سوباس
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » حاخامێكی جووله‌كه دووباره داوای كوشتنی منداڵانی عه‌ڕه‌ب ده‌كاته‌وه! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوباس
خودای گهرهدهفهرموێت هه‌ركه‌سێك كه‌سێكی تر به‌ناحه‌ق بكوژێ وه‌ك ئه‌وه وایه خه‌ڵكی ههمووكوشتبێت.ده‌سته‌كانت خۆش
حاخامێكی جووله‌كه دووباره داوای كوشتنی ته‌واوی منداڵانی شیره‌خۆره‌ی عه‌ڕه‌ب ده‌كاته‌وه!
حاخامێكی جووله‌كه‌ی تووندڕه‌و به‌ناوی (ئیسحاق شابیرا) ڕایگه‌یاند كه‌وا كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌وا كتێبی دووه‌م به‌ناوی (ته‌وڕاتی مه‌لیك) له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو ده‌ربكات، كه ئه‌مجاره‌یان فه‌توایه‌كی تیایه كه ڕێگه ئه‌دات به كوشتنی منداڵانی شیره‌خۆره‌ی عه‌ره‌ب!!
ڕۆژنامه‌ی (ئیسرائیل هایوم) له زاری ئه‌و حاخامه تووندڕه‌وه ڕایده‌گه‌ینێ كه ئه‌م چاپه نوێیه چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی تهوڕاتیی تیایه له‌باره‌ی رێگه‌یه‌كی ڕاست و درووست كه پێویسته له‌سه‌ر ئیسرائیل وه‌ری بگرێ و جێبه‌جیی بكات له‌مه‌ڕ مامه‌ڵه‌كردنی سه‌باره‌ت به كه‌رتی غه‌ززه!
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه؛ ئه‌و حاخامه تووندڕه‌وه له ساڵی 2009 كتێبێكی به‌ناونیشانی ( ته‌وڕاتی مه‌لیك) ده‌ركرد تێیدا فه‌توای ئه‌وه‌ی دابوو كه هه‌ركه‌سێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئیسرائیل هه‌بێت ئه‌بێت بكوژرێت. وا له‌م چاپی دووه‌مه‌شدا ئه‌وجاره فه‌توای ئه‌وه‌شی تێ خستووه كه ڕه‌وایه هه‌رچی منداڵانی شیره‌خۆره‌ی عه‌ڕه‌به بكوژرێن و له ناو ببردرێن!
ده‌نگی ئیسلام
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » حاخامێكی جووله‌كه دووباره داوای كوشتنی منداڵانی عه‌ڕه‌ب ده‌كاته‌وه! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]