زۆر سوپاس بۆ ته‌واوی وه‌ڵامه‌كانتان..
والله من ئۆتۆمبێل لێناخورم وه گه‌ر لێیخورم ئه‌وا من شۆفێری گەردوونییم یعنی گه‌ر لاده‌م
پێبێ حیسابی لامبه‌رگینی بۆ ده‌كه‌م گێچی قه‌پات ده‌كه‌م:D:D
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » تۆ له‌كام جۆری...؟!؟!؟! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ ته‌واوی وه‌ڵامه‌كانتان..
والله من ئۆتۆمبێل لێناخورم وه گه‌ر لێیخورم ئه‌وا من شۆفێری گەردوونییم یعنی گه‌ر لاده‌م
پێبێ حیسابی لامبه‌رگینی بۆ ده‌كه‌م گێچی قه‌پات ده‌كه‌م:D:D
mn le nazanm
دةس خؤش بابةتيكى بةسودة
وةلا من هيجيان نيم بةلام بةبى ئيجازة جارجار شةوان ليدةخورم
ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته ،
خۆمم له‌و جۆرانه نه‌دۆزیه‌وه که باست کردوون ، به‌ڵام پێم خۆشه که‌مێک له‌سه‌ر ئه‌و باسه بدوێم . . .
ڕاستی له کوردستان هه‌رچه‌ند ئاگاداری خۆت بیت هێشتا ده‌ڵێم که‌مه ، چونکه لێره مۆڵه‌تی لێخوڕین زۆر به ئاسانی ده‌درێت به هاوڵاتیان ، بیستومه که‌سی وا هه‌بوو تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی نه‌بینیوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بکات مۆڵه‌تی به واسته یان به پاره وه‌رگرتووه ، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات کێشه‌ی زۆر دروست بێت.
ئه‌گه‌ر باسی خۆم بکه‌م ئه‌وه ده‌ڵێم ، له هه‌موو کاتێکدا شوفێریم وه‌کو یه‌ک نییه ، واته له کاتێکه‌وه بۆ کاتێکی‌تر جیاوازم . . .
بۆ نمونه جاری وایه له‌و شوێنه‌ی که شوفێری ده‌که‌م وا پێویست ده‌کا خێرایی که‌م بکه‌مه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه ، له هه‌ندێ کاتدا له‌وانه‌یه به هۆی کێشه‌یه‌کی تایبه‌تیه‌وه لێخورینم زۆر باش نه‌بێت و توشی هه‌ڵه‌ش بوونم ، له به‌رامبه‌ردا زۆرجار هه‌ڵه‌م به‌رامبه‌ر کراوه ، پێویسته له‌و کاته‌دا ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگرم ڕه‌نگه به‌رامبه‌ره‌که‌م کێشه‌یه‌کی هه‌بێت بۆیه به‌مشێوه‌یه شکاندیه‌وه سه‌رم یان له‌لای ڕاستم به خێرایی ده‌رچوو ، یان هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیتر.
به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه شوفێر خوڕه‌وشتی به‌رز بێت ، تووشی هه‌ڵچوون نه‌بێت.
dast xosh babataki jwana
bas bxwai amn lamana nem amn zor ba sabr u ta7amulm i7trami jadash dagrm xalteshm haya nalem nema
balam lam jorana nema
sarkawto bet
ان شا‌ء الله له‌وجۆره‌ی كه باست كرد...
زۆر سوپاس دێڵیار خان...
dast xosh babataki jwana
bas bxwai amn lamana nem amn zor ba sabr u ta7amulm i7trami jadash dagrm xalteshm haya nalem nema
balam lam jorana nema
sarkawto bet
لە گەڵ پەیدابوونی سەدان جۆر ئۆتۆمبێلی نوێ وسەیروسەمەردا، شۆفێرەكانیشمان داهێنانیان لە لێخوڕیندا كرد، ژمارەی بریندار‌و وەفات لە شەڕی ئوحود زۆرتر نەبێ كەمتر نیە، خوا ڕەحمی بە گەلی كورد كرد هێشتا نەبۆتە خاوەن فڕۆكەی تایبەت، ئەگینا ئاسمان یەك پارچە دەبووە ئاگروئاسن و ڕۆژانە لە جیاتی باران،پەروانەو باڵ و تایەو ودەرگاو بورغی و ونەفەر دەبارین! ئێستا كامیرای شاراوەو وئاشكراش بە ناچاری گۆڕانیان بە سەر كاری خۆیان هێناوە، چۆن،،،،لە ڕێگەیەكدا نووسراوە، ئاگاداربە جادەكە بە كامیرا كۆنترۆل كراوە، .بەڵام دەبینی لەو سەری جادە پۆلیسێكی هاتوچۆ كامیرایەكی سێ پایی كە بە كامیرای شەمسی دەچێت لەناو جەزرەی وەسەتی داناوەو ڕاستەوخۆ ڕووداوەكانی شۆفێرەكان دەگوازێتەوە،
بۆ زانین وناسینەوەی هەندێك لە شۆفێرە تازەگەرەكانمان من ناچارم پۆلێنێكیان بكەم وەكو هاوكاریيەك بۆ كاری مروور ..ئێمە لە هەموو دنیا جۆری ئۆتۆمبێل وجۆری شۆفێرمان زۆرترە كە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- شۆفێری گەردوونی،ئەو شۆفێرەیە باوەڕی بە ئیشارەو عەلامەی گەردوونی هەیە،بە تەنیشتدا وەكو فڕۆكەی شەبەح تێپەڕ دەبێ،لە كوێوە هات چۆن ڕۆیی ئەوە عیلمی غەیبەو كەس نایزانێ!
