بابه‌ت: قه‌سیده‌یه‌كی ته‌واو نه‌كراو
[size=16]ده‌مه‌و ئێواران خۆر ئاوابوونه
ئاسمان شیوه‌نی تاریك بونیه‌تی
به‌ده‌م هه‌نسكی ماڵئاوایهوه
شه‌وی ده‌یجوره و پشكۆ دڵیه‌تی
.
دڵه‌ی سیاپۆش نابینێ ئۆقره
گه‌ر سیمای رۆژی له كه‌ل ئاوابێ
چۆن بۆ مه‌رگی نور ناگێڕێ پرسه؟
په‌رده‌ی زوڵمه‌تی به‌سه‌ر چاوابێ؟!
.
ئای بۆ سهحهرێك كه ئه‌به‌دی بێ
شه‌قایق هه‌رده‌م بزه بۆ خۆركا
خۆریش به هه‌ستی پڕ میهر و سۆزی
كڵپه له سینه‌ی عاشق ڕههاكا
.
سپێده‌یه‌كی پڕ گۆرانیه
شه‌قایق بۆ خۆر هاتۆته سه‌ما
زه‌رده‌ی خۆرنیشن چه‌نده سامناكه
خه‌یاڵی مه‌رگ دێنێ به‌سه‌رما
خۆزگه ئه‌متوانی به‌ری به‌یانان
خۆری ئومێدت بۆ بوه‌ستێنم
له ڕه‌نگاڵه‌یی قه‌وس و قهزهحدا،
په‌یكه‌ری باڵات بۆ بنه‌خشێنم
.
باڵات دره‌ختی سه‌وزی به‌هاره
چۆن ده‌ستی پاییز هه‌ڵیوه‌رێنێ؟
چۆن موچڕكه‌ی خه‌زانی رۆحم
جوانی له له‌پی به‌هار ده‌ربێنێ
.
من تابلۆیه‌كم خـــــــــــــهزان ئه‌نوێنم..
شێوه شێواوی خۆری ئـــــــــــــاوابووم
پـــــــاییز دیمهنــــی هــــهمیشهییمه
وه‌ك گه‌ڵای بێ رۆح به‌ده‌م "با"دا چووم
[/size]
نیازم وایه بیكه‌مه قه‌سیده، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێ ...
[size=16].[/size]
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم