ده‌ست خۆش به سوود بــــــــوو
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » مرۆڤ دوژمنی ئه‌و شته‌یه که نایزانێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش به سوود بــــــــوو
زورسوباستان دةكةم كه بابه ته كةى منتان به دل بوو زريان
ادديك بو ئيميله بنيره
[email protected]
بابه‌تێكی به‌سووده من له‌لای خۆم هه‌ڵم گرت:)
ده‌ستت خۆشبێت بژی..
سودم لێ ی بینی ده‌سته‌کانت خۆش بێت
له‌شت ساع بێت، بابه‌تێكی به‌سوده.
نموونه‌ش له دوژمنبوون بۆ شته نه‌زانراوه‌کان ئه‌وه‌یه که له نێو که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کان و نه‌وه‌ی هۆشيار و هۆشمه‌ندی موسڵمانان به‌رجه‌سته بێ ، حه‌یفێكی گرانیشه ئه‌و په‌تا و ده‌رده کوشنده وه‌کو ژه‌هر له نێو زانایان بڵاو ببێته‌وه و خه‌ڵكی ساده‌ش د‌رك به‌وه بکات که دیارده‌یه‌کی وه‌ها ناشیرین و ناشيسته ڕه‌گی له نێو توێژی زیندووی زانایان داگرتووه و تا باڵاترین ئاستیش په‌لوپۆی هاویشتووه..
ئەوە لەو بابەتانەیە کە پێویستە مرۆڤ لەلایەن خۆیەوە چارەسەری بکات
دەستت خۆشبێ ،،ریکاردۆ
واللە ریکاردۆ پەیامەکەت هات بەس هی من بۆ تۆ نایەت زۆریشم ئیش پێتە ئەگەر فەیسبوکت هەیە بۆم بنێرە:)
ئه‌گه‌ر مرۆڤ دوژمنی ئه‌و شته‌ش بێت که نایزانێ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌زانین عه‌یبه نییه ، به‌ڵام ده‌بێته عه‌یبه ئه‌گه‌ر نه‌یزانیت و بڵێی ئه‌زانم. . .
زۆر جار ئه‌وانه‌ی ده‌که‌ونه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه به هۆی لوت بهرزیانهوهیه.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه کۆسره‌ت بابه‌تێکی به‌سوده.
مرۆڤ دوژمنی ئه‌و شته‌یه که نایزانێ
الناس أعداء ما جهلوا ، ئه‌مه ده‌قی ووته‌یه‌کی سه‌نگینی پێشه‌وای گه‌وره عه‌لی کوڕی ئه‌بو تاڵيبه که ده‌ڵێت : خه‌ڵك دوژمنی ئه‌و شتانه‌ن که نایزانن ، ئه‌وه ڕاستییه‌که و ساغبۆته‌وه که مرۆڤ دوژمنی ئهوشتهيه که نایزانێ ، هۆکاره‌که‌شی ترسانه له‌وه‌ی که نایزانێ ، نه‌زانین واته نه‌بوون که‌دیاره نه‌بوونیش بنچینه و کۆڵه‌گه‌ی نه‌زانینه ، لێ به‌و مانایه نا که هه‌رشتێكمان نه‌زانی بچێته چوارچێوه‌ی نه‌بوون به‌ڵكه هه‌قیقه‌ته‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌و شته‌ى نايزانين لێمان وونه ، بۆیه پێویسته به قووڵی له شته‌کان ووردبینه‌وه و تێیبفکرین و بیخه‌ینه به‌ر تیشكی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ژیرانه‌وه و ، هه‌وڵبده‌ین پشكنینی ووردی بۆ بکه‌ین و بگه‌ینه به‌ره‌نجامێكی سوودبه‌خش بۆ ده‌رچوون له سه‌ر ده‌رنه‌کردن له شتێكی نه‌زانراودا و ، ئه‌و ڕاستییه بزانين كه نه‌زانین نه‌نگیی نییه و ، شتێكی زۆر سروشتیشه بکه‌وینه هه‌ڵوێستێك له نه‌زانینه‌وه به‌ڵكه ئه‌وه نه‌زانینی ڕاسته‌قینه‌یه و نه‌نگیی و شووره‌ییه ده‌سته‌وه‌ستان بین له ئاستییدا و له بۆته و بازنه‌که‌یدا بخولێینه‌وه ، مایه‌ی سه‌رسوڕمانه که زۆرێك له خه‌ڵك له ئاست شته نه‌زانراوه‌کاندا کۆڵ ده‌ده‌ن و ملکه‌چی ده‌بن ته‌نها که‌مینه‌یه‌ك نه‌بن که گیانی نه‌به‌زین و سهرکێشييان بۆ زانینی نه‌زانراودا به‌رزتر ده‌بێته‌وه و له کۆتاییه‌که‌دا چۆك به نه‌زانین داده‌ده‌ن ، نکۆڵی له‌وه ناکرێت که ئه‌قڵی مرۆڤ ناتوانێ شته‌کان پێكبهێنێت وه‌لێ ده‌توانێ بچێته نێو قووڵاییانهوه و به به‌رده‌وامی له سه‌ر ڕووی ڕوواڵه‌تییه‌کان جێگیرییان بکات ، هه‌رچه‌ند ئه‌قڵی مرۆڤه‌کان توانای پێكهێنانی شته‌کانی نییه وه‌لێ ئاسۆیه‌کی خه‌یاڵی ده‌گمه‌نی هه‌یه که توانای درێژبوونه‌وه و وه‌رچه‌رخانێكی وه‌های پێده‌به‌خشێت که به سه‌رکه‌وتووییه‌وه بچێته ناواخنهکانییان و نهێنی و ههقیقهتهکانییان بدۆزێته‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ساتی وا به سه‌ر مرۆڤ دادێت که ده‌بێته دیلی نه‌زانین و تێنه‌گه‌یشتن له بابه‌تێك له زانستێك له کارێك هتد که ڕه‌نگه له هه‌قیقه‌تدا زۆر ساده و ئاسان بێت و هێنده گران نه‌بێت سه‌رئێشه په‌یدا بکات ، ئه‌م ووته‌یه‌ی پێشه‌وای مه‌زن عه‌لی کوڕی ئه‌بو تاڵيب تا ئه‌ندازه‌یه‌کی لۆژیکیی و دروست ته‌واوه و ، له ئه‌زه‌له‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات له ژیانی مرۆڤایه‌تییدا ڕه‌نگده‌داته‌وه ته‌نانه‌ت بۆ زۆرێك وه‌کو گرێكوێره‌یه‌كی ده‌روونی لێهاتووه و له هۆگربوون به شته نه‌زانراوه‌کان و شه‌رمنه‌کردن لێی ناسره‌وێ و ، به ساده‌یی مه‌سه‌له‌که‌ی وه‌رگرتووه و ئاماده نییه له هه‌ڵگرتن و ئاراسته‌کردنی په‌یامی نه‌زانین بکه‌وێ ، سه‌یرترین و کاریگه‌رترین نموونه‌ش له دوژمنبوون بۆ شته نه‌زانراوه‌کان ئه‌وه‌یه که له نێو که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کان و نه‌وه‌ی هۆشيار و هۆشمه‌ندی موسڵمانان به‌رجه‌سته بێ ، حه‌یفێكی گرانیشه ئه‌و په‌تا و ده‌رده کوشنده وه‌کو ژه‌هر له نێو زانایان بڵاو ببێته‌وه و خه‌ڵكی ساده‌ش د‌رك به‌وه بکات که دیارده‌یه‌کی وه‌ها ناشیرین و ناشيسته ڕه‌گی له نێو توێژی زیندووی زانایان داگرتووه و تا باڵاترین ئاستیش په‌لوپۆی هاویشتووه..
س: قه‌ڵه‌م پرێس
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » مرۆڤ دوژمنی ئه‌و شته‌یه که نایزانێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]