2- شۆفێری بە تەمای خوا،،،ئەو شۆفێرە جەربەزەیەیە كە هێشتا نازانێ لێخوڕى و بەردەبێتە نێو جادەو كۆڵانەكان،چاكترین سیفەتی ئەم شۆفێرە بەڕێزە ئەوەیە لە تەنگانەدا لە جیاتی پێ بە ستۆپەوە بنێ، پێ بە بەنزیندا دەنێ وقەپاتی دەكات!
3- شۆفێری مورتاح، ئەو شۆفێرەیە لە ڕێگا دوور‌و نزیكەكان وا دەزانێ حكوومەت جادەی بە تایبەتی بۆ ئەو دروست كردوو، لە سەرخۆ نە بای دێ و نەشەماڵ،جاری وا هەیە سێ چوار ئۆتۆمبێل لە تەنیشتی پێش و پاشی ئەو لێك دەدەن، هەروا دەزانێ مێشوولەش ميوانی نیە!
4- شۆفێری ئاهەنگساز،،ئەو شۆفێرەیە حەز دەكات هەمیشە ئۆتۆمبێلەكەی وەكو هۆڵێكی ئاهەنگ وابێت، پڕ بێ لە نەفەرو هەموو چەپڵە لێدەن وگۆرانی و شایی بڵێنەوەو بۆ كوێ دەچێ،كاری چیە، مەگەر بەس خوا بیزانێ،
5- شۆفێری بە ناز پەروەردە، ئەو شۆفێرەیە هەستی زوو بریندار دەبێت،لە ڕێگەدا گەر تێپەڕت كرد ئەو بە ئیهانەیەكی گەورەی دادەنێ .بۆیە مۆڕەیەكت لێ دەكات، تێپەڕت دەكا، عەرەب گوتەنی چاو بە چاوو ددان بە ددان،
6- شۆفێری فیرار، ئەو شۆفێرەیە سوێندی خواردووە نەچێتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بۆ مۆڵەت، بۆیە هەر شۆفێرێك بە ئەنقەستیش خۆی پێدا بكێشێت، یەكسەر ئەملاو ئەولای ماچ دەكاو مەسرەفی چاك كردنەوەی پێ دەبەخشێ،
7- شۆفێری ئینتیحاری،،ئەمەیان زۆر مەترسیدارە، چونكە لە پڕێكدا وڕێگات لێ دەگرێ و لە نێو ئاپۆڕەی جادەكاندا زیك زاك دەكاو دەڵێی شۆفێری ئەتاریە!
8- شۆفێری ئارایشگا..ئەو شۆفێرەیە بە دەیان گڵۆپی ڕەنگاو ڕەنگ وبلاجیكتۆرو شریتی ئاگرو مارو بزن و حەسوود لا یەسوودو ڕیمولسەحرای لە ئۆتۆمبێلەكەی داوە .لە دوورەوە بە سەحنول تائیر دەچێت!
ئەمانە هەموویان ئاسایین، بەڵام ئەوەی ئاسایی نيیە چۆن ئەم هەموو جۆرانە لە جادەدا لە گەڵ یەك دەحەوێنەوە ؟ دەبێ ئەم پرسیارە لەو پۆلیسەی هاتوچۆ بكەین كە لە نێو كەپرێكی كۆنكریت موسەللەح وداخكراو لە گەرما دانیشتوەو مووچەیەكی مەمرەو مەژی وەردەگرێ و گەرما ئەوەندەی لێ داوە ڕەش هەڵگەڕاوەو شین بە سپی دەبینێ و شەش بە یەك دەخوێنێتەوە.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » تۆ له‌كام جۆری...؟!؟!؟! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]