1

بابه‌ت: حوسییه‌كان ئیمامی مزگه‌وته‌كانی سوننه‌ له‌ سه‌عده‌ ده‌رده‌كه‌ن

حوسییه‌كان ئیمامی مزگه‌وته‌كانی سوننه‌ له‌ سه‌عده‌ ده‌رده‌كه‌ن

حوسییه‌كانی (سه‌عده‌) هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ركردنی ئیمام و وتاربێژه‌ سوننییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ مزگه‌وته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌!
(شێخ ڕزق عوبادی شائیع) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هاوڵاتیانی (عومران) كه‌ دراوسێی (سه‌عده‌)یه‌؛ رایگه‌یاند كه‌وا حوسییه‌كان ته‌واوی مزگه‌وته‌كانی سوننه‌یان له‌ ئیمام و وتاربێژانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ سه‌عده‌ پاككردۆته‌وه‌، كه‌ چه‌ندین ساڵیشه‌ ئیمام و وتاربێژبوونه‌ تیایاندا! وه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌یه‌ كه‌ ده‌یكه‌ن و ده‌ڵێن گوایه‌ سه‌عده‌ له‌ ئه‌مان و ئاساییدا ژیان ئه‌باته‌ سه‌ر!
شایه‌نی باسه‌ (حوسییه‌كان) كه‌ له‌ لایه‌ن ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی ده‌ستیان له‌پشت ئه‌درێ و پاڵپشتییان ده‌كرێ له‌ ساڵی پار كوشتوبڕێكی زۆریان له‌ ئه‌هلی سوننه‌ ده‌ستپێكرد، دوا به‌دوای ته‌داخول كردنی حوكومه‌تی یه‌مه‌نی و شه‌روكوشتارێكی زۆر شه‌ره‌كه‌ وه‌ستینڕاو له‌ لایه‌ن ئه‌وان و حوكوومه‌ته‌وه‌ ئاگر به‌ست راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ئێستا له‌و بارودۆخه‌ی كه‌ یه‌مه‌ن تێی كه‌وتووه‌، به‌ هه‌ڵی ده‌زانن كه‌ ئه‌وانیش وه‌ك باقی پارته‌كانی تری گۆڕه‌پانه‌كه‌ ده‌ستی خۆیان بوه‌شێنن و گۆڕه‌پانه‌كه‌ بۆخۆیان پاوان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر حسێبی ده‌ركردن و ده‌رپه‌راندنی ئیمام و وتاربیژ و بانگخوازه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ تێیدا باڵاده‌ستن!!

ده‌نگی ئیسلام

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: حوسییه‌كان ئیمامی مزگه‌وته‌كانی سوننه‌ له‌ سه‌عده‌ ده‌رده‌كه‌ن

ماندوونه‌بی ده‌سته‌كانت خۆش

3

وه‌ڵام: حوسییه‌كان ئیمامی مزگه‌وته‌كانی سوننه‌ له‌ سه‌عده‌ ده‌رده‌كه‌ن

ده‌سته‌كانت خۆش

4

وه‌ڵام: حوسییه‌كان ئیمامی مزگه‌وته‌كانی سوننه‌ له‌ سه‌عده‌ ده‌رده‌كه‌ن

سوباس

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]