تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

سوپاس كاكه‌ سه‌هه‌ندی ئازیز ...

ئه‌ویشم چاك كرد ، به‌خته‌وه‌ربیت

6

به‌ وشه‌کان تابلۆیه‌کی جوانت نه‌خشاندووه‌ ،
ده‌ستت خۆش بێت کاک سیروان ، هیوادارم که‌ ته‌واوت کرد دووباره‌ بیخوێنمه‌وه‌.

دڵه‌ی سیاپۆش نابینێ ئۆقره‌

5

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

انشاالله كاك سيروان زووته واوى دةكةم هيوايى به ردةواميت بو دةخوازم ده ست خوشبيت

سوپاس كاكه‌ كۆسره‌ت .. گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت پشت به‌خوا ته‌واوی ئه‌كه‌م .

4

جيا نووسی:

shi3reaky jwane dest xo6 kake sirwan

زۆر سوپاس .. خۆشحاڵ بووم

3

انشاالله كاك سيروان زووته واوى دةكةم هيوايى به ردةواميت بو دةخوازم ده ست خوشبيت

2

shi3reaky jwane dest xo6 kake sirwan

1

[size=16]ده‌مه‌و ئێواران خۆر ئاوابوونه‌
ئاسمان شیوه‌نی تاریك بونیه‌تی
به‌ده‌م هه‌نسكی ماڵئاوایه‌وه‌
شه‌وی ده‌یجوره‌ و پشكۆ دڵیه‌تی
.
دڵه‌ی سیاپۆش نابینێ ئۆقره‌
گه‌ر سیمای رۆژی له‌ كه‌ل ئاوابێ
چۆن بۆ مه‌رگی نور ناگێڕێ پرسه‌؟
په‌رده‌ی زوڵمه‌تی به‌سه‌ر چاوابێ؟!
.
ئای بۆ سه‌حه‌رێك كه‌ ئه‌به‌دی بێ
شه‌قایق هه‌رده‌م بزه‌ بۆ خۆركا
خۆریش به‌ هه‌ستی پڕ میهر و سۆزی
كڵپه‌ له‌ سینه‌ی عاشق ڕه‌هاكا
.
سپێده‌یه‌كی پڕ گۆرانیه‌
شه‌قایق بۆ خۆر هاتۆته‌ سه‌ما
زه‌رده‌ی خۆرنیشن چه‌نده‌ سامناكه‌
خه‌یاڵی مه‌رگ دێنێ به‌سه‌رما

خۆزگه‌ ئه‌متوانی به‌ری به‌یانان
خۆری ئومێدت بۆ بوه‌ستێنم
له‌ ڕه‌نگاڵه‌یی قه‌وس و قه‌زه‌حدا،
په‌یكه‌ری باڵات بۆ بنه‌خشێنم
.
باڵات دره‌ختی سه‌وزی به‌هاره‌
چۆن ده‌ستی پاییز هه‌ڵیوه‌رێنێ؟
چۆن موچڕكه‌ی خه‌زانی رۆحم
جوانی له‌ له‌پی به‌هار ده‌ربێنێ
.
من تابلۆیه‌كم خـــــــــــــه‌زان ئه‌نوێنم..
شێوه‌ شێواوی خۆری ئـــــــــــــاوابووم
پـــــــاییز دیمه‌نــــی هــــه‌میشه‌ییمه‌
وه‌ك گه‌ڵای بێ رۆح به‌ده‌م "با"دا چووم
[/size]
http://www.m5zny.com/upfiles/ph382649.jpg

نیازم وایه‌ بیكه‌مه‌ قه‌سیده‌، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێ ...

[size=16].[/size]