دةست خوش زور جوانن بابةتةكانت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » خه‌ونامه‌ی کوردی به‌شی (5) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةست خوش زور جوانن بابةتةكانت
[size=24](1):جل و به‌رگ : له زستان له خه‌ودا بیبینی باشتره له‌وه‌ی له هاوین دا بیبینی ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ یه‌که‌م جار جۆره جل و به‌رگێك له به‌ر بکات که پێشتر له به‌ری نه‌کردبێ ئه‌و که‌سه به‌ره‌و ده‌ست کورتی و هه‌ژاری ده‌چێت ، جل وبه‌رگ پیاوێکی سه‌رۆکه ، جل و به‌رگ بۆ بازرگان سه‌ر مایهیهوبۆ مه‌لاو زانیار زانسته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ جل و به‌رگی پیس بووه ئه‌و که‌سه گومان له ڕزقی ده‌کرێت ، جل و به‌رگی هاوین باش نی یه چونکه گه‌رمای هاوین غه‌م و خه‌فه‌ته ، جل و به‌رگ به پێ ی جۆر‌و ڕه‌نگ ده‌گۆڕدرێ، ئافره‌ت له خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوی له به‌ر بێت زۆر باشه ، ئه‌گه‌ر پیاویش له خه‌ودا جل و به‌رگی ئافره‌تی له به‌ر بێت مانای غه‌م و خه‌فه‌ت و ترسه .
(2): دز : له خه‌ودا نه‌خۆشی یه ، ئه‌گه‌ر دزه‌که ڕه‌ش بێت ئه‌وه ڕه‌ش بینی یه ئه‌گه‌ر سوور بێت ئه‌وه له‌ناو خوێنه ئه‌گه‌ر زه‌رد بێت زه‌ردوه ئه‌گه‌ر سپی بێت به‌ڵغه‌مه ، دز له‌خه‌ودا شتێ بدزێ پیاوێك ئه‌کوژێ ، دز له خه‌ودا به مانای پادشای ڕوح کێشانیش دێت ، هه‌روه‌ها دز مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه که دووره لێت ، دز بچێته ماڵێك و ئه‌و ماڵه نه‌خۆشی تیا بێت نه‌خۆشه‌که ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش دز بکوژێ چاك ئه‌بێته‌وه ، دز بچێته ماڵێك و ئه‌و ماڵه کچێکی گه‌نجیان هه‌بێت ئه‌و کچه خواز بینی ئه‌کرێت ،دز پیاوێکی زینا که‌رو فێڵ بازه ، له‌وانه‌یه دز شێر و مارو شه‌یتان و چاو نه‌فه‌س بێت .
(3): زبڵ خانه : زبڵ خانه له خه‌ودا دونیایه زبڵیش پاره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت یان دڵ ته‌نگ بێت خۆی له زبڵ خانه دا ببینێ یان زبڵ خانه‌یه‌ك بکڕێ یان زبڵ خانه‌یه‌کی ده‌ست که‌وێت چاك ئه‌بێته‌وه و دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه زبڵ خانه له خه‌ودا پاره‌و ژن هێنان و شوکردن وچاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و کامهرنی یه ، خۆ ڕووت کردنه‌وه له زبڵ خانه دا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و مردنه .
