1

بابه‌ت: سه‌باره‌ت به‌ هاوڕێ‌یه‌تی نێوان كچ و كوڕ:

[size=16]سه‌باره‌ت به‌ هاوڕێ‌یه‌تی نێوان كچ و كوڕ:
خوای گه‌وره‌ له‌ وه‌سفی ئه‌و ئافره‌ته‌ باوه‌ڕدارانه‌ ده‌فه‌رموێت: (وَلاَ مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ) (النساء 25) وه‌ مانای (لا متخذان اخدان) واته‌ هاوڕێ و دۆستی‌یان بۆخۆیان دیاری نه‌كردووه‌ (به‌شاراوه‌ بێت یان ئاشكرا)، له‌م ئایه‌ته‌شه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا كچ بۆی نیه‌ براده‌ر و دۆستێكی كوڕی هه‌بێت، كاتێكیش خوای گه‌وره‌ ڕێی پێ نه‌داوه‌ حیكمه‌تێكی تیادایه‌، چونكه‌ كچ خاوه‌ن سۆز و هه‌ستێكی به‌رزه‌ و گه‌ر كه‌وته‌ ناو په‌یوه‌ندی‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نجێك و ئه‌م گه‌نجه‌ خه‌ڵه‌تاندی و په‌یمانی پێ دا كه‌وا ببێته‌ هاوسه‌رێكی باشی و كچه‌كه‌ش پێی ڕازی بوو وه‌ پاش ئه‌وه‌ كوڕه‌كه‌ خه‌ڵه‌تاندی و پاشگه‌ز بوویه‌وه‌ له‌ په‌یمانه‌كانی و (له‌وانه‌یشه‌ تۆڵه‌ و زیانێك بگه‌یه‌نێت به‌ كچه‌كه‌) لێره‌دا كاریگه‌ری‌یه‌كی زۆر خراپی نێگه‌تیڤ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ و برینێكی قووڵ به‌جێ دێڵێت له‌ ده‌روونیدا كه‌وا زه‌حمه‌ته‌ ساڕێژ ببێته‌وه‌و تووشی كێشه‌ و ڕوخاندنی ده‌كات، وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ خۆمان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی ئێمه‌ی ده‌وێت وه‌ك له‌خۆمان، بۆیه‌ پێویسته‌ پابه‌ند بین به‌ فه‌رمانه‌كانی و خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی و ئامانجمان ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت پێش هه‌موو شتێك.
وه‌ خوای گه‌وره‌ش ده‌یه‌وێت ئێمه‌ دوور بخاته‌وه‌ له‌ هه‌واو هه‌وه‌سی نه‌فسمان و بمان پارێزێت له‌ شه‌هه‌وات و تاوان وهه‌ر فتنه‌یه‌ك به‌ داخستنی هه‌موو ڕێگاكانی، جا هاوڕێ‌یه‌تی ودۆستایه‌تی نێوان كچ و كوڕ زه‌وی‌یه‌كی ئاماده‌كراوه‌ بۆ شه‌یتان و ده‌رگایه‌كی كراوه‌یه‌ بۆی، تاكو بێته‌ ناو ناخمان و هه‌رچی پابه‌ندبوونمان هه‌یه‌ به‌ ئیسلامه‌وه‌ له‌ڕه‌گه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌ری بهێنێت و دوورمان بخاته‌وه‌ له‌ ڕێگای ڕاست هه‌ر وه‌ك چۆن بووه‌ هۆی ده‌رچوونی دایه‌ حه‌وا و باوه‌ ئاده‌م له‌ به‌هه‌شت، وه‌ هه‌ر وه‌ك چۆن خۆی سه‌ره‌نجامی ناو دۆزه‌خه‌ هه‌تا هه‌تایی بۆیه‌ ده‌یه‌وێت ئێمه‌ش بباته‌ ناو گومڕایی و تاریكی وپاشان تاوان و دوورخستنه‌وه‌مان له‌ ڕێگای ئیسلام و تاكو ئێمه‌ش وه‌كو خۆی ببینه‌ سوته‌مه‌نی ناو دۆزه‌خ و زۆرترین ڕێژه‌ له‌ وه‌چه‌ی ئاده‌م ببات له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره‌و ئاگر.
وه‌ جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌كه‌مان، گه‌ر سه‌یری هاوڕێیه‌تی و براده‌رایه‌تی كچ و كوڕ بكه‌ین ئه‌وا هه‌موو تاوان و سه‌رپێچی‌یه‌ك ده‌بینین، هه‌ر له‌ خه‌ڵوه‌ت و به‌ته‌نها مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر وتاوانی سه‌یركردن و نه‌زه‌ر، وه‌ ده‌ربڕینی قسه‌ی نه‌رم و هه‌ست و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كێك كه‌وا خوا ڕێی پێ نه‌داوه‌ و به‌ ده‌قی ئایه‌ت حه‌رامی كردووه‌، هه‌روه‌ها تاوانی زیاتر كه‌وا مه‌گه‌ر خوا بیزانێت، وه‌ ئێمه‌ش وه‌كو میلله‌تی كورد میلله‌تێكین خاوه‌ن ئایین و ڕه‌وشت و كلتوری كورده‌واری خۆمانین چ له‌ كوردستان بین یان له‌ ئۆروپا وئه‌مریكا، وه‌ هیچ كات كلتوری كورده‌واریشمان ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ به‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی‌یه‌ی نێوان كوڕ و كچ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌نێوان گه‌نجان له‌م ڕۆژه‌دا چ له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆ و فه‌رمانگه‌كان و هه‌روه‌ها شوێنانی تر..

له‌ كۆتاییدا داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ ڕێی ڕاستی به‌هه‌موومان نیشان بدات و پێویسته‌ له‌سه‌رمان له‌ خوا بترسین و سنووره‌كانی خوا بپارێزین، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: (وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ) (سوره‌ الطلاق آیه: 2-3). واته‌: گه‌ر كه‌سێك له‌خوا بترسێت (وله‌ترسی خوا كارێك ئه‌نجام نه‌دات) ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ده‌رگایه‌كی بۆ ده‌كاته‌وه‌و ڕزگاری ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت كه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ خۆی پێی سه‌یر بێت.[/size]
سەرچاوە...خوشک

http://www.hawler.in/pic/rawang222.jpg

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

2

وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ هاوڕێ‌یه‌تی نێوان كچ و كوڕ:

دةستت خؤش بيت كاكة زريان خودا باداشتت بداتةوة

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

3

وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ هاوڕێ‌یه‌تی نێوان كچ و كوڕ:

دةست خوش خواجزات باته وه

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ هاوڕێ‌یه‌تی نێوان كچ و كوڕ:

سوپاس

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .