1

بابه‌ت: گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم

گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم

له‌ نامه‌ی پێشووت بۆم ده‌ركه‌وت
تۆ تا ئێستاكه‌ش نه‌تناسیوم!
چونكه‌ قه‌ت وه‌ك ئه‌مجاره‌
بێ هه‌ستیت بۆ ده‌ر نه‌بڕیوم
توخوا بۆ جاڕێكیش ژانی دووری
له‌ دڵتا بووه‌ به‌ پشكۆی ئاگرین
قه‌ت له‌ناخه‌وه‌ دێره‌ شیعرێك
تۆی خستۆته‌ فرمێسك و گرین
ئه‌ی ئه‌و كاته‌ی كه‌ ده‌تزانی
به‌ڕاستی بۆتۆ ده‌ژیم دڵت شاد بووه‌؟
له‌و كاتانه‌ش كه‌ زویرت ده‌كردم
لێدانی ترپه‌كانی دڵت زیاد بووه!
یاخود دوای هه‌ر ژوانێك بۆ ژوانێكی تر
به‌ده‌م نزاكانته‌وه‌ له‌پی ده‌ستت ڕاخستووه‌؟
توخوا جگه‌ له‌ نیگای من كه‌ بۆت كرابێ
وه‌ك من پێڵووی چاوت به‌ڕووی داخستووه‌!
ئه‌ی قه‌ت پیاسه‌ی ده‌مه‌و ئێوارانێ
نه‌یبردووی بۆ دنیای خه‌یاڵ
توخوا پێت زانیوه‌ كه‌ هه‌ر چركه‌یه‌كی
چاوه‌ڕوانیت لای من ده‌بێت به‌ ساڵ؟
قه‌ت درۆت له‌گه‌ڵ دڵی خۆت كردووه‌
تا له‌به‌رامبه‌ر گله‌ییه‌كانم هێور بێته‌وه‌؟
بۆ ساتێكیش هێشتووته‌ به ‌یادی من
فرمێسكێ له‌ چاوانت بتوێته‌وه‌!
ڕۆژێك به‌ ئومێده‌وه‌ له‌ خۆتت پرسیوه‌
ئاخۆ ئیمه‌ چی یه‌كترین؟!
ئاخۆ دابڕان لای تۆش وه‌ك ئێستای من
له‌سه‌ر دڵت بووه‌ به‌ برین
دڵت وه‌ك من ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ
له‌به‌رده‌م ویژدانت پاڕاوه‌ته‌وه‌
وه‌ك من به‌ ئازایی و بی دوودڵی
وه‌ڵامی گومان و دڵڕه‌قیت داوه‌ته‌وه‌؟
ئاخر به‌خه‌یاڵیش ڕۆژێك پێت
زانیوه‌ بێ پرسی خۆت دڵتم بردبێ
به‌ كۆمه‌ڵێ ئاواته‌وه‌ قه‌ت وابووه‌
دڵۆپێكت له‌ناو چاوته‌وه‌ قه‌تیس كردبێ!
بڕواناكه‌م لێم ببووره‌، به‌ڕاده‌یه‌ك
ئێستاكه‌ دڵی من له‌م ڕابردووه‌ به‌ گومانه‌
ئێستاكه‌ ده‌ركه‌وت بۆم ڕێگه‌ی سامناكی
خۆشه‌ویستی سه‌ختترین ڕێگه‌ی ژیانه


مه‌كۆی ڕوگه‌ش

2

وه‌ڵام: گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم

له‌ نامه‌ی پێشووت بۆم ده‌ركه‌وت
تۆ تا ئێستاكه‌ش نه‌تناسیوم!
چونكه‌ قه‌ت وه‌ك ئه‌مجاره‌
بێ هه‌ستیت بۆ ده‌ر نه‌بڕیوم
dast xosh zo0or jwana

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم

ئێستاكه‌ ده‌ركه‌وت بۆم ڕێگه‌ی سامناكی
خۆشه‌ویستی سه‌ختترین ڕێگه‌ی ژیانه

دەست خۆش هۆنراوەیەکی زۆر جوانە ،،کاک بیلال ناوی نووسەر بنوسە نەک ماڵپەرەکە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان به‌رێزان

Jaw Zardنوسی:
دەست خۆش هۆنراوەیەکی زۆر جوانە ،،کاک بیلال ناوی نووسەر بنوسە نەک ماڵپەرەکە

فه‌رموو ئه‌مه‌ش ناوی نوسه‌ره‌كه‌(مه‌به‌ست)

5

وه‌ڵام: گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم

فه‌رموو ئه‌مه‌ش ناوی نوسه‌ره‌كه‌(مه‌به‌ست)

دەک دەستت خۆشبێ

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

6

وه‌ڵام: گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت
گیانه‌

7

وه‌ڵام: گله‌یی بێ من وه‌ك تۆ نیم

ده‌ست خۆش