بابه‌ت: كاریگه‌ریی پێكه‌نین له‌سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ
[size=16]
پێكه‌نین یه‌كێكه له جوانترین خه‌سڵه‌ته‌كانی ڕه‌فتاری مرۆڤ, كه له ته‌واوی بونه‌وه‌رانی تری جیاده‌كاته‌وه و له‌وانه‌یه ئاماژه‌یه‌كیش بێت بۆ دروستیی ده‌رون و به‌خته‌وه‌ری. خه‌نده یه‌كێكه له ڕواڵه‌ته‌كانی هه‌ستكردن به ئاسوده‌یی و بوژانه‌وه‌و خۆشی. ئه‌م هه‌سته پۆزه‌تیڤه‌ی مرۆڤ له‌و ماسولكانه‌ی ڕوخساردا گوزارشت له خۆی ده‌كات و به ئاسانی ده‌جوڵێن و كشان و گرژ بونه‌وه‌یان زه‌حمه‌تێكی ئه‌وتۆی ناوێت.
پێكه‌نین ڕاسته ههڵچونێكهو سایكۆلۆژییانه لێكده‌درێته‌وه، به‌ڵام هاوكات دیارده‌یه‌كی كۆمهلاَیهتیشهو له ئاماده‌بوونی كه‌سانی تردا زیاتر ده‌خرێته‌ڕوو, واته مرۆڤ كاتێ چوارده‌وری قهڵهباڵهغ ده‌بێت و كارێكی كۆمهلاَیهتی ڕووده‌دات ئه‌وا پێكه‌نین دێته‌سه‌ر ڕووی و هه‌ر ئه‌و كاته‌ش ئاسوده‌و بهختهوهردهبێت.
چونكه له‌وانه‌یه یادگاری و یاده‌وه‌رییه خۆشه‌كانی ڕابردوو دیسانه‌وه له كۆبونه‌وه كۆمهلاَیهتییهكاندا له به‌رگێكی پێكه‌نین ئامێزدا بۆ مرۆڤ بگه‌ڕێنه‌وه. بۆیه زۆرێك له زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێكه‌نین كاریگه‌ریی پۆزه‌تیف له‌سه‌ر باری ده‌روونیی تاك داده‌نێت. ڕه‌نگه هه‌ندێ جار كه مرۆڤ پێده‌كه‌نێت كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری به‌سه‌ر كه‌سێتیدا بێت, له‌وانه متمانه‌و بروا به‌خۆبوون یان توانای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی روداوه‌كانی ڕۆژانه، یان وا پیشان بدات كه ته‌واو دڵ و مێشكی ئاسوده‌و فراوانه، یان دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ی توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌یه, ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌كرێ له‌كاتی پێكه‌نینه ڕاسته‌قینه‌كاندا ڕوبده‌ن. چونكه وه‌ك ده‌زانرێ مه‌رج نییه هه‌موو پێكه‌نینێك ڕاسته‌قینه بێت، به‌ڵكو هه‌ندێ جار پێكه‌نینه‌كان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن یان ته‌نیا بۆ مجامه‌له‌ی ڕۆژانه‌ی تاكه‌كان له ڕۆتینی ڕۆژانه‌دا به‌كاردێت. بهلاَم زه‌رده‌خه‌نه یاخود پێكه‌نینی ڕاسته‌قینه كاتێ له ڕوخساری تاكێكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت بێجگه له‌خۆی كه هه‌ستێكی جوان دڵ و ده‌روون و جه‌سته‌ی داگیرده‌كات، له هه‌مان كاتدا چوارده‌وری و كه‌سانی به‌رامبه‌ریشی به‌و پێكه‌نینه ده‌گه‌شێنه‌وه و ئه‌وانیش بهشداردهكات له‌و خۆشیه.
زانای ده‌روونناس (سیگمۆند فرۆید) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێكه‌نین یه‌كێكه له‌و ڕهمهكانهی كه خۆشی به‌خش وچێژ به‌خشن بۆ مرۆڤ و ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه، كه كاتێ مرۆڤ پێ ده‌كه‌نێت بۆ تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ساته‌یه كه تێیدایه‌تی و دهربازبونیهتی له واقع و ده‌یشوبهێنێ به خه‌و كه‌له هه‌ندێ حاڵه‌تدا له‌سه‌ر نه‌ستی مرۆڤ ڕووده‌دات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌رونی تاك داده‌نێت...
ده‌كرێ به شێوازێكی گشتی بوترێت چه‌ندین جۆر پێكه‌نینمان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌یان له‌شوێنی خۆیدا دێته سه‌ر روخساری تاك، بهلاَم ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه‌و ده‌مانه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین ئه‌و جۆره زه‌رده‌خه‌نه‌و پێكهنینهیه كه ڕاسته‌قینه‌یه‌و تاك له‌و كاته‌دا له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه پێی ئارام ده‌بێته‌وه.
[/size]
ژيانه‌وه
ئێستاكه تۆ، له من ونى منيش له تۆ،دورو وونم!
پێوانه‌ى رێگاى نێوانمان چه‌ند بستێكه ،
نه خۆزگه‌م ده‌ستى پێده گات نه‌ده‌نگم ده‌گاته لات!