(4) : ئه‌موستییله یان ئهنگوستییله ::له‌خه‌ودا ئاسووده‌و هێمنی و ده‌سه‌ڵاتدارو هاوسه‌رو کوڕ‌و کار و پیشه‌یه ، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕ بۆ سك پڕ کوڕه بۆ ده‌سه‌ڵات دار ماڵ و موڵکه ، نه‌قشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وه مانای به‌دی هاتنی نیاز و ئامانجه ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌قشی ئه‌نگوستیله‌که‌ی بکه‌وێت کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێت یان پاره‌ی له ده‌ست ئه‌ڕوات ، ئه و که‌سه‌ی نه‌قشی ئه‌نگوستیله‌که‌ی بشکێت هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق ئه‌دات ، ئه‌نگوستیله له خه‌ودا به مانی کڕینی خانوو یان ئاژه‌ڵ دێت یان به مانای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات دێت ، ئه‌گه‌ر له‌زێڕ درووست کرابێت بۆ پیاو مل که‌چی و سه‌ر شۆڕی یه ، ئه‌گه‌ر له ئاسن دروست کرابێت خێر و خۆشی یه ، ئه‌گه‌ر له زیو دروست کرابێت و نه‌قشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌یان زۆر باشه ، ئه‌گه‌ر نه‌قشی له‌سه‌ر نه‌بوو کاروباری بێ خێر‌و بێ سووده ئه‌نگوستیله‌ی دروست کراو له عاجی فیل بۆ ئافره‌ت زۆر باشه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئه‌نگوستیله‌یه‌کی له زیو دروست کراو بکاته په‌نجه‌ی هه رچی له دڵ دا بێت بۆی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌یه‌ك بدۆزێته‌وه له لایه‌نێکی بیانی یه‌وه پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت یان کوڕیان ئه‌بێت یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی باش دا زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، ئافره‌ت ئه‌نگوستیله‌که‌ی له په‌نجه‌ی ده‌رکات هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێت ، ئه‌گه‌ر پیاویش بێت ئه‌وه ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌که‌ی ته‌نگ یان ته‌سك بێت بۆ په‌نجه‌ی غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێت و له ده‌ست ئافره‌تێکی زۆر دار ئهههسێتهوه ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ ئه‌نگوستیله‌که‌ی هه‌رجاره‌ی له په‌نجه‌یه‌کی دایه ئه‌و که‌سه هاوسه‌ره‌که‌ی خیانه‌تی لێ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌که‌ی به پاره بفرۆشێت به قسه‌ی خۆش له هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ئه‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها نه‌قشی ئه‌نگوستیله به مانای کوڕ دێت .
(5) : مردن ::مردن له‌خه‌ودا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه و یان ئازاد بوونی به‌ندکراوه له زیندان و یان چاوپێکه‌وتنه به‌و که‌سانه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره دوور که‌وتونه‌ته‌وه ، مردن له‌خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریان و هاوارو قیژانی له‌گه‌ڵ دا بێت و مردوه‌که له ژیر خاك نه‌شاردرێته‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئایین له بارێکی خراپ دایه‌و دونیاش له‌بارێکی باش دایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مردوه‌و گریان و حاڵه‌تی پرسه‌و مردن له ئارادا نی یه ئه‌و که‌سه خانوه‌که‌ی ئه‌ڕوخێ یان کوێر ئه‌بێت یان ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت ، ووتراوه مردن سه‌فه‌ره یان هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه ،هه‌روه‌ها ووتراوه مردن هاوسه‌ر گیری یه چونکه مردو وه‌ك بوك و زاوائهشۆردرێ و بۆنی خۆش ئه‌کرێت و ئهڕازێندرێتهوه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا بمرێت وله‌سه‌ر شان هه‌ڵبگیرێت به‌ڵام له ژێر خاك نه‌شاردرێته‌وه ئه‌و که‌سه زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنه‌کانی دا ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بمرێت و