تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

SAWSAN نووسی:

dast xosh dalya gyan babateki jwan bo hiwam waya

hamisha pekaneyt  . baxtawar bet smile

zor supas susu gyan hewadarm hamesha pebkanet ba dl xoshi

6

زؤر سوباس جاو زةرد سةركةوتوبيت

5

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

:دةستت خؤشبيت هيوام واية هةمووكاتيك خةنجة لةسةر دةمت بيت

وةلا وام زانى نوسيوتة خةنجةر هاهاهاهاهاها
زؤر سوباس بةهيوام خةندةو بيكةنين هةميشة ميوانى دةمت بيت

4

dast xosh dalya gyan babateki jwan bo hiwam waya

hamisha pekaneyt  . baxtawar bet smile

3

خةنجة

ئەمە چییە ریکاردۆ ..؟؟؟:D

ه‌ پێكه‌نین یه‌كێكه‌ له‌و ڕه‌مه‌كانه‌ی‌ كه‌ خۆشی‌ به‌خش وچێژ به‌خشن بۆ مرۆڤ

هیوادارم هەموو کات پێبکەنم ..ئەوە وا پێدەکەنم

2

:دةستت خؤشبيت هيوام واية هةمووكاتيك خةنجة لةسةر دةمت بيت

1

[size=16]
پێكه‌نین یه‌كێكه‌ له‌ جوانترین خه‌سڵه‌ته‌كانی‌ ڕه‌فتاری‌ مرۆڤ, كه‌ له‌ ته‌واوی‌ بونه‌وه‌رانی‌ تری‌ جیاده‌كاته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كیش بێت بۆ دروستیی‌ ده‌رون و به‌خته‌وه‌ری‌. خه‌نده‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕواڵه‌ته‌كانی‌ هه‌ستكردن به‌ ئاسوده‌یی‌ و بوژانه‌وه‌و خۆشی‌. ئه‌م هه‌سته‌ پۆزه‌تیڤه‌ی‌ مرۆڤ له‌و ماسولكانه‌ی‌ ڕوخساردا گوزارشت له‌ خۆی‌ ده‌كات و به‌ ئاسانی‌ ده‌جوڵێن و كشان و گرژ بونه‌وه‌یان زه‌حمه‌تێكی‌ ئه‌وتۆی‌ ناوێت.
پێكه‌نین ڕاسته‌ هه‌ڵچونێكه‌و سایكۆلۆژییانه‌ لێكده‌درێته‌وه‌، به‌ڵام هاوكات دیارده‌یه‌كی‌ كۆمه‌لاَیه‌تیشه‌و له‌ ئاماده‌بوونی‌ كه‌سانی‌ تردا زیاتر ده‌خرێته‌ڕوو, واته‌ مرۆڤ كاتێ چوارده‌وری‌ قه‌ڵه‌باڵه‌غ ده‌بێت و كارێكی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ ڕووده‌دات ئه‌وا پێكه‌نین دێته‌سه‌ر ڕووی‌ و هه‌ر ئه‌و كاته‌ش ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌رده‌بێت.
چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ یادگاری‌ و یاده‌وه‌رییه‌ خۆشه‌كانی‌ ڕابردوو دیسانه‌وه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كاندا له‌ به‌رگێكی‌ پێكه‌نین ئامێزدا بۆ مرۆڤ بگه‌ڕێنه‌وه‌. بۆیه‌ زۆرێك له‌ زانایان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێكه‌نین كاریگه‌ریی‌ پۆزه‌تیف له‌سه‌ر باری‌ ده‌روونیی‌ تاك داده‌نێت. ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ جار كه‌ مرۆڤ پێده‌كه‌نێت كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری‌ به‌سه‌ر كه‌سێتیدا بێت, له‌وانه‌ متمانه‌و بروا به‌خۆبوون یان توانای‌ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ روداوه‌كانی‌ ڕۆژانه‌، یان وا پیشان بدات كه‌ ته‌واو دڵ و مێشكی‌ ئاسوده‌و فراوانه‌، یان دڵنیابونه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ توانای‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌, ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ده‌كرێ له‌كاتی‌ پێكه‌نینه‌ ڕاسته‌قینه‌كاندا ڕوبده‌ن. چونكه‌ وه‌ك ده‌زانرێ مه‌رج نییه‌ هه‌موو پێكه‌نینێك ڕاسته‌قینه‌ بێت، به‌ڵكو هه‌ندێ جار پێكه‌نینه‌كان  هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن یان ته‌نیا بۆ مجامه‌له‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ تاكه‌كان له‌ ڕۆتینی‌ ڕۆژانه‌دا به‌كاردێت. به‌لاَم زه‌رده‌خه‌نه‌ یاخود پێكه‌نینی‌ ڕاسته‌قینه‌ كاتێ له‌ ڕوخساری‌ تاكێكه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت بێجگه‌ له‌خۆی‌ كه‌ هه‌ستێكی‌ جوان دڵ و ده‌روون و جه‌سته‌ی‌ داگیرده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا چوارده‌وری‌ و كه‌سانی‌ به‌رامبه‌ریشی‌ به‌و پێكه‌نینه‌ ده‌گه‌شێنه‌وه‌ و ئه‌وانیش به‌شدارده‌كات له‌و خۆشیه‌.
زانای‌ ده‌روونناس (سیگمۆند فرۆید) ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێكه‌نین یه‌كێكه‌ له‌و ڕه‌مه‌كانه‌ی‌ كه‌ خۆشی‌ به‌خش وچێژ به‌خشن بۆ مرۆڤ و ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه‌، كه‌ كاتێ مرۆڤ پێ ده‌كه‌نێت بۆ تێپه‌ڕبوونی‌ ئه‌و ساته‌یه‌ كه‌ تێیدایه‌تی‌ و ده‌ربازبونیه‌تی‌ له‌ واقع و ده‌یشوبهێنێ به‌ خه‌و كه‌له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا له‌سه‌ر نه‌ستی‌ مرۆڤ ڕووده‌دات و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر حاڵه‌تی‌ ده‌رونی‌ تاك داده‌نێت...
ده‌كرێ به‌ شێوازێكی‌ گشتی‌ بوترێت چه‌ندین جۆر پێكه‌نینمان هه‌یه‌ و هه‌ر یه‌كه‌یان له‌شوێنی‌ خۆیدا دێته‌ سه‌ر روخساری‌ تاك، به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌و ده‌مانه‌وێ ئاماژه‌ی‌ پێ بكه‌ین ئه‌و جۆره‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و پێكه‌نینه‌یه‌ كه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و تاك له‌و كاته‌دا له‌ڕووی‌ ده‌رونیه‌وه‌ پێی ئارام ده‌بێته‌وه‌.



[/size]
ژيانه‌وه