1

بابه‌ت: پزیشكان هۆشداریده‌ده‌نه‌ ئافره‌تانی جگه‌ره‌ كێش

پزیشكان هۆشداریده‌ده‌نه‌ ئافره‌تانی جگه‌ره‌ كێش 
هه‌ولێر 11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (PNA) - پزیشكان هۆشداریده‌ده‌نه‌ ئافره‌تانی جگه‌ره‌كێش به‌وه‌ی زۆر له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تووشبوون به‌ گیرانی ده‌ماره‌ خوێنبه‌ره‌كانی قاچ دان.


به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ پێشانیداوه‌، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جگه‌ره‌كێشن، زۆرتر له‌و ئافره‌تانه‌ی جگه‌ره‌ ناكێشن، ده‌كه‌ونه‌ ژێر مه‌ترسی گیرانی ده‌ماره‌ خوێنبه‌ره‌كان، بۆیه‌ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان ، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ پیشانیداوه‌ ئافره‌تانی جگه‌ره‌ كێش تا 17 به‌رانبه‌ر زیاتر له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دان، ناوی ئه‌و جۆره‌ حاڵه‌ت و نه‌خۆشییه‌ PAD ناونراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ئه‌مه‌ریكا ئامارێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، نزیكه‌ی 8 ملیۆن كه‌س له‌ ئه‌مه‌ریكا تووشی نه‌خۆشی PAD بوونه‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان تووشی گیرانی ده‌ماره‌ خوێنبه‌ره‌كان هاتوون.

گرنگترین نیشانه‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌، ئێش و ئازار له‌ به‌شێك له‌ پێییه‌كان و هه‌روه‌ها ره‌قبوونی ماسوڵكه‌كانی پێی له‌ كاتی پیاسه‌كردن و كاركردندا.
ئه‌وه‌شی ئاماژه‌پێداوه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بێت، مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ تووشی نه‌خۆشی " PAD" بوو بێت، بۆیه‌ باشتروایه‌ سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكات.

له‌ زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی پێشتر په‌یوه‌ندی نێوان جگه‌ره‌كێشان و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی كه‌متر له‌ سه‌ر جگه‌ره‌ كێشان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی PAD  ئه‌نجام درابوو.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن پسپۆرانی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی باسل له‌ سویسرا ئه‌نجامدراوه‌ ، هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی PAD له‌وانه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن، قه‌ڵه‌وی ، شه‌كره‌" له‌ به‌رچاو گیراون.

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: پزیشكان هۆشداریده‌ده‌نه‌ ئافره‌تانی جگه‌ره‌ كێش

dast xosh babateki ba swd bo

sarkawto bet smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

3

وه‌ڵام: پزیشكان هۆشداریده‌ده‌نه‌ ئافره‌تانی جگه‌ره‌ كێش

SAWSAN نووسی:

dast xosh babateki ba swd bo

sarkawto bet smile

Zo0or swpas

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]