تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

ئه‌وه‌ چیه‌وه‌ واتا هه‌مووتان لاوازن yikes ، مادام وایه‌ ده‌بێت ده‌وره‌یه‌کی قه‌ڵه‌وی بکه‌ینه‌وه‌ تا قه‌ڵه‌و بن:D

6

واللە هی من زۆر پێویستم بەوەهەیە کە قەڵەو بم ،،چ شتێک باشە؟؟؟
بابەتێكی جوانە ،،،بەردەوامیت

5

به‌ كه‌ڵك من نایه‌ ،،، من ده‌بێت 7 كیلۆ زیاد بكه‌م ئینجا ده‌گه‌مه‌ كێشی ئاسایی

4

ئه دى جؤن قةلاودةبى من بوخوم لاوازم؟

3

توحيد نووسی:

دةستت خؤش بيت ان شاءالله دةستة جئ بةجئ كردنةوة؟

به‌ڵی انشاءلله‌ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست قه‌ڵه‌ویه‌وه‌ ده‌ناڵێنن جێ به‌ جێی ده‌که‌ن:) سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت..

2

دةستت خؤش بيت ان شاءالله دةستة جئ بةجئ كردنةوة؟

1

http://www.dzhabaw.net/up/uploads/images/DzHaBaW-0bb70345aa.jpg


[size=21]به‌جێبه‌جێكردنی‌ چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌توانرێت برسێتییه‌كی‌ زۆر كه‌مبكرێته‌وه‌‌و بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ هۆكاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خواردن:

1- هه‌ر كه‌سێك (ڕێجیم) بكات‌و برسی بێت، هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خواردنه‌ی‌ كه‌ له‌پێش ده‌ستپێكردنی‌ ئه‌م ڕێجیمه‌دا خواردوویه‌تی‌‌و ڕاهاتووه‌ له‌سه‌ری‌، بۆیه‌ باشتروایه‌ ئه‌و خواردنانه‌ بخۆن كه‌ زوو تێریان ده‌كات، به‌ڵام كه‌مترین (كالۆری)ی‌ تێدا بێت وه‌ك زه‌ڵاته‌یه‌ك كه‌ پێكهاتبێت له‌ (خه‌یار، ته‌ماته‌، قارچكی‌ تازه‌، پیاز، سنگی‌ مریشكی‌ سوره‌وكراو له‌گه‌ڵ‌ هێلكه‌ی‌ كوڵاو).

2- باشتروایه‌ ئه‌و قاپه‌ی‌ خواردنی‌ تێدا ده‌خۆین، قاپێكی‌ بچووك بێت بۆئه‌وه‌ی‌ خواردنی‌ زۆری‌ تێنه‌كرێت.

3- ئه‌و خواردنانه‌ بخورێت كه‌ كه‌مترین چه‌وری‌‌و شیرنییان تێدایه‌، ئه‌و خواردنانه‌ش كه‌ سورده‌كرێته‌وه‌ بیبرژێنین، یان به‌یه‌ك كه‌وچك ڕۆن له‌تاوه‌یه‌كدا سوربكرێته‌وه‌.

4- كاتی‌ نانخواردن دیاریبكرێت به‌تایبه‌تی‌ نانی‌ به‌یانیان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نانی‌ به‌یانی‌ نه‌خورێت یان هه‌ر چایه‌ك‌و قاوه‌یه‌ك بخورێته‌وه‌، ئه‌وا بۆ نیوه‌ڕۆكه‌ی‌ برسێتییه‌كی‌ زۆر ده‌بێت‌و له‌ناچاریدا خواردنی‌ چه‌ور ده‌خورێت، بۆیه‌ وا باشه‌ نانی‌ به‌یانی‌ پێكهاتبێت له‌ (سه‌مونی‌ ڕه‌ش (جۆ)، ماستی‌ كه‌مچه‌ور، په‌نیر چه‌ورییه‌كه‌ی‌ 30% كه‌متر بێت، هێلكه‌ی‌ ده‌ڵه‌مه‌).

5- خواردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێش وه‌ك (ئاو، شه‌ربه‌ت، چا، هتد).


6- هیچ كات به‌برسێتی‌ نه‌چن بۆ خواردنكڕین‌و له‌سه‌ر كاغه‌زێك ئه‌و شتانه‌ بنوسن كه‌ ده‌تانه‌وێت بیكڕن، چونكه‌ تێستی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كراوه‌ كه‌ به‌برسێتی‌ ده‌چن بۆ خواردنكڕین، زیاترینی‌ ئه‌و خواردنانه‌ ده‌كڕن كه‌ كالۆریی‌ زۆریان تێدایه‌.

7- له‌كاتی‌ دروستكردنی‌ خواردندا واباشه‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ بۆ خواردنه‌كه‌ كڕدراون تازه‌ بن‌و كاتێكی‌ باش به‌دروستكردنی‌ خواردنه‌كه‌وه‌ به‌رینه‌سه‌ر، هه‌روه‌ها به‌جوانی‌ له‌پاش ئاماده‌كردنی‌ خواردنه‌كه‌وه‌ بڕازێنرێته‌وه‌.

8- له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا خواردن نه‌خورێت، چونكه‌ سه‌یركردنی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌كاتی‌ نانخوادندا مێشك سه‌رقاڵ‌ ده‌كات‌و خواردن زۆرتر ده‌خورێت.

9- ئاگاداربوون له‌جلوبه‌رگ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك كێشی‌ چه‌ند كیلۆیه‌ك زیاتربوو واباشه‌ جلی‌ فش له‌به‌رنه‌كات له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ جلی‌ قورس‌و ڕه‌نگی‌ تاریك له‌به‌ربكات.

10- بۆئه‌وه‌ی‌ بزانن چه‌ند له‌كێشتان كه‌مبۆته‌وه‌، پاش ماوه‌یه‌ك باشتروایه‌ ئه‌و وێنانه‌ی‌ كه‌ له‌پێش ئه‌و ڕێجیمه‌وه‌ گرتووتانه‌ سه‌یربكه‌نه‌وه‌‌و به‌راوردی‌ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ زیاتر هه‌وڵ بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ڕیجیمه‌ تا گه‌یشتن به‌و كێشه‌ی‌ كه‌ خۆتان ده‌تانه‌وێت

خۆم ئه‌م بابه‌ته‌م داناوه‌‌ ‌، به‌ڵام شمولی من ناکات:D:D

وه‌رگیرا..[/size]