بابه‌ت: ته‌نها له 60 چركه‌دا , له ئینته‌رنێت چى رِوودهدات؟
ته‌كنه‌لۆژى… ته‌نها له 60 چركه‌دا , له ئینته‌رنێت چى رِوودهدات؟
له ئێستادا ئینته‌رنێت وه‌كو ته‌واوى تهكنهلۆژیاكانى تر له ژیانى زۆر كه‌سدا بوه‌ته پێداویستیه‌كى رِۆژانه و كاتێكى دیارى كراوى خۆیانى بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن , وه به‌كارهێنانى ئه‌م تهكنهلۆژیایهش له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكى تر ده‌گۆرێت و كه‌سانێك هه‌ن كه په‌یامێك یان مه‌به‌ستێكیان هه‌یه‌بۆیه ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێن و له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سانێكیش هه‌ن كه بێ په‌یامن و ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ر بردن ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه به‌كار ده‌هێنن.
ووشه‌ی ئینته‌رنێت واتا تۆرِی گه‌یاندن له كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر یان له كۆمه‌ڵه كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ چه‌ندان كۆمه‌ڵه‌ی تر و به‌واتایه‌كی تر په‌یوه‌ندی كردن له شوێنی خۆته‌وه به‌ته‌واوی جیهان.
به‌پێی راگه‌یاندنی په‌یمانگاكانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له ئینه‌رنێت ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه رِیژهی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌م ساڵانه‌ی داویدا به رِێژهی 100% زیادی كردوه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئاستی پێشكه‌وتن و تێگه‌یشتنی خه‌ڵك بۆ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه گۆرِاوه.
له‌هه‌مان كاتدا له ئێستادا به هۆى ئه‌و گۆرِانكاریه گه‌وره‌یه‌ى كه رِۆژههڵاـى ناوه‌راستى گرتۆته‌وه و چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى شۆرشى تیا به‌رپابوه ئه‌وا به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت له رِۆژههڵاتى ناوهرِاست به رِێژهى 7% به‌رزبۆته‌وه له چاو بهكارهێنالنى رِیژهى ئینته‌رنێت پێش ئه‌م شۆرِشانه.
بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دروست كردنی ئینته‌رنێت له‌سه‌ره‌تادا بیرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی بوه و به‌مه‌به‌ستی جه‌نگ به‌كارهاتوه له لایه‌ن روسیا و ئه‌مریكا به‌ڵام وه‌كو دیاره ئێستا ئه‌م بیرۆكه‌یه په‌ره‌ی سه‌ندوه و كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی جیاواز له‌وه‌ی سه‌ره‌وه به‌كاری ده‌هێنن چ له بواری بازرگانی یان هه‌واڵی یان …بگره هه‌موو تاكێكی جیهان گه‌ر ئاره‌زوو بكات ئه‌وا ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت.
ئێستاش هه‌ندێك كه‌س وای بۆده‌چن كه كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ته‌نها یه‌ك شتن ، به‌ڵام له‌راستیدا دوو جیهانی ته‌واو لێك جیاواز و گه‌وره‌ترین جیاوازیش ناتوانی به كۆمپیوتهرهوهو بێ بوونی ئینته‌رنێت په‌یوه‌ندی به جیهانه‌وه بكه‌یت، له‌خواره‌وه گرنگترین ئه‌و كارانه ببینه كه له‌ماوه‌ى ته‌نها 60 چركه واته 1 خولهك له ته‌واوى جیهان له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت ئه‌نجام ده‌درێت…
*694,445 كردارى گهرِان له گۆگڵ ئه‌نجام ده‌درێـت.
*168,000,000 نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى(ئیمه‌یڵ) ده‌نێردرێت.
*60 بلۆگى تاكه‌كه‌سى ده‌كرێـته‌وه و 1500 بابهتیشى تیا ده‌نوسرێت.
*70 ناوى نوێ(دومه‌ین) بۆ مالـَپهرهكان تۆمارده‌كرێت.
*600 گرته‌ى ڤیدیۆیى له ماڵپه‌رى یوتوب به‌رزده‌كرێته‌وه (ئه‌پلۆد ده‌كرێت)واته نزیكه‌ى 25 كاتژمێر گرته‌ى ڤیدیۆیى ته‌نها له 60 چركه‌دا له یوتوب بڵاو ده‌كرێته‌وه.
*زیاتر له 370000 هه‌زار كه‌س زیاتر له 370000 خولهك له سكایپ قسه ده‌كه‌ن..
*زیاتر له 98000 هه‌زار نوسین(تویت) ده‌نوسرێت له تویته‌ر.
*زیاتر له 510040كۆمێنێت ده‌نوسرێت له فه‌یسبووك.
*زیاتر له 6600 وێنه له فلیكه‌ر ئه‌پلۆد ده‌كرێت.
*زیاتر له 20000 پۆستى نوێ له Tumblr بڵاو ده‌كرێته‌وه.
*زیاتر له 13000 ئه‌پڵیكه‌یشنى ئایفۆن داده‌به‌زێنرێت(داونلۆد ده‌كرێت).
*زیاتر له 1700 جار وێب برواسهرى فایه‌ر فۆكس(رِێویه ئاگرینه‌كه)داونلۆد ده‌كرێت.
*زیاتر له 50 جار رِووكارى ۆرد پرێس دادهبهزێنێرێت.
*زیاتر له 125 زیادكراو(پله‌گ ئین) بۆ ۆرد پیس داونلۆد ده‌كرێت.
*زیاتر له 40پرسیار له‌به‌شى YahooAnswers.com ده‌كرێـت
*1200 رێكلامى نوێ له Craigslist ده‌كرێت.
* 100 پرسیار له ماڵپه‌رى Answers ده‌كرێت(خه‌ڵك پرسیار ده‌كات و ئه‌وانى تریش وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه).
*370,000 په‌یوه‌ندى ده‌نگى له سكایپ ئه‌نجام ده‌درێـت.
* 320 ئه‌كاونتى نوێ له تویته‌ر درست ده‌كرێت.
*1600 خوێندنه‌وه له ماڵپه‌رى Scribd ئه‌نجام ده‌ردێت , كه ئه‌م ماڵپه‌ره گه‌وره‌ترین تۆرِى كۆمه‌ڵایه‌تیه له جیهان بۆ خوێندنه‌وه.
sarbast
[/center]