بابه‌ت: ئادابه‌کانی خوێندن و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ قورئاندا چین ؟
١_ نیه‌ت ته‌نها بۆ خودا بێت .نه‌وه‌ک بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتێکی
[imgl]http://www.quran-kurd.com/site/sites/de … qrssss.jpg[/imgl]
دونیایی .
٢_ خاوێنی / دابین کردنی خاوێنی لاشه و بوونی ده‌ست نوێژوخاوێنی
شوێن وپۆشاک وجل وبه‌رگ .
٣_ دانیشتن له‌سه‌رچۆکان و ڕووکردنه قیبله وسیواک کردنی پێشوه‌خته .
٤_ ئاماده‌باشی لاشه‌و ده‌روون و دابین کردنی که‌ش وهه‌وایه‌کی ئارام .
٥_ خوێندنه‌وه‌ی /أعوذ بالله من الشيطان الرجيم و بسم الله الرحمن الرحیم
٦_ ده‌نگ نزم کردنه‌وه له کاتی خوێندنه‌وه‌یدا له شوێنێکی گشتی به‌تایبه‌تی
مزگه‌وت چونکه که‌سانی تر هه‌نه خه‌ریکی نوێژکردن و پاڕانه‌وه و
به خۆداچونه‌وه وتێفکرین .....هتد .
٧_ خوێندنه‌وه به هێمنی و له‌سه‌ر خۆیی وهبهتجویدهوه (ورتل القرآ‌ن
ترتيلا ) المزمل/٤ . واته" به‌وردی وله‌سه‌ر خۆ قورئان بخوێنه" .
٨_ وردبوونه‌وه وسه‌رنج دانی ئایه‌ته‌کان له کاتی خوێندنه‌وه‌یدا .
٩_ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کان .بۆ نموونه له‌کاتی خوێندنی (أليس الله
بأحكم الحاكمين ) التین( 8 ) واته "ئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه ؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه ؟ ". بڵێی (بلى وانا على ذلك من الشاهدين ) واته"به‌ڵی من له‌وانه‌م که‌وا شایه‌تی ده‌ده‌م که خودا چاکترین ودادپهروهرترین فه‌رمانڕه‌وایه " .یان له کاتی باسی دۆزه‌خ پهنابگرێ به خوا لێی . یان له کاتی باسی به‌هه‌شت داوا بکه‌یت له خودا کهپێتی ببه‌خشێت .. هتد .
١٠_دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ى که کاریگه‌رییان زۆره له‌سه‌ر دڵه‌کان .
١١_ له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وئایه‌تانه‌ی که‌له‌سه‌ر زمانی بێ باوه‌ڕان به
ناشایسته‌یی باسی خودادهکات وه‌ک (وقالوا اتخذ الله ولدا ) واته " خودا کوڕی بۆ خۆی بڕیار داوه – په‌نا به خوا". ده‌نگ نزم بکه‌یته‌وه .
١٢_ نه‌خوێندنی قورئان به ئاوازێکی نادروست .
١٣_ نه‌خوێندنی قورئان له‌شوێنی ناشایسته‌دا وه‌ک بازاره‌کان ..هتد .
١٤_سوجده کڕنۆش بردن له‌شوێنی خۆیدا که (14)چوارده شوێنه: سوره‌تی /الاعراف-الرعد- النحل-الاسرا‌و- مریم-الفرقان-النمل-فصلت-النجم-الانشقاق-العلق-السجده- الحج/ که دوو سوجده‌ی تێدایه – سوره‌تی(ص)ش که جیاوازی له‌سه‌ره
١٥_ نه‌فرۆشتنی (ثةڕاوةكة)به که‌سی بێ باوه‌ڕ .
١٦_گوێ گرتن لێی وبێ ده‌نگ بوون ئه‌گه‌رهاتوو خوێندرا (واذا قرىء القرآ‌ن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون ) الاْعراف (204).واته" کاتێکیش که قورئان ده‌خوێندرێت , ئه‌وه گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن , بۆ ئه‌وه‌ی ره‌حمتان پێ بکرێت و په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێتان بێته‌وه ". سوره‌تی الأعراف (204) .
