تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

big_smileسوباس خوشكم

5

[size=16]پێم وابێت لەجێگایەکی دیکەش ئەم بابەتەم خوێندەوە بەراستی بابەتێکە کەمرۆڤ وریادەکاتەوە و لەبیاگایی رای دەچڵەکێنێت

دەستەکانت خۆشبن گیانی من [/size]

4

ماندوونه‌بی گیانه‌كه‌م بابه‌تێكی جوانه‌

3

dast xosh

2

[center] [size=18]   لة كوردستان لة 60 جركة 
هةزاران مليون دؤلار بارةى خةلك دةدزرى [/size]  [/center]

1

ته‌كنه‌لۆژى… ته‌نها له‌ 60 چركه‌دا , له‌ ئینته‌رنێت چى رِووده‌دات؟

له‌ ئێستادا ئینته‌رنێت وه‌كو ته‌واوى ته‌كنه‌لۆژیاكانى تر له‌ ژیانى زۆر كه‌سدا بوه‌ته‌ پێداویستیه‌كى رِۆژانه‌ و كاتێكى دیارى كراوى خۆیانى بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن , وه‌ به‌كارهێنانى ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ش له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكى تر ده‌گۆرێت و كه‌سانێك هه‌ن كه‌ په‌یامێك یان مه‌به‌ستێكیان هه‌یه‌بۆیه‌ ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێن و له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سانێكیش هه‌ن كه‌ بێ په‌یامن و ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ر بردن ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ به‌كار ده‌هێنن.

ووشه‌ی ئینته‌رنێت واتا تۆرِی گه‌یاندن له‌ كۆمپیوته‌رێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر یان له‌ كۆمه‌ڵه‌ كۆمپیوته‌رێكه‌وه‌ بۆ چه‌ندان كۆمه‌ڵه‌ی تر و به‌واتایه‌كی تر په‌یوه‌ندی كردن له‌ شوێنی خۆته‌وه‌ به‌ته‌واوی جیهان.

به‌پێی راگه‌یاندنی په‌یمانگاكانی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئینه‌رنێت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رِیژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌م ساڵانه‌ی داویدا به‌ رِێژه‌ی 100% زیادی كردوه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئاستی پێشكه‌وتن و تێگه‌یشتنی خه‌ڵك بۆ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ گۆرِاوه‌.

له‌هه‌مان كاتدا له‌ ئێستادا به‌ هۆى ئه‌و گۆرِانكاریه‌ گه‌وره‌یه‌ى كه‌ رِۆژهه‌ڵاـى ناوه‌راستى گرتۆته‌وه‌ و چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى شۆرشى تیا به‌رپابوه‌ ئه‌وا به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت له‌ رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست به‌ رِێژه‌ى 7% به‌رزبۆته‌وه‌ له‌ چاو به‌كارهێنالنى رِیژه‌ى ئینته‌رنێت پێش ئه‌م شۆرِشانه‌.

بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دروست كردنی ئینته‌رنێت له‌سه‌ره‌تادا بیرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی بوه‌ و به‌مه‌به‌ستی جه‌نگ به‌كارهاتوه‌ له‌ لایه‌ن روسیا و ئه‌مریكا به‌ڵام وه‌كو دیاره‌ ئێستا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ په‌ره‌ی سه‌ندوه‌ و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێكی جیاواز له‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌كاری ده‌هێنن چ له‌ بواری بازرگانی یان هه‌واڵی یان …بگره‌ هه‌موو تاكێكی جیهان گه‌ر ئاره‌زوو بكات ئه‌وا ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت.

ئێستاش هه‌ندێك كه‌س وای بۆده‌چن كه‌ كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ته‌نها یه‌ك شتن ، به‌ڵام له‌راستیدا دوو جیهانی ته‌واو لێك جیاواز و گه‌وره‌ترین جیاوازیش ناتوانی به‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌و بێ بوونی ئینته‌رنێت په‌یوه‌ندی به‌ جیهانه‌وه‌ بكه‌یت، له‌خواره‌وه‌ گرنگترین ئه‌و كارانه‌ ببینه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى ته‌نها 60 چركه‌ واته‌ 1 خوله‌ك له‌ ته‌واوى جیهان له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت ئه‌نجام ده‌درێت…

*694,445 كردارى گه‌رِان له‌ گۆگڵ ئه‌نجام ده‌درێـت.

*168,000,000 نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى(ئیمه‌یڵ) ده‌نێردرێت.

*60 بلۆگى تاكه‌كه‌سى ده‌كرێـته‌وه‌ و 1500 بابه‌تیشى تیا ده‌نوسرێت.

*70 ناوى نوێ(دومه‌ین) بۆ مالـَپه‌ره‌كان تۆمارده‌كرێت.

*600 گرته‌ى ڤیدیۆیى له‌ ماڵپه‌رى یوتوب به‌رزده‌كرێته‌وه‌ (ئه‌پلۆد ده‌كرێت)واته‌ نزیكه‌ى 25 كاتژمێر گرته‌ى ڤیدیۆیى ته‌نها له‌ 60 چركه‌دا له‌ یوتوب بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

*زیاتر له‌ 370000 هه‌زار كه‌س زیاتر له‌ 370000 خوله‌ك له‌ سكایپ قسه‌ ده‌كه‌ن..

*زیاتر له‌ 98000 هه‌زار نوسین(تویت) ده‌نوسرێت له‌ تویته‌ر.

*زیاتر له‌ 510040كۆمێنێت ده‌نوسرێت له‌ فه‌یسبووك.

*زیاتر له‌ 6600 وێنه‌ له‌ فلیكه‌ر ئه‌پلۆد ده‌كرێت.

*زیاتر له‌ 20000 پۆستى نوێ له‌ Tumblr بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

*زیاتر له‌ 13000 ئه‌پڵیكه‌یشنى ئایفۆن داده‌به‌زێنرێت(داونلۆد ده‌كرێت).

*زیاتر له‌ 1700 جار وێب برواسه‌رى فایه‌ر فۆكس(رِێویه‌ ئاگرینه‌كه‌)داونلۆد ده‌كرێت.

*زیاتر له‌ 50 جار رِووكارى ۆرد پرێس داده‌به‌زێنێرێت.

*زیاتر له‌ 125 زیادكراو(پله‌گ ئین) بۆ ۆرد پیس داونلۆد ده‌كرێت.

*زیاتر له‌ 40پرسیار له‌به‌شى YahooAnswers.com ده‌كرێـت

*1200 رێكلامى نوێ له‌ Craigslist ده‌كرێت.

* 100 پرسیار له‌ ماڵپه‌رى Answers ده‌كرێت(خه‌ڵك پرسیار ده‌كات و ئه‌وانى تریش وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌).

*370,000 په‌یوه‌ندى ده‌نگى له‌ سكایپ ئه‌نجام ده‌درێـت.

* 320 ئه‌كاونتى نوێ له‌ تویته‌ر درست ده‌كرێت.

*1600 خوێندنه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌رى Scribd ئه‌نجام ده‌ردێت , كه‌ ئه‌م ماڵپه‌ره‌ گه‌وره‌ترین تۆرِى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ جیهان بۆ خوێندنه‌وه‌.
sarbast