زیندو بێته‌وه ئه‌و که‌سه له پاش هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت وله گوناهه‌کانی تۆبه ئه‌کات ، مردوێك له خه‌ودا به یه‌کێك بڵێ من نه‌مردومه ئه‌و مردوه له پله‌و پایه‌ی شه‌هیدان دایه ، مردو له‌خه‌ودا ببیندرێ دڵ ته‌نگه یان نه‌خۆشه یان لاوازبوه یاب ڕه‌نگی زه‌رده یان ئه‌گرێت یان بێزاره ئه‌و مردوه خۆی به‌رپرسیاره له کاروباری ئایینی خۆی وله‌و دونیایه له‌بارێکی ناخۆش دایه ، مردوه‌کان له گۆڕ ده‌رچن و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردوو له‌خه‌ودا هه‌رچی بڵێ ڕاست ئه‌کات چونکه له جێ ی هه‌قه ،مردو له‌خه‌ودا ببیندرێ پێ ئه‌که‌نێت و ڕووی خۆشه‌و جل و به‌رگی جوان و ڕێك و پێکی له‌به‌ره ، ئه‌ومردوه له‌و دونیایه حاڵی باشه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر مردوو نوێژ بکات ئه‌و که‌سه ئامۆژگاری پیاوێکی دڵ ڕه‌ق ئه‌کات ، هه‌ره‌وها مردن په‌شیمانی یه له گوناهێکی گه‌وره ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به ڕوتی بمرێ هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فه‌رش بمرێ ئه‌که‌وێته خێر‌و خۆشی ، مردنی کوڕ له‌خه‌ودا مانای ڕزگاربوونه له دو‌ژمنێك ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مردو له‌ژێر خاك شاردرایه‌وه ئه‌وکه‌سه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، مردن بۆ ئه‌و که‌سانه باشه که غه‌مبارن یان ئه‌ترسن ، مردنی برا له‌خه‌ودا مردنی دوژمنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌ناو کۆمه‌ڵێك مردو دا بێت ئه‌وه له‌ناو کۆمه‌ڵێك دووڕوو دایه ،ئه‌و که‌سه‌ی هاوڕێ یه‌تی مردو بکات سه‌فه‌ر ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ته‌ختی مردوو شۆرین دا بێت ئه‌و که‌سه ڕزگاری ئه‌بێت له قه‌رز و غه‌م و خه‌فه‌ت و له‌و گهناهانهی که کردویه‌تی ، زیندوو بوونه‌وه‌ی مردو له‌خه‌ودا مانای زیندوبونه‌وه و باس کردنی کار‌و باری ئهومردوهیه ، مردوو له‌خه‌ودا ڕووی ڕه‌ش بێت ئه‌ومردوه به‌کافری مردوه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا مردوێك زیندو کاته‌وه ئه‌و که‌سه گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته ئیسڵام ، زیندوو هه‌ر چی بداته مردو باش نی یه و زه‌ره‌ر و زیانی به‌دواوه‌یه ، مردو هه‌ر چی بداته زیندو باشه‌و خێر‌و خۆشی به‌دواوه‌یه ، مردو ده‌ستی زیندو بگرێت و له‌گه‌ڵ خۆی بیبات ئه‌و زیندوه پاره‌ی له لای یه‌کێك دا هه‌یه‌و نایداته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، قسه کردن له‌گه‌ڵ مردوو ته‌مه‌ن درێژی یه ،زیندو مردو ماچ کات زیندوه‌که سوود له پاره‌و زانستی ئه‌و مردوه وه‌رئه‌گرێت ، نه‌خۆش مردو ماچ کات ئه‌مرێ ،زیندو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی مردو زه‌ماوه‌ند بکات ئه‌مرێ ، مردو جل و به‌رگی پیس و دڕا‌و بداته یه‌كێك ئه‌وکه‌سه زه‌ره‌ر ئه‌کات وپاره‌ی نامێنێ ، مردو له زیندو بدات ئه‌و زیندوه له ئایین دا که‌م کوڕی هه‌یه یان له‌سه‌فه‌ر دائه‌که‌وێته خێر‌و خۆشی ، زیندو له‌خه‌ودا له‌گه‌ڵ مردو بخه‌وێت زیندوه‌که ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ دایکی ئه‌مرێ کاروباری دونیای تێك ئه‌چێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ببینێ برای مرد خۆی ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی بمرێت کاروباری پیشه‌و ژیانی تێك ئه‌چێت ، له‌خه‌ودا ببیندرێ مردوێك له ناو ئاوی ده‌ریادا ئه‌خنکێ ئه‌و مردوه له ماوه‌ی ژیانی دا گوناهی زۆری کردوه ، مردوه‌کان له گۆڕه‌کانیان ده‌رچن مانای ئه‌وه‌یه به‌ندکراوه‌کان له زیندان ئازاد ئه‌کرێن ، مردن بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، مردنی پیغه‌مبه‌ره‌کان له خه‌ودا مانای لاوازبوونی باری ئایینه ، مردنی دایك و باوك تێك چونی کاروباری ژیانه ، مردنی هاوسه‌ر دونیا و ژیانێکی بێ سوودو به‌سه‌ر چوه .
