تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

سوپاس بۆ هەمووتان

9

به راستى هه رده ى خوينمه وه و تيرنابم

8

زۆرسوپاس ده‌ سته‌ كانت خۆش زۆرده‌وڵه‌مه‌نده‌ بابه‌ ته‌ كه‌ ت

7

ده ست خوش زانيارى باشت بييه

6

سوپاس بۆ هەموو لایەک

5

dast xosh chaw zard zor zanyarey ba swd bon

xwae gawra padashty xert bdatawa  smile

4

جيا نووسی:

دةس خؤش بؤ ئةو زانيارية بةسودانة هةر سةركةوتو بى

3

dast  xosh
zor  sude  habuu

2

دةس خؤش بؤ ئةو زانيارية بةسودانة هةر سةركةوتو بى

1

١_ نیه‌ت ته‌نها بۆ خودا بێت .نه‌وه‌ک بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتێکی
[imgl]http://www.quran-kurd.com/site/sites/de … qrssss.jpg[/imgl]
        دونیایی .
  ٢_  خاوێنی / دابین کردنی خاوێنی لاشه‌ و بوونی ده‌ست نوێژوخاوێنی 
      شوێن وپۆشاک وجل وبه‌رگ .
٣_ دانیشتن له‌سه‌رچۆکان و ڕووکردنه‌ قیبله‌ وسیواک کردنی پێشوه‌خته‌ .
٤_ ئاماده‌باشی لاشه‌و ده‌روون و دابین کردنی که‌ش وهه‌وایه‌کی ئارام .
٥_ خوێندنه‌وه‌ی /أعوذ بالله من الشيطان الرجيم و بسم الله الرحمن الرحیم
٦_ ده‌نگ نزم کردنه‌وه‌ له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌یدا له‌ شوێنێکی گشتی به‌تایبه‌تی
   مزگه‌وت چونکه‌ که‌سانی تر هه‌نه‌ خه‌ریکی نوێژکردن و پاڕانه‌وه‌ و
   به‌ خۆداچونه‌وه‌ وتێفکرین .....هتد .
٧_ خوێندنه‌وه‌ به‌ هێمنی و له‌سه‌ر خۆیی وه‌به‌تجویده‌وه‌ (ورتل القرآن
     ترتيلا ) المزمل/٤ . واته‌" به‌وردی وله‌سه‌ر خۆ قورئان بخوێنه‌" .
٨_  وردبوونه‌وه‌ وسه‌رنج دانی ئایه‌ته‌کان له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌یدا .

٩_ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کان .بۆ نموونه‌ له‌کاتی خوێندنی (أليس الله

