دةست خوش زورزور به سوده هةربزيت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئيعجازی ژماره له (بانگ) دا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةست خوش زورزور به سوده هةربزيت
[size=24][center]ئیعجازی ژماره‌یی له (بانگ) دا[/center]
[center] [/center]
بانگ دان بۆ نوێژه‌كان له شه‌وو ڕۆژێكدا پێنج جار دووباره ده‌بێته‌وه ، گه‌ر به ووردی له پیت و ووشه‌كانی سه‌رنج بده‌ین ئیعجازی ژماره‌یی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بینین،به یاسایه‌كی ووردی سه‌رسوڕهێنه‌ر پیت و ووشه‌كانی ڕێك خڕاوه، به‌تایبه‌ت وشه‌ی (الله)
له‌م بابه‌ته‌دا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ژماره سه‌ره‌تاكان ده‌بینین كه خوای گه‌وره ڕێكی خستووه‌و شاهێده یه‌كتایی خۆی تێدا نه‌خشاندووه. بانگ له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه پێك هاتووه:
1-الله اكبر الله اكبر 2- الله اكبر الله اكبر 3- اشهد ان لا اله الا الله
4- أشهد أن لا اله إلا الله 5- اشهد ان محمدا رسول الله 6-أشهد أن محمدا رسول الله
7-حی علی الصلاه 8-حی علی الصلاه 9-حی علی الفلاح 10-حی علی الفلاح
11-الله أكبر ألله أكبر 12-لا إله إلا الله.
با پێكه‌وه سه‌یری ئه‌م ڕاستیه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
1-ژماره‌ی مانگه‌كانی ساڵ (12) مانگه ، بانگشی به درَیژایی ساڵ شه‌وانه‌و ڕۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه ، وه ژماره‌ی بڕگه‌كانی بانگ به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ ژماره‌ی مانگه‌كانی ساڵ.
2-بانگ به ووشه‌ی (الله) ده‌ست پێ ده‌كات و به ووشه‌ی (الله)یش كۆتایی پێ دێت.
3-بانگ له شه‌و و ڕۆژێكدا 5 جار دووباره ده‌بێته‌وه ، كردنی كارێكی چاك پاداشته‌كه‌ی یه به ده‌یه‌و كاتێك پیته‌كانی بانگ ده‌ژمێرین ده‌بینین له په‌نجا پیت پێك هاتووه (5*10=50).
4-ئه‌گه‌ر پیته‌كانی ووشه‌ی (الله) له بانگدا بژمێرین ده‌كاته (112) پیت ، سوره‌تی (الاخلاص) كه سوره‌تی (توحید)ی پێ ده‌وترێ (112)هه‌مین سوره‌ته له قورئاندا، پیته‌كانیش به‌م شێوه دابه‌ش ده‌بن: (ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌لیف (ا)47 ، ژماره‌ی پیته‌كانی لام (ل) 45 ، ژماره‌ی پیته‌كانی هاو (ه) 29 ، كۆی ئه‌م پیتانه: 47+45+29=112 .
ئه‌م ژماره‌یه‌ش له دوباره بووه‌كانی ژماره حه‌وته 7*19=112
وه ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه‌ش ڕیز بكه‌ین ئه‌كاته 204547 ئه‌م ژماره‌یه‌ش له پێكهاته‌ی دووباره بووهوهكانی ژماره حه‌وته 29221 * 7 =204547
وه هه‌روه‌ها نوێژه‌كان له شه‌و و ڕۆژێكدا له حه‌ڤده ڕكات پێك هاتووه ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پیته‌كانی بانگ به‌بێ دووباره بوونه‌وه بژمێرین له حه‌ڤده پیت پێك هاتووه، پیته‌كانیش به‌بێ دووباره بوونه‌وه حه‌ڤده پیتن كه بریتین له ( ا ، ل ، ه ، ك ، ب ، ر ، ش ، د ، ن ، م ، ح ، س ، و ، ی ، ع ، ص ، ف ) ، وه هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له شته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی قورئانیش ووشه‌ی (أُذن) دووجار له قورئاندا هاتووه و ووشه‌ی (مُؤذن)یش دووجار هاتووه و ووشه‌ی (أَذنْ) یش یه‌ك جار هاتووه ، كه به هه‌موویه‌وه ده‌كاته پێنج جار ، سبحان الله
وه‌رگيراوه له emanpress.com
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئيعجازی ژماره له (بانگ) دا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]