بابه‌ت: هه‌موو دنیا باسی ئه‌م فۆتۆیه ده‌كات
كاتێك خۆپێشانده‌ران شاره‌كه‌یان ده‌سووتاند و ئاشووبیان ده‌نایه‌وه، ئه‌وان له نێو قهرهباڵغییهكاندا یه‌كتریان ماچ ده‌كرد.
به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی یاری "هۆكی سه‌ر به‌فر" له یه‌كێك له شاره‌كانی كه‌نه‌دا، ئاژاوه‌گێڕی سه‌ری هه‌ڵدا و بۆ به‌یانی كاتێك كچه‌كه وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بینی یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی پێ كرد و به‌شۆكه‌وه پێی راگه‌یاند كه وێنه‌یان گیراوه له كاتی لێولێوانێیاندا و به پرسیاره‌وه پێی گوت "ئاخۆ ده‌بێ ئێمه بین له كاتی ماچكردنی یه‌كتریمان ئه‌م وێنه‌یه گیرابێ؟".
هه‌ردوو گه‌نجی خۆشه‌ویست ئه‌لێكساندرا تۆماس ی كچه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كه‌نه‌دی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سكۆت جۆنس ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئوسترالی به‌بێ ئاگا‌داربوو‌نیان، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ هه‌موو دنیایان سه‌رقاڵی خۆیان كردبوو. ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته له میانی سه‌رهه‌ڵدانی ئاژاوه‌گێڕی له نێوان هانده‌رانی دوو تیپی "هۆكی سه‌ر به‌فر" و دواتر رژانه سه‌ر شه‌قام و سووتاندنی كوچه و كۆڵانه‌كان و شه‌ڕكردنیان له‌گه‌ڵ پۆلیسدا، ئه‌لیكساندرا و سكۆت له دنیایه‌كی تردا ده‌ژیان و له ناو جه‌رگه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و ئاژاوهگێڕهكاندا لێولێوانێیان بوو، كه‌ناڵه‌كانی میدیای ئه‌م وڵاته و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێت و رۆژنامه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گواستییانه‌وه. ئه‌لیكساندرا لای خۆیه‌وه شۆك بوو كاتێك وێنه‌كه‌ی خۆیان له رۆژنامه‌كاندا بینی و گوتی "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار سه‌یری وێنه‌كه‌م كرد و دڵنیا بووم كه من و سكۆتین، یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندیم به سكۆتهوه كرد و پێم راگه‌یاند كه وێنه‌مان گیراوه و بووینه‌ته رۆژه‌ڤی هه‌موو جیهان".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قام و له ناو جه‌رگه‌ی ئاژاوه‌كانه‌وه خه‌ریكی یه‌كتر ماچ كردنبوونیانهوه، ئه‌لیكساندرا رووداوه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه دڕكاند "من و خۆشه‌ویسته‌كه‌م پێكه‌وه به‌شداریمان له یارییه‌كه كرد و كاتێك تیپه‌كه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌م دۆڕاندی و شكستی هێنا، زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگ بوو، منیش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی و لهبیرچواندنی ساته خهمناكهكانییهوه، له كاتی ده‌رچووندا ده‌ستم كرد بهماچكردنی و دواتر پڕ جۆش و خڕۆشتر بووین بۆ یه‌كتری و ماچكردنمان زۆری خایه‌ند و ئاگامان له ده‌وروبه‌رمان نه‌ما تا ئه‌و كاته نه‌بێ ده‌نگی شكاندن و سووتانمان گوێبیست بوو كه له دووری سه‌د مه‌ترێك له نزیك ئێمه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و بۆیه ئێمه‌ش هه‌ڵساین و گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌كانمان و بۆ رۆژی دوایی دوو كه‌سی زۆر به‌ناوبانگ بووین بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربین".
هاوكات دایكی سكۆتی ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه ماوه‌ی 6 مانگه له ئوستراڵیاوه بۆ كاركردن هاتوونه‌ته كه‌نه‌دا، له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بینی بوو، به‌ڵام نه‌یزانی كه كوڕه‌كه‌یه‌تی و كچه‌كه‌ی پێ راگه‌یاند كه ئه‌وه برا گه‌وره‌كه و خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی، بۆیه دایكیشی شۆك بوو كاتێك وێنه‌كه‌ی بینی بوو.
هه‌ردوو خۆشه‌ویسته‌كه به نیازن زستانی ئهمساڵهیان له ئوستراڵیادا به‌سه‌ر ببه‌ن و پێكه‌وه ژیان به‌سه‌ر به‌رن، چونكه سكۆت ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 12 مانگ ڤیزای پێ دراوه كه تایبه‌ته به‌كاركردن و پێویسته بگه‌ڕێته‌وه و خۆشه‌ویسته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات. به‌هۆی لێولێوانهی ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌وه، میدیاكانی كه‌نه‌دا، ئه‌مه‌ریكا، ئوستراڵیا دواتر هه‌موو جیهان ده‌ركیان پێ كردن و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ هه‌موو مانشێته‌كانیان داگیر كرد و به‌ناوبانگترین دوو گه‌نجی دنیا ده‌رچوون.