بأحكم الحاكمين ) التین( 8 ) واته‌ "ئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه‌ ؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه‌ ؟ ". بڵێی (بلى وانا على ذلك من الشاهدين ) واته‌"به‌ڵی من له‌وانه‌م که‌وا شایه‌تی ده‌ده‌م که‌ خودا چاکترین ودادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وایه‌ "  .یان له‌ کاتی باسی دۆزه‌خ په‌نابگرێ به‌ خوا لێی . یان له‌ کاتی باسی به‌هه‌شت داوا بکه‌یت له‌ خودا که‌پێتی ببه‌خشێت .. هتد .
١٠_دووباره‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ى که‌ کاریگه‌رییان زۆره‌ له‌سه‌ر دڵه‌کان .
١١_ له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وئایه‌تانه‌ی که‌له‌سه‌ر زمانی بێ باوه‌ڕان به‌
   ناشایسته‌یی باسی خوداده‌کات وه‌ک (وقالوا اتخذ الله ولدا ) واته‌ " خودا کوڕی بۆ خۆی بڕیار داوه‌ – په‌نا به‌ خوا". ده‌نگ نزم بکه‌یته‌وه‌ .
١٢_ نه‌خوێندنی قورئان به‌ ئاوازێکی نادروست  .
١٣_ نه‌خوێندنی قورئان له‌شوێنی ناشایسته‌دا وه‌ک بازاره‌کان ..هتد .
١٤_سوجده‌ کڕنۆش بردن له‌شوێنی خۆیدا که‌ (14)چوارده‌ شوێنه‌: سوره‌تی /الاعراف-الرعد- النحل-الاسراو- مریم-الفرقان-النمل-فصلت-النجم-الانشقاق-العلق-السجده‌-  الحج/ که‌ دوو سوجده‌ی تێدایه‌ – سوره‌تی(ص)ش که‌ جیاوازی له‌سه‌ره‌
١٥_ نه‌فرۆشتنی (ثةڕاوةكة)به‌ که‌سی بێ باوه‌ڕ .
١٦_گوێ گرتن لێی وبێ ده‌نگ بوون ئه‌گه‌رهاتوو خوێندرا (واذا قرىء القرآن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون ) الاْعراف (204).واته‌" کاتێکیش که‌ قورئان ده‌خوێندرێت , ئه‌وه‌ گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن , بۆ ئه‌وه‌ی ره‌حمتان پێ بکرێت و په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێتان بێته‌وه‌ ". سوره‌تی الأعراف (204) .
١٧_ خوێندنه‌وه‌ی به‌ ده‌نگ و ئاوازێکی خۆش  .
١٨_ ڕازاندنه‌وه‌ی به‌زیو ڕێپێدراوه‌ بۆ پیاوان وه‌ به‌ زێڕیش بۆ ئافره‌تان .
١٩_ماچ کردن و بۆن خۆش کردنی ودانانی له‌شوێنکی به‌رز وه‌ هه‌ستانه‌وه‌ بۆی.
٢٠_ خوێندنه‌وه‌ی به‌ کۆمه‌ڵ . وه‌ک له‌ فه‌رموده‌دا هاتووه‌ : (مااجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم الا نزلت عليهم السكينة
  وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده ) رواه مسلم . 
واته‌ " هه‌ر کۆمه‌لێک کۆببنه‌وه‌ له‌ مالێک له‌ ماڵه‌کانی خودا قورئان بخوێنن و خۆیانی لێی شاره‌زا بکه‌ن ئیلا ئارامی به‌سه‌ریاندا داده‌به‌زێت و به‌زه‌یی دایان ده‌پۆشێت و فریشته‌کانی خوا ده‌وریان ده‌ده‌ن و خودای گه‌وه‌ره‌ له‌ لای خۆی له‌ نێو کومه‌ڵی فریشته‌کان باسیان لێوه‌ ده‌کات ". ئیمامی موسلیم گێڕایه‌تیه‌وه‌ .
٢١_ هه‌وڵبدرێت زیاتر له‌م کاتانه‌ بخوێندرێت / - له‌نێو نوێژه‌کان  - له‌نیوه‌ی    دووه‌می  کۆتایی شه‌ودا  - له‌نێوان مه‌غریب وعیشادا  - له‌دوای نوێژی به‌یانیدا
- له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا – له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا – له‌ ڕۆژی دووشممه‌و پێنج شه‌ممه‌دا
- له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌گشتی و وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ده‌شه‌وی کۆتایی  - ڕۆژی
یه‌که‌می(ذي الحجة دا ) .
٢٢ _ گووتنی الله أکبر  یان لااله‌ الا الله‌ والله‌ اکبر له‌ سه‌ره‌تای سوره‌تی
(الضحى )تا سوره‌تی (الناس ) ئه‌مه‌ش له‌ نێوان سه‌ره‌تای سوره‌ته‌کان .
٢٣_بۆ خه‌تم کردن باشتر وایه‌ له‌شه‌وی هه‌ینی ده‌ست پێ بکه‌یت و له‌ شه‌وی
پێنج شه‌ممه‌ کۆتایی پێ بهێنیت . وه‌خوازراوتره‌ که‌ خه‌تمه‌که‌ له‌ نۆێژدا
کۆتایی پێ بهێندرێت  .
٢٤ دوعاکردن له‌ کاتی کۆتایی خه‌تمدا به‌تایبه‌تی دوعای   : (اللهم ارحمني بالقرآن واجعله لي اماما , ونورا وهدى ورحمة , اللهم ذكرني منه مانسيت , وعلمني ما جهلت , وارزقني تلاوته انآء الليل وأطراف النهار  , واجعله لي حجة
يارب العالمين ) . واته‌  خودایه‌ به‌ هۆی قورئانه‌وه‌ ره‌حمم پێ بکه‌ وه‌ بیکه‌یه‌ پێشه‌واو ڕووناکی و ڕێنمایی وبه‌زه‌یی بۆم , خودایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ بیرم چۆته‌وه‌ لێی به‌ یادم بهێنه‌وه‌ , وه‌ ئه‌وه‌ى شاره‌زاییم لێی نیه‌ فێرمی بکه‌یت ,وه‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌ شه‌و و رۆژیم به‌ نسیب بکه‌یت , وه‌ بیکه‌یته‌ به‌ڵگه‌ بۆم    .وه‌ باشتر وایه‌ له‌پاش ته‌واوبوون ده‌ست بکرێت به‌ خه‌تمێکی تر .

قورئان بۆ کوردان