(6) : دوودڵی ::له‌خه‌ودا په‌شیمان بونه‌وه‌و داوای لێ خۆش بوون و لێبووردنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا دوودڵ بێت ئه‌وه گوناهێکی کردوه‌و لێ ی په‌شیمانه و لۆمه‌ی خۆی ئه‌کات و سزای خۆی ئه‌دات .
(7) : پاپۆڕ ::پاپۆڕو به‌له‌می ماسی گرتن له‌خه‌ودا به‌مانای ڕزق و خۆشی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به‌له‌مێك یان پاپۆڕێك بکڕێت یان سواری بێت ، ئه‌و که‌سه له و شوێنه‌ی پاپۆڕه‌که‌ی لێ یه ژنێك ئه‌خوازێت ، یان له‌و شوێنه به‌سه‌ر دوژمنه‌کانی زاڵ ئه‌بێت .
(8) : قسه‌کردن له‌خه‌ودا ::ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا قسه‌یه‌ك بکات که پێویسته ئه‌و قسه‌یه بشارێته‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه پاره خه‌رج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا باسی ڕزق و نیعمه‌تی خوای گه‌وره بکات مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره ئه‌کات بۆ ئه‌و ڕزقه‌ی که پێ ی به‌خشیوه .
(9) : نووستن له‌سه‌رپشت یان له‌سه‌ر ده‌م : :ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ده‌م بنوێ کافره‌و بڕوای به‌وه نی یه که خوای گه‌وره تاقانه‌یه ، هه‌ر ئه‌وکه‌سه دونیاوئاخیره‌شی له‌ده‌ست ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پشت ئه‌وه زۆر باشه‌و تۆبه ئه‌کات و له‌خوای گه‌وره ئه‌پاڕێته‌وه وبه‌چۆکادێت و ئه‌تواێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دا ڕوو به‌ڕوو بێت ، هه‌روه‌ها نووستن له‌سه‌ر ده‌م مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه ، ئافره‌ت له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ده‌م بنوێت سه‌رپێچی مێرده‌که‌ی ئه‌کات .
(10) : قه‌ساب ::قه‌ساب له‌خه‌ودا جل و به‌رگی پیس بێت و چه‌قۆی به‌ده‌سته‌وه بێت ئه‌وه زه‌ره‌رو زیان و کاره‌ساته ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگی پاك بێت مانای ته‌مه‌ن درێژی یه ، ئه‌گه‌ر جوان و ڕوو خۆش بێت ئه‌وه پاشه ڕۆژێکی باشی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر قه‌سابه‌که پیاو بێت ئه‌وه مه‌لائکه‌تی ڕوح کێشانه .
(11) : مشکه کوێره ::ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا مشکه کوێره ببینێ ماڵ و موڵکی ئه‌فرۆشێت و ووڵاته‌که‌ی به جێ ئه‌هێلێت و سه‌فه‌ر ئه‌کات ، له چ ماڵێك مشکه کوێره ببیندرێ ئه‌بێ ئه‌و ماڵه له دز بپارێزرێ چونکه مشکه کوێره دزه ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی مشکه کوێره بخوات یه‌کێك هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێنێ یان پاره‌ی حه‌رامی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، مشکه کوێره به مانای پیلان ئازاری هاوسه‌رو منداڵیش دێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه مشکه کوێره له‌خه‌ودا مل که‌چی و سه‌ر شۆڕی یه .
