وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردۆتهوه لهكۆبوونهوهیهكی تایبهتی وهزیری ئهوقاف و لێژنهی تایبهتی پێشوازی كردن لهمانگی رهمهزان چهند ڕێنماییهك دهركراوه.
لیژنەی ئامادەكاری بۆ پێشوازی لەمانگی رەمەزانی پیرۆز بەسەرۆكایەتی بەرێز كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم كۆبۆوە و ئەم رێنماییانەی بۆ مزگەوت و مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی پیرۆز دەركردوە:
1) پابەند بوون بە ئیمساكیەی وەزارەتی ئەوقاف.
2) وەعزی پاش عەسر لە (20-25) خولەك زیتر نەبێت.
3) مەراسیمی نوێژەكان و تەراویح تەنها میكرۆفۆنی ناو مزگەوت بەكار دەهێنرێت جگە لەنوێژی رۆژانی هەینی.
4) كەباری پاشیو (7-10) خولەك زیاتر نەبێت لە كاتی شەوانی رەمەزان وە پێش ئیمساك بۆماوەی (3-5) خولەك زیاتر نەبێت.
5) پاش بانگی عیشا بڵندگۆی دەرەوەی مزگەوت دادەخرێت تاكاتی دەست پێكردنی كەباری پاشیو.
6) شەوانی(لیلە القدر) رێگا دەدرێت مزگەوتەكان بەپێ ی پێویست بكریتەوە.
7) تەنها ئیمام یان ئیمام و خەتیب بۆی هەیە وەعز وپێش نوێژو تەراویح بكات وە غەیری منتسبی مزگەوت بۆی نیە هیچ جۆرە چالاكییەك ئەنجام بدات.جگە لە حالاتی پیویست كە بە پرس و رای مامۆستای مزگەوت دەبیت
مەولود یان زكر كارێكی پیرۆزە پەیوەندە بە خەلكی ناو مزگەوتەكان و پێویست ناكات بدرێتە بلندگۆی دەرەوە.
9) ئەم رێنماییانەی سەرەوە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێ بەجێ دەكرێت بەبێ جیاوازی.
10)دەركردنی رێنمایی پێویست بۆ هاوڵاتیان بەهەماهەنگی لەگەڵا وەزارەتی ناوخۆ و یەكە ئیداریەكانی كوردستان بۆ راگرتنی حورمەتی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
11)بەدواداچونی بینینی مانگ بۆ دیاركردنی رۆژی یەكەمی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
12)گرنگیدان بە چۆنیەتی زیندوكردنەوەی (لیلە القدر) كە لە (27)ی رەمەزانی پیرۆزە