١٧_ خوێندنه‌وه‌ی به ده‌نگ و ئاوازێکی خۆش .
١٨_ ڕازاندنه‌وه‌ی به‌زیو ڕێپێدراوه بۆ پیاوان وه به زێڕیش بۆ ئافره‌تان .
١٩_ماچ کردن و بۆن خۆش کردنی ودانانی له‌شوێنکی به‌رز وه هه‌ستانه‌وه بۆی.
٢٠_ خوێندنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵ . وه‌ک له فه‌رموده‌دا هاتووه : (مااجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم الا نزلت عليهم السكينة
وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده ) رواه مسلم .
واته " هه‌ر کۆمه‌لێک کۆببنه‌وه له مالێک له ماڵه‌کانی خودا قورئان بخوێنن و خۆیانی لێی شاره‌زا بکه‌ن ئیلا ئارامی به‌سه‌ریاندا داده‌به‌زێت و به‌زه‌یی دایان ده‌پۆشێت و فریشته‌کانی خوا ده‌وریان ده‌ده‌ن و خودای گه‌وه‌ره له لای خۆی له نێو کومه‌ڵی فریشته‌کان باسیان لێوه ده‌کات ". ئیمامی موسلیم گێڕایه‌تیه‌وه .
٢١_ هه‌وڵبدرێت زیاتر له‌م کاتانه بخوێندرێت / - له‌نێو نوێژه‌کان - له‌نیوه‌ی دووه‌می کۆتایی شه‌ودا - له‌نێوان مه‌غریب وعیشادا - له‌دوای نوێژی به‌یانیدا
- له ڕۆژی هه‌ینیدا – له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا – له ڕۆژی دووشممه‌و پێنج شه‌ممه‌دا
- له مانگی ڕه‌مه‌زان به‌گشتی و وه به‌تایبه‌تی له ده‌شه‌وی کۆتایی - ڕۆژی
یه‌که‌می(ذي الحجة دا ) .
٢٢ _ گووتنی الله أکبر یان لااله الا الله والله اکبر له سه‌ره‌تای سوره‌تی
(الضحى )تا سوره‌تی (الناس ) ئه‌مه‌ش له نێوان سه‌ره‌تای سوره‌ته‌کان .
٢٣_بۆ خه‌تم کردن باشتر وایه له‌شه‌وی هه‌ینی ده‌ست پێ بکه‌یت و له شه‌وی
پێنج شه‌ممه کۆتایی پێ بهێنیت . وهخوازراوتره که خه‌تمه‌که له نۆێژدا
کۆتایی پێ بهێندرێت .
٢٤ دوعاکردن له کاتی کۆتایی خهتمدا به‌تایبه‌تی دوعای : (اللهم ارحمني بالقرآن واجعله لي اماما , ونورا وهدى ورحمة , اللهم ذكرني منه مانسيت , وعلمني ما جهلت , وارزقني تلاوته انآء الليل وأطراف النهار , واجعله لي حجة
يارب العالمين ) . واته خودایه به هۆی قورئانه‌وه ره‌حمم پێ بکه وه بیکه‌یه پێشه‌واو ڕووناکی و ڕێنمایی وبه‌زه‌یی بۆم , خودایه ئه‌وه‌ی که له بیرم چۆته‌وه لێی به یادم بهێنه‌وه , وه ئه‌وه‌ى شاره‌زاییم لێی نیه فێرمی بکه‌یت ,وه خوێندنه‌وه‌ی به شه‌و و رۆژیم به نسیب بکه‌یت , وه بیکه‌یته به‌ڵگه بۆم .وه باشتر وایه له‌پاش ته‌واوبوون ده‌ست بکرێت به خه‌تمێکی تر .
قورئان بۆ کوردان
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