dast xosh babateki ba swd bo
sarkawto bet
Zo0or swpas
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » پزیشكان هۆشداریده‌ده‌نه ئافره‌تانی جگه‌ره كێش » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh babateki ba swd bo
sarkawto bet
Zo0or swpas
dast xosh babateki ba swd bo
sarkawto bet
پزیشكان هۆشداریده‌ده‌نه ئافره‌تانی جگه‌ره كێش
هه‌ولێر 11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (PNA) - پزیشكان هۆشداریده‌ده‌نه ئافره‌تانی جگه‌ره‌كێش به‌وه‌ی زۆر له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تووشبوون به گیرانی ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كانی قاچ دان.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ پێشانیداوه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جگه‌ره‌كێشن، زۆرتر له‌و ئافره‌تانه‌ی جگه‌ره ناكێشن، ده‌كه‌ونه ژێر مه‌ترسی گیرانی ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كان، بۆیه وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان ، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پیشانیداوه ئافره‌تانی جگه‌ره كێش تا 17 به‌رانبه‌ر زیاتر له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دان، ناوی ئه‌و جۆره حاڵه‌ت و نه‌خۆشییه PAD ناونراوه.
هه‌روه‌ها له ئه‌مه‌ریكا ئامارێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 8 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا تووشی نه‌خۆشی PAD بوونه‌وه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان تووشی گیرانی ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كان هاتوون.
گرنگترین نیشانه‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه، ئێش و ئازار له به‌شێك له پێییه‌كان و هه‌روه‌ها ره‌قبوونی ماسوڵكه‌كانی پێی له كاتی پیاسه‌كردن و كاركردندا.
ئه‌وه‌شی ئاماژه‌پێداوه كه هه‌ر كه‌سێك تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بێت، مانای ئه‌وه نییه كه تووشی نه‌خۆشی " PAD" بوو بێت، بۆیه باشتروایه سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكات.
له زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی پێشتر په‌یوه‌ندی نێوان جگه‌ره‌كێشان و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه ، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی كه‌متر له سه‌ر جگه‌ره كێشان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی PAD ئه‌نجام درابوو.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له لایه‌ن پسپۆرانی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی باسل له سویسرا ئه‌نجامدراوه ، هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ده‌بنه هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی PAD له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن، قه‌ڵه‌وی ، شه‌كره" له به‌رچاو گیراون.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » پزیشكان هۆشداریده‌ده‌نه ئافره‌تانی جگه‌ره كێش » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]