنی هه‌بێت ئه‌و ئافره‌ته زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته و به‌سه‌ر مێرده‌کی زاڵه‌و ناو بانگیشی ده‌رکردوه ، قولیی بیری ئاوده‌ست سه‌ختی کاروباری ئه‌و که‌سه ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر بیره‌که پڕ بووبێت هاوسه‌ری ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه دوو گیانه ، ئاوده‌ست ماڵین زه‌ره‌رو زیان و هه‌ژاری یه ، بیری ئاوده‌ست پڕ بێت و لێ ی بڕوا ئه‌وه غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته ناو بیری ئاوده‌ست و لێ ی ده‌رنه‌چێ زیندانی ئه‌کرێت ،ئاوده‌ست به‌مانای خزمه‌ت کاری ناو ماڵیش دێت .
(20): ئاوێنه : له‌خه‌ودا خه‌یاڵ و له‌خۆ بایی بوونه ، ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌ماشای ئاوێنه بکات و ببینێ ڕیشی ڕه‌شه به‌ڵام خۆی به‌م جۆره نه‌بێت ئه‌و که‌سه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ڕێزی لێ ئه‌گیرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی لێ ی دوور بێت و سه‌یری ئاوێنه بکات هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر گه‌نج بێت و هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌و که‌سه زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌ری ده‌وڵه‌ت بێت له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لا ئه‌بردرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنه‌که‌ی بشکێ هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به چاکی له‌ئاوێنه ته‌ماشای خۆی بکات و بیر بکاته‌وه ئه‌و که‌سه غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ، ئاوێنه‌ی ژه‌نگاوی باری ژیانی ئه‌و که‌سه ده‌رده‌بڕێ ، ئاوێنه‌ی زێڕین زۆر باشه هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌وکه‌سه‌ی زۆر ته‌ماشای ئاوێنه بکات خوای گه‌وره لێ ی ڕازی نی یه ، نه‌خۆش ته‌ماشای ئاوێنه بکات ئه‌مرێ ، ئافره‌تی دوو گیان ته‌ماشای ئاوێنه بکات کچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ماشای ئاوێنه بکات کوڕی یان ئه‌بێت ، زیندانی کراو ته‌ماشای ئاوێنه بکات به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت.
(21): ته‌ڵاق : بؤ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نه‌بێت مانای گۆڕینی باری ژیانیه‌تی ،بؤ ئه‌وکه‌سه‌ی هاوسه‌ری هه‌بێت مانای ئه‌وه‌یه باری ژیانی باتڵه ، بۆ نه‌خۆشیش مردنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات دهوڵامهند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات و ده‌رفه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌و که‌سه له ئیش و کاری ئێستای دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له خه‌ودا ته‌ڵاق بدرێت ئه‌مرێ .
[/size]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm