تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

زور سه يره بةراستى دةست خوش

1

http://xendan.org/img/0-images_uploaded/---a-kiss-in-protest190611.jpg

كاتێك خۆپێشانده‌ران شاره‌كه‌یان ده‌سووتاند و ئاشووبیان ده‌نایه‌وه‌، ئه‌وان له‌ نێو قه‌ره‌باڵغییه‌كاندا یه‌كتریان ماچ ده‌كرد.

به‌هۆی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ یاری‌ "هۆكی‌ سه‌ر به‌فر" له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی‌ كه‌نه‌دا، ئاژاوه‌گێڕی‌ سه‌ری‌ هه‌ڵدا و بۆ به‌یانی‌ كاتێك كچه‌كه‌ وێنه‌ی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ بینی‌ یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی‌ پێ كرد و به‌شۆكه‌وه‌ پێی‌ راگه‌یاند كه‌ وێنه‌یان گیراوه‌ له‌ كاتی‌ لێولێوانێیاندا و به‌ پرسیاره‌وه‌ پێی‌ گوت "ئاخۆ ده‌بێ ئێمه‌ بین له‌ كاتی‌ ماچكردنی‌ یه‌كتریمان ئه‌م وێنه‌یه‌ گیرابێ؟".

هه‌ردوو گه‌نجی‌ خۆشه‌ویست ئه‌لێكساندرا تۆماس ی‌ كچه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كه‌نه‌دی‌ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ سكۆت جۆنس ی‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئوسترالی‌ به‌بێ ئاگاداربوونیان، بۆ ماوه‌ی‌ دوو رۆژ هه‌موو دنیایان سه‌رقاڵی‌ خۆیان كردبوو. ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌ له‌ میانی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئاژاوه‌گێڕی‌ له‌ نێوان هانده‌رانی‌ دوو تیپی‌ "هۆكی‌ سه‌ر به‌فر" و دواتر رژانه‌ سه‌ر شه‌قام و سووتاندنی‌ كوچه‌ و كۆڵانه‌كان و شه‌ڕكردنیان له‌گه‌ڵ پۆلیسدا، ئه‌لیكساندرا و سكۆت له‌ دنیایه‌كی‌ تردا ده‌ژیان و له‌ ناو جه‌رگه‌ی‌ ئاژاوه‌گێڕی‌ و ئاژاوه‌گێڕه‌كاندا لێولێوانێیان بوو، كه‌ناڵه‌كانی‌ میدیای‌ ئه‌م وڵاته‌ و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به‌ ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێت و رۆژنامه‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ گواستییانه‌وه‌. ئه‌لیكساندرا لای‌ خۆیه‌وه‌ شۆك بوو كاتێك وێنه‌كه‌ی‌ خۆیان له‌ رۆژنامه‌كاندا بینی و گوتی‌ "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین جار سه‌یری‌ وێنه‌كه‌م كرد و دڵنیا بووم كه‌ من و سكۆتین، یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندیم به‌ سكۆته‌وه‌ كرد و پێم راگه‌یاند كه‌ وێنه‌مان گیراوه‌ و بووینه‌ته‌ رۆژه‌ڤی‌ هه‌موو جیهان".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ بۆچی‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ شه‌قام و له‌ ناو جه‌رگه‌ی‌ ئاژاوه‌كانه‌وه‌ خه‌ریكی‌ یه‌كتر ماچ كردنبوونیانه‌وه‌، ئه‌لیكساندرا رووداوه‌كه‌ی‌ به‌م شێوه‌یه‌ دڕكاند "من و خۆشه‌ویسته‌كه‌م پێكه‌وه‌ به‌شداریمان له‌ یارییه‌كه‌ كرد و كاتێك تیپه‌كه‌ی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م دۆڕاندی‌ و شكستی‌ هێنا، زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگ بوو، منیش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ وره‌ی‌ و له‌بیرچواندنی‌ ساته‌ خه‌مناكه‌كانییه‌وه‌، له‌ كاتی‌ ده‌رچووندا ده‌ستم كرد به‌ماچكردنی‌ و دواتر پڕ جۆش و خڕۆشتر بووین بۆ یه‌كتری‌ و ماچكردنمان زۆری‌ خایه‌ند و ئاگامان له‌ ده‌وروبه‌رمان نه‌ما تا ئه‌و كاته‌ نه‌بێ ده‌نگی‌ شكاندن و سووتانمان گوێبیست بوو كه‌ له‌ دووری‌ سه‌د مه‌ترێك له‌ نزیك ئێمه‌وه‌ سه‌ری‌ هه‌ڵدا و بۆیه‌ ئێمه‌ش هه‌ڵساین و گه‌ڕاینه‌وه‌ ماڵه‌كانمان و بۆ رۆژی‌ دوایی دوو كه‌سی‌ زۆر به‌ناوبانگ بووین بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاگاداربین".

هاوكات دایكی‌ سكۆتی‌ ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه‌ ماوه‌ی‌ 6 مانگه‌ له‌ ئوستراڵیاوه‌ بۆ كاركردن هاتوونه‌ته‌ كه‌نه‌دا، له‌ رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ وێنه‌ی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ بینی بوو، به‌ڵام نه‌یزانی‌ كه‌ كوڕه‌كه‌یه‌تی‌ و كچه‌كه‌ی‌ پێ راگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ برا گه‌وره‌كه‌ و خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی‌، بۆیه‌ دایكیشی‌ شۆك بوو كاتێك وێنه‌كه‌ی‌ بینی بوو.

هه‌ردوو خۆشه‌ویسته‌كه‌ به‌ نیازن زستانی‌ ئه‌مساڵه‌یان له‌ ئوستراڵیادا به‌سه‌ر ببه‌ن و پێكه‌وه‌ ژیان به‌سه‌ر به‌رن، چونكه‌ سكۆت ته‌نیا بۆ ماوه‌ی‌ 12 مانگ ڤیزای‌ پێ دراوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌كاركردن و پێویسته‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و خۆشه‌ویسته‌كه‌شی‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات. به‌هۆی‌ لێولێوانه‌ی‌ ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌وه‌، میدیاكانی‌ كه‌نه‌دا، ئه‌مه‌ریكا، ئوستراڵیا دواتر هه‌موو جیهان ده‌ركیان پێ كردن و بۆ ماوه‌ی‌ دوو رۆژ هه‌موو مانشێته‌كانیان داگیر كرد و به‌ناوبانگترین دوو گه‌نجی‌ دنیا ده‌رچوون.