1

بابه‌ت: ئيعجازی ژماره‌ له‌ (بانگ) دا

[size=24][center]ئیعجازی ژماره‌یی له‌ (بانگ) دا[/center]

[center]      http://webchinupload.com/files/clip_image002_17.jpg[/center]

بانگ دان بۆ نوێژه‌كان له‌ شه‌وو ڕۆژێكدا پێنج جار دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ، گه‌ر به‌ ووردی له‌ پیت و ووشه‌كانی سه‌رنج بده‌ین ئیعجازی ژماره‌یی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بینین،به‌ یاسایه‌كی ووردی سه‌رسوڕهێنه‌ر پیت و ووشه‌كانی ڕێك خڕاوه‌، به‌تایبه‌ت وشه‌ی (الله)

له‌م بابه‌ته‌دا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ژماره‌ سه‌ره‌تاكان ده‌بینین كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێكی خستووه‌و شاهێده‌ یه‌كتایی خۆی تێدا نه‌خشاندووه‌. بانگ له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ پێك هاتووه‌:
1-الله اكبر الله اكبر  2- الله اكبر الله اكبر  3- اشهد ان لا اله‌ الا الله 
4- أشهد أن لا اله‌ إلا الله  5- اشهد ان محمدا رسول الله  6-أشهد أن محمدا رسول الله 
7-حی علی الصلاه‌  8-حی علی الصلاه‌  9-حی علی الفلاح  10-حی علی الفلاح 
11-الله أكبر ألله أكبر  12-لا إله‌ إلا الله.
با پێكه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م ڕاستیه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ین:
1-ژماره‌ی مانگه‌كانی ساڵ (12) مانگه‌ ، بانگشی به‌ درَیژایی ساڵ شه‌وانه‌و ڕۆژانه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ، وه‌ ژماره‌ی بڕگه‌كانی بانگ به‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی مانگه‌كانی ساڵ.
2-بانگ به‌ ووشه‌ی (الله) ده‌ست پێ‌ ده‌كات و به‌ ووشه‌ی (الله)یش كۆتایی پێ‌ دێت.
3-بانگ له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا 5 جار دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ، كردنی كارێكی چاك پاداشته‌كه‌ی یه‌ به‌ ده‌یه‌و كاتێك پیته‌كانی بانگ ده‌ژمێرین ده‌بینین له‌ په‌نجا پیت پێك هاتووه‌ (5*10=50).
4-ئه‌گه‌ر پیته‌كانی ووشه‌ی (الله) له‌ بانگدا بژمێرین ده‌كاته‌ (112) پیت ، سوره‌تی (الاخلاص) كه‌ سوره‌تی (توحید)ی پێ‌ ده‌وترێ‌ (112)هه‌مین سوره‌ته‌ له‌ قورئاندا، پیته‌كانیش به‌م شێوه‌ دابه‌ش ده‌بن: (ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌لیف (ا)47 ، ژماره‌ی پیته‌كانی لام (ل) 45 ، ژماره‌ی پیته‌كانی ها‌و (ه‌) 29 ، كۆی ئه‌م پیتانه‌: 47+45+29=112 .
ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌ دوباره‌ بووه‌كانی ژماره‌ حه‌وته‌ 7*19=112
وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه‌ش ڕیز بكه‌ین ئه‌كاته‌ 204547 ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌ پێكهاته‌ی دووباره‌ بووه‌وه‌كانی ژماره‌ حه‌وته‌ 29221 * 7 =204547
وه‌ هه‌روه‌ها نوێژه‌كان له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا له‌ حه‌ڤده‌ ڕكات پێك هاتووه‌ ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پیته‌كانی بانگ به‌بێ‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ بژمێرین له‌ حه‌ڤده‌ پیت پێك هاتووه‌، پیته‌كانیش به‌بێ‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ حه‌ڤده‌ پیتن كه‌ بریتین له‌ ( ا ، ل ، ه‌ ، ك ، ب ، ر ، ش ، د ، ن ، م ، ح ، س ، و ، ی ، ع ، ص ، ف ) ، وه‌ هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌ شته‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی قورئانیش ووشه‌ی (أُذن) دووجار له‌ قورئاندا هاتووه‌ و ووشه‌ی (مُؤذن)یش دووجار هاتووه‌ و ووشه‌ی (أَذنْ) یش یه‌ك جار هاتووه‌ ، كه‌ به‌ هه‌موویه‌وه‌ ده‌كاته‌ پێنج جار ، سبحان الله


وه‌رگيراوه‌ له‌ emanpress.com
[/size]

2

وه‌ڵام: ئيعجازی ژماره‌ له‌ (بانگ) دا

دةست خوش زورزور به سوده هةربزيت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]