(12) : ده‌ست : له‌خه‌ودا هێزو توانای پیاوه ، پان بون وڕێك وپێکی ده‌ست مانای فره‌وان بوون و کامه‌رانی دونیایه و تێك چون وته‌سك بوونه‌وه‌ی ده‌ست مانای زه‌ره‌رو زیانی دونیایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ناو له‌پی ده‌ستی موی لێ ده‌رچێت ، توشی غه‌م وخه‌فه‌ت و قه‌رزاری ئه‌بێت ، یان پاره‌ی زۆری له‌ده‌ست ئه‌ڕوات ، ئه‌گه‌ر پشتی ده‌ستی موی لێ ده‌رچێت ،حاڵی باش ئه‌بێت وبه‌ڵام پاره‌ی که‌می لێ ئه‌ڕوات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینیێ ده‌ستی هه‌ڵبڕیوه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به حاکم یان کاربه‌ده‌سته‌وه هه‌بێت خێر‌و خۆشی و ڕزق و پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر ڕاوچیش بێت ڕاوی زیاتری ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر کاسپکار یان بازرگان‌یش بێت قازانجی بۆ دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ده‌ستی بچوك بۆته‌وه ئه‌و که‌سه که‌سێکی ترسنۆك و لاواز‌و
بێ توانا‌و ڕه‌زیل و پیسکه‌یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه جوانی له‌پی ده‌ست مانای قه‌بووڵ بوونی دوعایه‌ونزیك بوونه‌وه‌یه له خۆشی
و هه‌سانه‌وه ، له‌پی ده‌ست له‌خه‌ودا شه‌ش لایه‌ن ئه‌گرێته‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ش ئه‌مانه‌ن : ژیان و پاره‌و ئازایه‌تی و سه‌ره‌کایه‌تی و
کوڕ‌و دوور که‌وتنه‌وه له حه‌رام .
(13) : ده‌ست بڕینه‌وه : له‌خه‌ودا به‌مانای ته‌رك کردنی نوێژ دێت ، یان تۆبه کردنه له کرده‌وه‌ی ناڕه‌وا ، یان ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه
بێ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بکرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی له کوێ ده‌ست که‌وتوه ، بڕینی ده‌ست و قاچ له خه‌ودا په‌یوه‌ندی به خراپه کاری
ئایینه‌وه هه‌یه ، بڕینی زمان پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و بیانوه ، ئه‌وکه‌سه‌ی پارچه‌یه‌ك له ده‌ست و پێ ی یان به‌شه‌کانی تری
ببڕدرێت سه‌فه‌ر ئه‌کات و له که‌س وکاری دوور ئه‌که‌وێته‌وه .
(14) : ڕیش : له‌خه‌ودا بۆ پیاو سه‌ربه‌رزو شکۆ مه‌ندی وده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، درێژبوونی ڕیش پاره‌و کامه‌رانی یه ، ریشی درێژ بگاته زه‌وی مانای مردنه ، ئه‌گه‌ر یه‌کیك له‌م دیوو ئه‌و دیوی ده‌م و چاوی ڕیشی ده‌رچێت و ناوه‌ڕاسته‌که‌شی ڕیشی ده‌رنه‌چێت
ئه‌و که‌سه پاره‌ی بۆ دێت و کۆی ئه‌کاته‌وه و ئه ی داته یه‌کێکی تر ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی ڕیشی پڕ‌و درێژ بێت پاره‌ی
زیاد ئه‌کات و ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ڕیش بگاته سه‌ر ناوك ئه‌و که‌سه له‌خواپه‌رستن دووره ، ڕیشی ڕه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند
