سوباس
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » حوسییه‌كان ئیمامی مزگه‌وته‌كانی سوننه له سه‌عده ده‌رده‌كه‌ن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوباس
ده‌سته‌كانت خۆش
ماندوونه‌بی ده‌سته‌كانت خۆش
حوسییه‌كان ئیمامی مزگه‌وته‌كانی سوننه له سه‌عده ده‌رده‌كه‌ن
حوسییه‌كانی (سه‌عده) هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ركردنی ئیمام و وتاربێژه سوننییه‌كان له كۆمه‌ڵێك له مزگه‌وته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه!
(شێخ ڕزق عوبادی شائیع) كه یه‌كێكه له هاوڵاتیانی (عومران) كه دراوسێی (سه‌عده)یه؛ رایگه‌یاند كه‌وا حوسییه‌كان ته‌واوی مزگه‌وته‌كانی سوننه‌یان له ئیمام و وتاربێژانی ئه‌هلی سوننه له سه‌عده پاككردۆته‌وه، كه چه‌ندین ساڵیشه ئیمام و وتاربێژبوونه تیایاندا! وه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌یه كه ده‌یكه‌ن و ده‌ڵێن گوایه سه‌عده له ئه‌مان و ئاسایی‌دا ژیان ئه‌باته سه‌ر!
شایه‌نی باسه (حوسییه‌كان) كه له لایه‌ن ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی ده‌ستیان له‌پشت ئه‌درێ و پاڵپشتییان ده‌كرێ له ساڵی پار كوشتوبڕێكی زۆریان له ئه‌هلی سوننه ده‌ستپێكرد، دوا به‌دوای ته‌داخول كردنی حوكومه‌تی یه‌مه‌نی و شهروكوشتارێكی زۆر شه‌ره‌كه وهستینڕاو له لایه‌ن ئه‌وان و حوكوومهتهوه ئاگر به‌ست راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ئێستا له‌و بارودۆخه‌ی كه یه‌مه‌ن تێی كه‌وتووه، به هه‌ڵی ده‌زانن كه ئه‌وانیش وه‌ك باقی پارته‌كانی تری گۆڕه‌پانه‌كه ده‌ستی خۆیان بوه‌شێنن و گۆڕه‌پانه‌كه بۆخۆیان پاوان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وانه له‌سه‌ر حسێبی ده‌ركردن و ده‌رپه‌راندنی ئیمام و وتاربیژ و بانگخوازه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌یه له‌و ناوچانه‌ی كه تێیدا باڵاده‌ستن!!
ده‌نگی ئیسلام
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » حوسییه‌كان ئیمامی مزگه‌وته‌كانی سوننه له سه‌عده ده‌رده‌كه‌ن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]