ده‌ست خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت
گیانه
فه‌رموو ئه‌مه‌ش ناوی نوسه‌ره‌كه(مه‌به‌ست)
دەک دەستت خۆشبێ
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان به‌رێزان
Jaw Zardنوسی:
دەست خۆش هۆنراوەیەکی زۆر جوانە ،،کاک بیلال ناوی نووسەر بنوسە نەک ماڵپەرەکە
فه‌رموو ئه‌مه‌ش ناوی نوسه‌ره‌كه(مه‌به‌ست)
ئێستاكه ده‌ركه‌وت بۆم ڕێگه‌ی سامناكی
خۆشه‌ویستی سه‌ختترین ڕێگه‌ی ژیانه
دەست خۆش هۆنراوەیەکی زۆر جوانە ،،کاک بیلال ناوی نووسەر بنوسە نەک ماڵپەرەکە
له نامه‌ی پێشووت بۆم ده‌ركه‌وت
تۆ تا ئێستاكه‌ش نه‌تناسیوم!
چونكه قه‌ت وه‌ك ئه‌مجاره
بێ هه‌ستیت بۆ ده‌ر نه‌بڕیوم
dast xosh zo0or jwana
گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم
له نامه‌ی پێشووت بۆم ده‌ركه‌وت
تۆ تا ئێستاكه‌ش نه‌تناسیوم!
چونكه قه‌ت وه‌ك ئه‌مجاره
بێ هه‌ستیت بۆ ده‌ر نه‌بڕیوم
توخوا بۆ جاڕێكیش ژانی دووری
له دڵتا بووه به پشكۆی ئاگرین
قه‌ت له‌ناخه‌وه دێره شیعرێك
تۆی خستۆته فرمێسك و گرین
ئه‌ی ئه‌و كاته‌ی كه ده‌تزانی
به‌ڕاستی بۆتۆ ده‌ژیم دڵت شاد بووه؟
له‌و كاتانه‌ش كه زویرت ده‌كردم
لێدانی ترپه‌كانی دڵت زیاد بووه!
یاخود دوای هه‌ر ژوانێك بۆ ژوانێكی تر
به‌ده‌م نزاكانتهوه له‌پی ده‌ستت ڕاخستووه؟
توخوا جگه له نیگای من كه بۆت كرابێ
وه‌ك من پێڵووی چاوت به‌ڕووی داخستووه!
ئه‌ی قه‌ت پیاسه‌ی ده‌مه‌و ئێوارانێ
نهیبردووی بۆ دنیای خه‌یاڵ
توخوا پێت زانیوه كه هه‌ر چركه‌یه‌كی
چاوه‌ڕوانیت لای من ده‌بێت به ساڵ؟
قه‌ت درۆت له‌گه‌ڵ دڵی خۆت كردووه
تا له‌به‌رامبه‌ر گلهییهكانم هێور بێته‌وه؟
بۆ ساتێكیش هێشتووته به یادی من
فرمێسكێ له چاوانت بتوێته‌وه!
ڕۆژێك به ئومێده‌وه له خۆتت پرسیوه
ئاخۆ ئیمه چی یه‌كترین؟!
ئاخۆ دابڕان لای تۆش وه‌ك ئێستای من
له‌سه‌ر دڵت بووه به برین
دڵت وه‌ك من ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ
له‌به‌رده‌م ویژدانت پاڕاوه‌ته‌وه
وه‌ك من به ئازایی و بی دوودڵی
وه‌ڵامی گومان و دڵڕه‌قیت داوه‌ته‌وه؟
ئاخر به‌خه‌یاڵیش ڕۆژێك پێت
زانیوه بێ پرسی خۆت دڵتم بردبێ
به كۆمه‌ڵێ ئاواته‌وه قه‌ت وابووه
دڵۆپێكت له‌ناو چاوته‌وه قه‌تیس كردبێ!
بڕواناكه‌م لێم ببووره، به‌ڕاده‌یه‌ك
ئێستاكه دڵی من له‌م ڕابردووه به گومانه
ئێستاكه ده‌ركه‌وت بۆم ڕێگه‌ی سامناكی
خۆشه‌ویستی سه‌ختترین ڕێگه‌ی ژیانه
مه‌كۆی ڕوگه‌ش
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]