بوونه‌و ئه‌گه‌ر مه‌یله‌و سه‌وزیش بێت ماڵ و موڵکی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، له‌وانه‌شه زاڵم و سته‌م کار بێت چونکه ڕیشی فیرعه‌ون
ڕه‌ش و مه‌یله‌و سه‌وز بوو ، ڕیشی مه‌یله‌و زه‌رد ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یه و ڕیشی قاوه‌یش ترسه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ
ڕیشی پیاوێکی گرتوه‌و به‌ره‌و خۆی ڕای ئه‌کێشێ پاره‌ی لێ وه‌ر ئه‌گرێت و بۆخۆی خه‌رجی ئه‌کات ، ئه‌و منداڵه‌ی هێشتا ڕیشی
ده‌رنه‌چوه له‌خه‌ودا ڕیشی ده‌رچێت یان ڕیش هه‌بێت ئه‌مرێ و ئامانجی به دی ناێت ، ڕیشی که‌م و خه‌فیف مانای نه‌مانی غه‌م و
خه‌فه‌ت و قه‌رز دانه‌وه‌یه ، نه‌مانی نیوه‌ی ڕیش مانای نه‌مانی نیوه‌ی پاره‌و ماڵ و موڵکه ، ڕیش چه‌ندی لێ ببڕدرێت ئه‌و که‌سه
ئه‌وه‌نده پاره‌ی لێ ئه‌ڕوات ، ئافره‌تی سك پڕ له‌خه‌ودا ڕیشی ده‌رچێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی سك پڕ نی یه و حه‌ز ئه‌کات
له داهاتوودا کوڕی ببێت له خه‌ودا ڕیشی ده‌رچێت کوڕی نابێت یان له هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ئه بێته‌وه ، ئافره‌تی بێوه ژن له‌خه‌ودا
ڕیشی هه‌بێت پیاوێك بۆ خۆی ئه‌دۆزێته‌وه ، ئه‌وکه‌سه‌ی نه‌خۆش بێت و له‌خه‌ودا سه‌رو ڕیشی بتاشێت چاك ئه‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر
قه‌رزاریش بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ڕیشی زۆر درێژ بووه‌و بی بڕێت و بی کاته جل و به‌رگ و
بیفرۆشێت ئه‌و که‌سه شایه‌تی درۆ ئه‌دات ، سپی بوونی ڕیش نه‌خۆشی ولاوازی یه ، ڕیش له ئاسای دا سپی بێت و له‌خه‌ودا
ببیندرێ ڕه‌ش و جوان و ڕێك و پێکه مانای هێزو توانا‌و سوربوونه له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ئه‌رك به‌چاکی ، مندالی ساوا له خه‌ودا
ڕیشی درێژ بێت ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت ، کافر له‌خه‌ودا ڕیشی هه‌بێت تۆبه ئه‌کات .
(15) : قالۆنچه : له‌خه‌ودا دوژمنه . یان خاوه‌ن پاره‌ی حه‌رامه ، هه‌روه‌ها ووتراوه قالۆنچه که‌سێکی کین له دڵ و دڵ ڕه‌قه و
پاره له‌ووڵاتێکه‌وه ئه‌گوازێته‌وه ووڵاتێکی تر ، نێرینه‌که‌ی خزمه‌ت کاری شه‌ڕخوازانه ، قالۆنچه ئافره‌تێکی ناڕه‌حه‌ته و خێری
بۆ که‌س نی یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا له قالۆنچه‌یه‌ك بدات له ڕاستی دا له ئافره‌تێك ئه‌دات ، قالۆنچه له خه‌ودا ببێته دووپشك
ئه‌و کاته ئه‌بێته دوژمن .
(16) : له‌خۆدان : ئاگادار کردنه‌وه‌یه له بێ ئاگایی وسوود وه‌رگرتنه ، ئافره‌ت له ده‌م وجاوی خۆی بدات مانای ئه‌وه‌یه پاش
ماوه‌یه‌کی زۆر له‌منداڵ نه‌بوونیان کوڕیان ئه‌بێت ، وه‌ك خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ :{{ وبشروه بغلام علیم
فآقبلت آمرآته فی صرة فصکت وجهها ، وقالت : عجوز عقیم }} سوره‌تی الذاریات ئایه‌تی ژماره 29 .
