بابه‌ت: دروست کردنی خواردنی (یاپراخ - دۆڵمه)
[center]پێویستی‌یه‌كانی
1كیلۆ گۆشتی چه‌ور به ئێسكه‌وه، 2 كوپ برنج، 6 ده‌نكه سیر، (3) كه‌وچكی خواردن ڕۆن، خوێ، ترش، به‌هارات، دۆشاوی ته‌ماته، یه‌كێك له‌م سه‌وزه‌یانه به‌پێی ئاره‌زوو (كه‌ره‌وز، مه‌عده‌نوس، نه‌عناع، پیاز).
هه‌روه‌ها ئه‌م شتانه‌شی پێویسته:
(1/2) (نیو كیلۆ) باینجانی بچوك، (3) سه‌لكه پیاز، (3) بیبه‌ری سه‌وز، (3) ته‌ماته، (3) كوله‌گه، وه به‌پێی پێویست و ئاره‌زوو گه‌ڵامێو یان سڵق یان سپێناخ، كه‌له‌رم، كاهوو یان تۆڵه‌گه به‌كار ده‌هێنرێت.
ئاماده‌كردنی:
1- برنجه‌كه پاك ده‌كرێت و ده‌شۆردرێته‌وه‌و هه‌ر له‌ناو ئاو ده‌مێنێته‌وه تاكو كاتی به‌كارهێنانی.
2- گۆشته‌كه: نه‌رمه و چه‌ورییه‌كانی له ئێسكه‌كه جیا ده‌كرێته‌وه‌و وورد ده‌جنرێ وه ئێسكه‌كانیش به‌جیا ده‌شۆردرێته‌وه‌و تۆزێ خوێی پێوه ده‌كرێت.
3- ته‌ماته، باینجان، كوله‌گه، پیاز، هه‌ڵده‌كۆڵرێن و به‌رگی ناوه‌وه‌یان وورد ده‌جنرێ، وه‌له‌گه‌ڵ كه‌ره‌وز و سیر تێكه‌ڵاو ده‌كرێن، هه‌روه‌ها خوێ و به‌هاراتیشی پێوه ده‌كرێت، وه نیوه‌ی ڕۆنه‌كه‌ش ده‌كرێته سه‌ر هه‌موویان.
4- قیمه‌كه (گۆشته جنراوه‌كه) پاش سوركه‌ردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ برنجه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كرێن به كه‌ره‌سته‌كه‌ی خاڵی (3) باسمان كردووه و به‌م شێوه‌یه تێكه‌ڵه‌یه‌كی لێ دروست ده‌بێت.
5- به‌رگی هه‌ڵكه‌ندراوی (پیاز، باینجان و كوله‌گه‌كه) هه‌موویان خوێ ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی (30) ده‌قه و پاشان ده‌شۆردرێنه‌وه.
ئامادەکردنی / - له‌لایه‌ن: خوشكی ئازیز شنۆ ئه‌حمه‌دی
6- گه‌ڵاكه (هه‌ر جۆرێك بێت)، پاك ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر گه‌ڵاكان ڕه‌ق بوون (وه‌كو كه‌له‌رم و سڵق) ده‌خرێنه ناو ئاوی كوڵاوه‌وه هه‌تا نه‌رم ببنه‌وه، پاشان له‌ئاوه گه‌رمه‌كه جیا ده‌كرێنه‌وه.
7- تێكه‌ڵه‌كه دێنی و تۆزه تۆزه به ده‌ست یان به كه‌وچك هه‌موو باینجان و كوله‌گه و پیاز و ته‌ماته هه‌ڵكۆڵراوه‌كانی لێ پڕ ده‌كه‌یت (به‌مه‌رجێك كه‌می تێ بكرێت نه‌وه‌ك هه‌ڵبچێت له‌كاتی پێگه‌شتنی) وه هه‌روه‌ها گه‌ڵاكان (سڵق یان هه‌رچی بێت) بڕێكی كه‌م له تێكه‌ڵه‌كه ده‌خرێته سه‌ری و ده‌پێچرێته‌وه. (وێنه‌كانی خواره‌وه له شوێنی تر هێنراون).
[imgl]http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/yap02.jpg[/imgl]
[imgl]http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/yap04.jpg[/imgl]
8- له‌گه‌ڵ پێچانه‌وه‌و پڕكردنی (باینجان و پیاز و كوله‌گه و سڵقه‌كه ... ) چین چین داده‌نرێن. (یه‌كه‌م چین باشتر وایه ڕیزێ سڵق بێت له‌ژێره‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه، پاشان ڕیزێ له باینجان و كوله‌گه‌و پیازه‌كه داده‌نرێت، به‌م شێوه‌یه چین چین له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه داده‌نرێت تا هه‌موو ئاماده ده‌كرێت وه ته‌ماته‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی داده‌نرێت نه‌وه‌ك هه‌ڵبوه‌شێت).
9- پاشان ئاوی كوڵاو ده‌كه‌یته سه‌ریان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وێت له‌سه‌رووی كه‌ره‌سته‌كانه‌وه و سری مه‌نجه‌ڵه‌كه ده‌نێیته‌وه و ده‌یخه‌یته سه‌ر ئاگرێكی مام ناوه‌ندی تا دێته كوڵ، پاشان بۆی كز ده‌كه‌یت تا ده‌م ده‌كێشێت. (تێبینی: زۆر جار به یه‌ك كاتژمێر پێ ده‌گات یان كه‌متر).
12- به‌جیا ده‌توانرێت بۆ ئێسكه‌كه مه‌نجه‌ڵی بۆ ئاماده بكرێت وه نیوه‌ی ڕۆنه‌كه‌ی تر ده‌كرێته مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه، ئێسكه‌كه‌ش له‌ناو داده‌نرێن. له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت هه‌تا دێته كوڵ.
ساوه‌ر و خوێ ده‌كرێته سه‌ر هه‌موویان وه به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ندی داده‌نرێت هه‌تا ده‌م ده‌دات وه پێ ده‌گات، ئه‌وجا به‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ پیازی ته‌ڕ پێشكه‌ش ده‌كرێت.
[imgl]http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/yap05.jpg[/imgl]
تێبینی (1): ده‌توانرێت پاقله‌ی ته‌ڕ له‌چینی خواره‌وه ڕابخرێت گه‌ر به (گه‌ڵامێو) ئاماده‌كرابو، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت گۆشت و ئێسكیش دابنرێت له‌به‌شی ژێره‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵه‌كه.
تێبینی (2): هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌كی كورده‌واری به‌جۆر و شێواز و كه‌ره‌سته‌یه‌كی جیاواز دۆڵمه (یاپرخ) ئاماده ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه له‌شوێنه‌كانی تر كه‌م تا زۆر جیاوازی هه‌بێت.[/center]
ئامادەکردنی / خوشكی ئازیز شنۆ ئه‌حمه‌دی
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