تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

12

زۆر سوپاس بۆ ئیوە هاوڕێیانی ئەزیزم سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

11

من بارنامةى بريتية له م كورته شعره شاعير دةليت:هةر خةياله ده بيت به راستى
ده ست خوش روزه خان

10

دةستةكانت خؤشبي بابةتيكي زؤرجوان بو

9

ره‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر مه‌گره‌ له‌هیچ كه‌سێك، هه‌میشه‌ ره‌خنه‌كانت بادرووستكه‌ربێت

ئه‌م دێره‌م زور به‌لاوه‌ جوانه‌
ده‌سته‌كانت خۆش

8

Jaw Zard نووسی:

14. نه‌رم و نیان به‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئازار به‌دڵیشت بگات، له‌سه‌رخۆبه‌ "دوژمنه‌كه‌ت به‌ شه‌كراو بخنكینَه‌".

ئەم خاڵە من زۆر جار پەیرەوی دەکەم

ئه‌ی كه‌من ئاوانیم ناتوانم هه‌له‌ قبول كه‌م
ناتوانم ئازار قبول بكه‌م هه‌ركه‌س جاری ئازاری پێگه‌یاندبم قه‌د بیرم ناچێته‌وه‌
ئه‌م ئازاره‌ هه‌ر له‌ دلم ئه‌مێنێ حه‌زئه‌كه‌م تۆله‌ی لێبكه‌مه‌وه‌ .........

ده‌سته‌كانت خۆشبێ خوشكی گه‌وره‌م
یاخوه‌ ئه‌م ده‌ستانه‌ت به‌ ئاگر نه‌سوتێ

7

ماندونه‌بیت ده‌سته‌كانت خۆش شتێكی به‌سووده‌

6

[center]زۆر سوپاس بۆ ئیوە هاوڕێیانی ئەزیزم سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان [/center]

5

دەست خۆش زۆر جوان

4

zor basud bu dast xosh

3

سوپاس بەرێزەکەم خوازیارم لەداھاتودا بتوانیت سودمەند بیت  لەخاڵەکانی دیکەش

2

14. نه‌رم و نیان به‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئازار به‌دڵیشت بگات، له‌سه‌رخۆبه‌ "دوژمنه‌كه‌ت به‌ شه‌كراو بخنكینَه‌".

ئەم خاڵە من زۆر جار پەیرەوی دەکەم

دەست خۆش خوشکم

1

ئایا پێشتر زاراوه‌ی "كه‌سایه‌تی موگناتیسی"ت بیستووه‌؟ ئایا كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێشت بینیوه‌ و تۆش حه‌زبكه‌یت وه‌كو ئه‌و بیت؟ ئایا ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ هه‌ر له‌ له‌دایكبوونه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ن؟
ئه‌م گه‌ردوو غوباره‌ له‌سه‌ر خۆت لابه‌ره‌و فه‌رموو ئه‌م (20) رێگایه‌ كه‌بریتیین له‌چه‌ند سیفاتێكی جوان و كورت ئه‌گه‌ر ره‌چاویان بكه‌یت ئه‌بیت به‌كه‌سێكی خۆشه‌ویست و سه‌رنجڕاكیش له‌ناو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا.

1. هه‌میشه‌ له‌گفتوگۆكانتا راستگۆبه‌.
2. هه‌میشه‌ خۆت دوور بگره‌ له‌ده‌مه‌ بۆڵه‌و ئینكاریكردن.
3. سنورێك دابنێ بۆ پێكه‌نینه‌كانت، ئاگاداربه‌ له‌هه‌موو كات و شوێنێكدا پێمه‌كه‌نه‌.
4. چۆن حه‌ز ئه‌كه‌یت ده‌ورووبه‌رت به‌شێوه‌یه‌كی باش و جوان مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌.
5. لێبورده‌ و به‌خشنده‌به‌ و خۆت دوور بگره‌ له‌گله‌یی.
6. توڕه‌ مه‌به‌، هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت (توڕه‌بوون یه‌كێكه‌ له‌سیفه‌ته‌كانی شه‌یتان).
7. سڵاو له‌هه‌موو كه‌سێك بكه‌ گه‌ر بیانناسیت یان نه‌یانناسیت، سه‌لامكردن كلیلێكه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا.
8. هه‌میشه‌ له‌بۆنه‌كاندا دیاری ببه‌خشه‌ (ئه‌گه‌رچی دیارییه‌كان كه‌مبه‌هابێت له‌رووی ماددییه‌وه‌، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی سیحری هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت).
9. هه‌میشه‌ گوێ بۆ كه‌سانی ده‌ورووبه‌رت بگره‌.
10. بیر له‌ده‌روونێكی ئارام بكه‌ره‌وه‌ و هیواو ئومێد بڵاوبكه‌ره‌وه‌ و دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌نائومێدی.
11. ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌دێته‌ رێگات به‌قورسی وه‌ریمه‌گره‌، شته‌كان وه‌ك خۆی سه‌یربكه‌ نه‌زیادی بخه‌ره‌سه‌ر نه‌كه‌می بكه‌ره‌وه‌.
12. هه‌میشه‌ وابیر بكه‌ره‌وه‌ كه‌هه‌موو كه‌سێك بیر وباوه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ و هه‌موو كه‌سێك خاوه‌ن سروستێكی تایبه‌تی خۆیه‌تی.
13. لووت به‌رز مه‌به‌، هه‌میشه‌ سوپاسگوزار و ساده‌ و ساكاربه‌.
14. نه‌رم و نیان به‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئازار به‌دڵیشت بگات، له‌سه‌رخۆبه‌ "دوژمنه‌كه‌ت به‌ شه‌كراو بخنكینَه‌".
15. له‌ناخۆشیدا له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت به‌ له‌پێش خۆشیدا "به‌شداربه‌ له‌خۆشی و ناخۆشیدا".
16. ره‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر مه‌گره‌ له‌هیچ كه‌سێك، هه‌میشه‌ ره‌خنه‌كانت بادرووستكه‌ربێت.
17. هه‌میشه‌ كه‌سێكی رووخۆش به‌و خۆت دوور بگره‌ له‌رووگرژی.
18. هه‌میشه‌ ئارام به‌ له‌كاتی ناخۆشییه‌كان (خوای گه‌وره‌ هه‌میشه‌ ئامۆژگاریمان ئه‌كات كه‌ئارام بین).
19. دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌دووڕوویی.
20. وه‌ك هه‌نگ وابه‌ (ئه‌چێته‌ سه‌ر هه‌موو گوڵێك شیله‌كه‌ی هه‌ڵئه‌مژێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی پێبگه‌یه‌نێت).


و/كوێستان ئه‌نوه‌ر

س::panet