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له ده‌م و چاوی خۆی ئه‌دات زوڵم له‌یه‌کێك ئه‌کات ، ئه‌وکه‌سه‌ش هیچ خه‌راپه‌ی له گه‌ڵ دا نه‌کردوه ،
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ئه‌و جێ یه‌ی لێدانه‌که‌ی پێ ئه‌که‌وێت توشی نه‌خۆشی ببێت .
(17) : جووتبوون یان سه‌کس کردن : ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌گه‌ڵ خۆی جووت بووه یان سه‌کس ئه‌کات ، پاره‌ی زۆر
خه‌رج ئاکات و له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا کاری نا ڕه‌واش ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له گه‌ڵ منداڵ سه‌کس بکات
کاره‌ساتی به‌سه‌ر دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له گه‌ڵ ئافره‌تێکی ناسیارو جوان وده‌وڵه‌مه‌ند و ڕێك و پێك سه‌کس بکات پاره‌و خێر‌و خۆشی بۆ دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌گه‌ڵ برای یان هاوڕێ ی سه‌کس ئه‌کات دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ هاوڕێ که‌ی دا ئه‌کات ، زیانی لێ ئه‌که‌وێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا له گه‌ڵ دایکی سه‌کس بکات دوژمنایه‌تی باوکی ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌گه‌ڵ مردو سه‌کس بکات ئه‌مرێ .
(18) : لیمۆ : له خه‌ودا گله‌ی یه یان یارمه‌تی خواردنه ، ئه‌گه‌ر زه‌رد بێت نه‌خۆشی یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی لیمۆی هه‌بێت و نه‌ی خوات ئه‌وه پاره‌یه ، لیمۆی سه‌وز له لیمۆی زه‌رد باشتره ، دار لیمۆش له خه‌ودا پیاوێکی چاك و سوود به‌خشه‌و یان ئافره‌تێکی
ده‌وڵه‌مه‌ندی خێرخوازه .
(19) : سه‌ریین یان بالییف : له‌خه‌ودا خزمه‌ت کاره ، یه‌کێك له خه‌ودا سه‌ریینی بدزرێت یان هاوسه‌ره‌که‌ی یان خزمه‌ت کاره‌که‌ی یه‌کێکیان ئه‌مرن ، هه‌ر چ پیسی و کۆنی و دڕاوی له سه‌رینگا ببیندرێت ئه‌وه هه‌مووی له خزمه‌ت کاره‌که‌ی دا به‌دی ئه‌کرێت ،
هه‌روه‌ها ووتراوه سه‌ریین یان بالییف بۆ پادشا‌و حاکم و کاربه‌ده‌ست ، ده‌سته‌ی نوسه‌رو کارگێڕو جێگر‌و خه‌زنه‌داروعه‌مباره ،
هه‌روه‌ها بالییف به مانای منداڵ و ڕاستگۆیی وزیره‌کی زاناکان دێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا سه‌ریینێکی پێ بێت و هه‌ڵیگرێت
خێر‌و خۆشی بۆ دێت ، سه‌ریین یان بالییف له خه‌ودا به مانای هاوسه‌ر وکوڕو دایك وهاوڕی وهه‌سانه‌وه له نه‌خۆشی دێت .
(20) : زۆران بازی : له خه‌ودا دوژمنایه‌تی یه ، ئه‌گه‌ر زۆران بازی له نێوان پیاوێك وشێرێك دابێت ، ئه‌وه‌ی ئه‌ی باته‌وه حاڵی
له‌وی تریان باشتره ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆران بازی له نێوان دوو پیاودا بێت ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا ئه‌ی باته‌وه له ڕاستی دا ئه‌دۆڕێ .
(21) : ته‌وقه کردن : له خه‌ودا سوود و به‌ڵێن دان و بایه‌خ دانه به کرده‌وه‌ی چاك .
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » خه‌ونامه‌ی کوردی به‌شی (5) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]