تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

smileبس بريا بو يانةت هينابا ئةم يابراغه ههههه.
دةست خوش

ان شآءاللە دەیهینم

4

smileبس بريا بو يانةت هينابا ئةم يابراغه ههههه.
دةست خوش

3

سوپاس کورۆکە

2

ماشاءالله‌ كه‌ خۆشه‌ ده‌ڵێی ڤیستیڤاڵی ڤیتامینه‌كان هه‌مووو شێكحی تێدایه‌..

ده‌ست خۆش به‌قوربان ماندوونه‌بی..

1

[center]پێویستی‌یه‌كانی
1كیلۆ گۆشتی چه‌ور به‌ ئێسكه‌وه‌، 2 كوپ برنج، 6 ده‌نكه‌ سیر، (3) كه‌وچكی خواردن ڕۆن، خوێ، ترش، به‌هارات، دۆشاوی ته‌ماته‌، یه‌كێك له‌م سه‌وزه‌یانه‌ به‌پێی ئاره‌زوو (كه‌ره‌وز، مه‌عده‌نوس، نه‌عناع، پیاز).

هه‌روه‌ها ئه‌م شتانه‌شی پێویسته‌:
(1/2) (نیو كیلۆ) باینجانی بچوك، (3) سه‌لكه‌ پیاز، (3) بیبه‌ری سه‌وز، (3)  ته‌ماته‌، (3) كوله‌گه‌، وه‌ به‌پێی پێویست و ئاره‌زوو گه‌ڵامێو یان سڵق یان سپێناخ، كه‌له‌رم، كاهوو یان تۆڵه‌گه‌ به‌كار ده‌هێنرێت.

ئاماده‌كردنی:
1- برنجه‌كه‌ پاك ده‌كرێت و ده‌شۆردرێته‌وه‌و هه‌ر له‌ناو ئاو ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو كاتی به‌كارهێنانی.

2- گۆشته‌كه‌: نه‌رمه‌ و چه‌ورییه‌كانی له‌ ئێسكه‌كه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌و وورد ده‌جنرێ وه‌ ئێسكه‌كانیش به‌جیا ده‌شۆردرێته‌وه‌و تۆزێ خوێی پێوه‌ ده‌كرێت.

3- ته‌ماته‌، باینجان، كوله‌گه‌، پیاز، هه‌ڵده‌كۆڵرێن و به‌رگی ناوه‌وه‌یان وورد ده‌جنرێ، وه‌له‌گه‌ڵ كه‌ره‌وز و سیر تێكه‌ڵاو ده‌كرێن، هه‌روه‌ها خوێ و به‌هاراتیشی پێوه‌ ده‌كرێت، وه‌ نیوه‌ی ڕۆنه‌كه‌ش ده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌موویان.

4- قیمه‌كه‌ (گۆشته‌ جنراوه‌كه‌) پاش سوركه‌ردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ برنجه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێن به‌ كه‌ره‌سته‌كه‌ی خاڵی (3) باسمان كردووه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كی لێ دروست ده‌بێت.

5- به‌رگی هه‌ڵكه‌ندراوی (پیاز، باینجان و كوله‌گه‌كه‌) هه‌موویان خوێ ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی (30) ده‌قه‌ و پاشان ده‌شۆردرێنه‌وه‌.

ئامادەکردنی / - له‌لایه‌ن: خوشكی ئازیز شنۆ ئه‌حمه‌دی

6- گه‌ڵاكه‌ (هه‌ر جۆرێك بێت)، پاك ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر گه‌ڵاكان ڕه‌ق بوون (وه‌كو كه‌له‌رم و سڵق) ده‌خرێنه‌ ناو ئاوی كوڵاوه‌وه‌ هه‌تا نه‌رم ببنه‌وه‌، پاشان له‌ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌ جیا ده‌كرێنه‌وه‌.

7- تێكه‌ڵه‌كه‌ دێنی و تۆزه‌ تۆزه‌ به‌ ده‌ست یان به‌ كه‌وچك هه‌موو باینجان و كوله‌گه‌ و پیاز و ته‌ماته‌ هه‌ڵكۆڵراوه‌كانی لێ پڕ ده‌كه‌یت (به‌مه‌رجێك كه‌می تێ بكرێت نه‌وه‌ك هه‌ڵبچێت له‌كاتی پێگه‌شتنی) وه‌ هه‌روه‌ها گه‌ڵاكان (سڵق یان هه‌رچی بێت) بڕێكی كه‌م له‌ تێكه‌ڵه‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ری و ده‌پێچرێته‌وه‌. (وێنه‌كانی خواره‌وه‌ له‌ شوێنی تر هێنراون).



http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/yap01.jpg[imgl]http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/yap02.jpg[/imgl]
http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/yap03.jpg[imgl]http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/yap04.jpg[/imgl]


8- له‌گه‌ڵ پێچانه‌وه‌و پڕكردنی (باینجان و پیاز و كوله‌گه‌ و سڵقه‌كه‌ ... ) چین چین داده‌نرێن. (یه‌كه‌م چین باشتر وایه‌ ڕیزێ سڵق بێت له‌ژێره‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه‌، پاشان ڕیزێ له‌ باینجان و كوله‌گه‌و پیازه‌كه‌ داده‌نرێت، به‌م شێوه‌یه‌ چین چین له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ داده‌نرێت تا هه‌موو ئاماده‌ ده‌كرێت وه‌ ته‌ماته‌كه‌ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی داده‌نرێت نه‌وه‌ك هه‌ڵبوه‌شێت).

9- پاشان ئاوی كوڵاو ده‌كه‌یته‌ سه‌ریان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وێت له‌سه‌رووی كه‌ره‌سته‌كانه‌وه‌ و سری مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ ده‌نێیته‌وه‌ و ده‌یخه‌یته‌ سه‌ر ئاگرێكی مام ناوه‌ندی تا دێته‌ كوڵ، پاشان بۆی كز ده‌كه‌یت تا ده‌م ده‌كێشێت. (تێبینی: زۆر جار به‌ یه‌ك كاتژمێر پێ ده‌گات یان كه‌متر).

12-  به‌جیا ده‌توانرێت بۆ ئێسكه‌كه‌ مه‌نجه‌ڵی بۆ ئاماده‌ بكرێت وه‌ نیوه‌ی ڕۆنه‌كه‌ی تر ده‌كرێته‌ مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه‌، ئێسكه‌كه‌ش له‌ناو داده‌نرێن. له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت هه‌تا دێته‌ كوڵ.

ساوه‌ر و خوێ ده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌موویان وه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ندی داده‌نرێت هه‌تا ده‌م ده‌دات وه‌ پێ ده‌گات، ئه‌وجا به‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ پیازی ته‌ڕ پێشكه‌ش ده‌كرێت.

http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/yap06.jpg[imgl]http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/yap05.jpg[/imgl]

تێبینی (1): ده‌توانرێت پاقله‌ی ته‌ڕ له‌چینی خواره‌وه‌ ڕابخرێت گه‌ر به‌ (گه‌ڵامێو) ئاماده‌كرابو، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت گۆشت و ئێسكیش دابنرێت له‌به‌شی ژێره‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵه‌كه‌.

تێبینی (2): هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌كی كورده‌واری به‌جۆر و شێواز و كه‌ره‌سته‌یه‌كی جیاواز دۆڵمه‌ (یاپرخ) ئاماده‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌شوێنه‌كانی تر كه‌م تا زۆر جیاوازی هه‌بێت.[/center]

ئامادەکردنی /   خوشكی ئازیز شنۆ ئه‌حمه‌دی