سوپاس
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » سه‌باره‌ت به هاوڕێیه‌تی نێوان كچ و كوڕ: » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس
دةست خوش خواجزات باته وه
دةستت خؤش بيت كاكة زريان خودا باداشتت بداتةوة
[size=16]سه‌باره‌ت به هاوڕێیه‌تی نێوان كچ و كوڕ:
خوای گه‌وره له وه‌سفی ئه‌و ئافره‌ته باوه‌ڕدارانه ده‌فه‌رموێت: (وَلاَ مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ) (النساء 25) وه مانای (لا متخذان اخدان) واته هاوڕێ و دۆستییان بۆخۆیان دیاری نه‌كردووه (به‌شاراوه بێت یان ئاشكرا)، له‌م ئایه‌ته‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا كچ بۆی نیه براده‌ر و دۆستێكی كوڕی هه‌بێت، كاتێكیش خوای گه‌وره ڕێی پێ نه‌داوه حیكمه‌تێكی تیادایه، چونكه كچ خاوه‌ن سۆز و هه‌ستێكی به‌رزه و گه‌ر كه‌وته ناو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نجێك و ئه‌م گه‌نجه خه‌ڵه‌تاندی و په‌یمانی پێ دا كه‌وا ببێته هاوسه‌رێكی باشی و كچه‌كه‌ش پێی ڕازی بوو وه پاش ئه‌وه كوڕه‌كه خه‌ڵه‌تاندی و پاشگه‌ز بوویه‌وه له په‌یمانه‌كانی و (له‌وانه‌یشه تۆڵه و زیانێك بگه‌یه‌نێت به كچه‌كه) لێره‌دا كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی نێگه‌تیڤ ده‌كه‌وێته سه‌ر كچه‌كه و برینێكی قووڵ به‌جێ دێڵێت له ده‌روونیدا كه‌وا زه‌حمه‌ته ساڕ‌ێژ ببێته‌وه‌و تووشی كێشه و ڕوخاندنی ده‌كات، وه خوای گه‌وره له خۆمان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی ئێمه‌ی ده‌وێت وه‌ك له‌خۆمان، بۆیه پێویسته پابه‌ند بین به فه‌رمانه‌كانی و خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی و ئامانجمان ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت پێش هه‌موو شتێك.
وه خوای گه‌وره‌ش ده‌یه‌وێت ئێمه دوور بخاته‌وه له هه‌واو هه‌وه‌سی نه‌فسمان و بمان پارێزێت له شه‌هه‌وات و تاوان وهه‌ر فتنه‌یه‌ك به داخستنی هه‌موو ڕێگاكانی، جا هاوڕێیه‌تی ودۆستایه‌تی نێوان كچ و كوڕ زه‌وییه‌كی ئاماده‌كراوه بۆ شه‌یتان و ده‌رگایه‌كی كراوه‌یه بۆی، تاكو بێته ناو ناخمان و هه‌رچی پابه‌ندبوونمان هه‌یه به ئیسلامه‌وه له‌ڕه‌گه ورده ورده ده‌ری بهێنێت و دوورمان بخاته‌وه له ڕێگای ڕاست هه‌ر وه‌ك چۆن بووه هۆی ده‌رچوونی دایه حه‌وا و باوه ئاده‌م له به‌هه‌شت، وه هه‌ر وه‌ك چۆن خۆی سه‌ره‌نجامی ناو دۆزه‌خه هه‌تا هه‌تایی بۆیه ده‌یه‌وێت ئێمه‌ش بباته ناو گومڕایی و تاریكی وپاشان تاوان و دوورخستنه‌وه‌مان له ڕێگای ئیسلام و تاكو ئێمه‌ش وه‌كو خۆی ببینه سوته‌مه‌نی ناو دۆزه‌خ و زۆرترین ڕێژه له وه‌چه‌ی ئاده‌م ببات له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره‌و ئاگر.
وه جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌كه‌مان، گه‌ر سه‌یری هاوڕێیه‌تی و براده‌رایه‌تی كچ و كوڕ بكه‌ین ئه‌وا هه‌موو تاوان و سه‌رپێچییه‌ك ده‌بینین، هه‌ر له خه‌ڵوه‌ت و به‌ته‌نها مانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر وتاوانی سه‌یركردن و نه‌زه‌ر، وه ده‌ربڕینی قسه‌ی نه‌رم و هه‌ست و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كێك كه‌وا خوا ڕێی پێ نه‌داوه و به ده‌قی ئایه‌ت حه‌رامی كردووه، هه‌روه‌ها تاوانی زیاتر كه‌وا مه‌گه‌ر خوا بیزانێت، وه ئێمه‌ش وه‌كو میلله‌تی كورد میلله‌تێكین خاوه‌ن ئایین و ڕه‌وشت و كلتوری كوردهواری خۆمانین چ له كوردستان بین یان له ئۆروپا وئه‌مریكا، وه هیچ كات كلتوری كوردهواریشمان ڕێگه‌ی نه‌داوه به‌م جۆره په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تییه‌ی نێوان كوڕ و كچ هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ بڵاوبووه‌ته‌وه له‌نێوان گه‌نجان له‌م ڕۆژه‌دا چ له قوتابخانه و زانكۆ و فه‌رمانگه‌كان و هه‌روه‌ها شوێنانی تر..
له كۆتاییدا داواكارین له خوای گه‌وره ڕێی ڕاستی به‌هه‌موومان نیشان بدات و پێویسته له‌سه‌رمان له خوا بترسین و سنووره‌كانی خوا بپارێزین، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: (وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ) (سوره الطلاق آیه: 2-3). واته: گه‌ر كه‌سێك له‌خوا بترسێت (وله‌ترسی خوا كارێك ئه‌نجام نه‌دات) ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌رگایه‌كی بۆ ده‌كاته‌وه‌و ڕزگاری ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت كه‌وا ئه‌و كه‌سه خۆی پێی سه‌یر بێت.[/size]
سەرچاوە...خوشک
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » سه‌باره‌ت به هاوڕێیه‌تی نێوان كچ و كوڕ: » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]