بابه‌ت: حاخامێكی جووله‌كه دووباره داوای كوشتنی منداڵانی عه‌ڕه‌ب ده‌كاته‌وه!
حاخامێكی جووله‌كه دووباره داوای كوشتنی ته‌واوی منداڵانی شیره‌خۆره‌ی عه‌ڕه‌ب ده‌كاته‌وه!
حاخامێكی جووله‌كه‌ی تووندڕه‌و به‌ناوی (ئیسحاق شابیرا) ڕایگه‌یاند كه‌وا كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌وا كتێبی دووه‌م به‌ناوی (ته‌وڕاتی مه‌لیك) له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو ده‌ربكات، كه ئه‌مجاره‌یان فه‌توایه‌كی تیایه كه ڕێگه ئه‌دات به كوشتنی منداڵانی شیره‌خۆره‌ی عه‌ره‌ب!!
ڕۆژنامه‌ی (ئیسرائیل هایوم) له زاری ئه‌و حاخامه تووندڕه‌وه ڕایده‌گه‌ینێ كه ئه‌م چاپه نوێیه چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی تهوڕاتیی تیایه له‌باره‌ی رێگه‌یه‌كی ڕاست و درووست كه پێویسته له‌سه‌ر ئیسرائیل وه‌ری بگرێ و جێبه‌جیی بكات له‌مه‌ڕ مامه‌ڵه‌كردنی سه‌باره‌ت به كه‌رتی غه‌ززه!
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه؛ ئه‌و حاخامه تووندڕه‌وه له ساڵی 2009 كتێبێكی به‌ناونیشانی ( ته‌وڕاتی مه‌لیك) ده‌ركرد تێیدا فه‌توای ئه‌وه‌ی دابوو كه هه‌ركه‌سێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئیسرائیل هه‌بێت ئه‌بێت بكوژرێت. وا له‌م چاپی دووه‌مه‌شدا ئه‌وجاره فه‌توای ئه‌وه‌شی تێ خستووه كه ڕه‌وایه هه‌رچی منداڵانی شیره‌خۆره‌ی عه‌ڕه‌به بكوژرێن و له ناو ببردرێن!
ده‌نگی ئیسلام
[/center]